riklam

PUKmedia کارنامه‌ی دانیشتنی په‌رله‌مان بڵاوده‌كاته‌وه‌

کوردستان 12:05 PM - 2019-02-10
.

.

سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت: یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌ و سه‌رۆكی هه‌رێمیش له‌ په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت.

ڕیڤینگ هروری سه‌رۆكی كاتی په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ڕۆژی 18-2-2019 په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵده‌بژێردرێت و هاوكاتیش سێ ئه‌ندام په‌رله‌مان سوێندی یاسایی ده‌خۆن.

هروری وتیشی: دوای ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرا، په‌رله‌مان ده‌ستده‌كات به‌ كۆبوونه‌وه‌ ئاساییه‌كانی خۆی و دواتریش یاسای هه‌ڵپه‌ساردنی دامه‌زراوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵده‌وشێته‌وه‌ و یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌موار ده‌كرێته‌وه‌.
 
PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket