riklam

ئینكا سه‌ردانی كوردستان ده‌كات

هەمەرەنگ 11:54 AM - 2019-02-10
.

.

بڕیاره‌ هونه‌رمه‌ندی ئه‌لبانی ئینكا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه‌ بێته‌ هه‌رێمی كوردستان و ئاهه‌نگێك ساز بكات.

ئینكا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی سناپ چات به‌ هه‌ردوو زمانی كوردی و ئینگلیزی نوسیوێتی، سڵاو كوردستان چاوه‌ڕوانبن له‌ نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا له‌ كوردستان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌بین.

ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ پێشتریش چه‌ند جارێك به‌زمانی كوردی قسه‌ی كردووه‌ و له‌ هه‌ژماره‌ تایبه‌تییه‌كانی له‌ تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زۆرترین هه‌واداری كوردی هه‌یه‌.

ئینكا له‌ساڵی 1995 له‌ ئه‌لبانیا له‌دایك بووه‌ و له‌ 2012 ه‌وه‌ ده‌ستی به‌ گۆرانی وتن كردووه‌، به‌ڵام له‌ ساڵی 2014 ه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌تی 24سه‌عاتدا، 100 هه‌زار بینه‌ری كۆكرده‌وه‌ ناوبانگی زیاتری ده‌ركرد.


PUKmedia تایبه‌ت

 

6.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket