riklam

هه‌ولێر.. هاووڵاتییه‌ك كوژرا

کوردستان 11:28 AM - 2019-02-10
.

.

هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌ هه‌ولێر كوژراو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێریش رایده‌گه‌یه‌نێت، لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستی پێكردووه‌.

له‌وباره‌یه‌وه‌ هۆگر عه‌زیز وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: شه‌وی رابردوو هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌گه‌ڕه‌كی نه‌ورۆزی شاری هه‌ولێر له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی كوژراوه‌.

وتیشی: له‌ ئێستادا هۆكاری رووداوه‌كه‌ نه‌زانراوه‌، به‌ڵام لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ رووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

هۆگر عه‌زیز راشیگه‌یاند: بكوژه‌كه‌ هه‌ڵهاتووه‌ و تا ئێستاش هیچ كه‌سێك له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ده‌ستگیر نه‌كراوه‌.

PUKmedia ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket