riklam

چۆنێتی دروستكردنی مینی پیتزا

هەمەرەنگ 11:04 AM - 2019-02-10
.

.

پیتزا یه‌كێكه‌ له‌و خواردنه‌ جیهانیانه‌ی كه‌ به‌رده‌وام خواستی له‌سه‌ره‌و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ گۆڕانكاری و داهێنانی تێدا ده‌كرێت، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ كه‌سه‌كان ده‌توانن له‌ ماڵه‌كانی خۆشیانه‌وه‌ ئاماده‌ی بكه‌ن.

ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی پێویستن بۆ دروستكردنی هه‌ویری پیتزا بریتین له‌:
-كه‌وچكێكی بچوك خه‌میره‌
-یه‌ك كوپ و نیو ئاو
-سێ كوپ ئارد
-نیو كوپ زه‌یت
-سێ كه‌وچكی گه‌وره‌ شیر
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ شه‌كر
-دوو كه‌وچكی گه‌وره‌ زه‌یتی گه‌نمه‌شامی
-دوو پیازی ورد كراو
-دوو ته‌ماته‌ی ورد كراو
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ دۆشاوی ته‌ماته‌
-نیو كوپ گه‌نمه‌شامی
-كه‌وچكێكی گه‌وره‌ نه‌عنای وشك
-نیو كه‌وچكی بچوك خوێ
-نیو كوپ زه‌یتونی ره‌شی ورد كراو
-نیو كوپ په‌نیری موزاریلا
-سێ بیبه‌ری سه‌وزی ورد كراو

چۆنێتی ئاماده‌كردنی :
-بۆ ئاماده‌كردنی هه‌ویره‌كه‌: خه‌میره‌كه‌ و ئاوه‌ شله‌تێنه‌كه‌ تێكه‌ڵده‌كه‌یت و بۆ ماوه‌ی ده‌قیقه‌یه‌ك تێكه‌ڵی ده‌كه‌یت و دواتر شیر و زه‌یت و شه‌كره‌كه‌ی تێده‌كه‌یت.

-هه‌ویره‌كه‌ به‌ ده‌ست یاخود ئامێری هه‌ویر شێلان تێكه‌ڵده‌كه‌یت، بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه‌ به‌جێی ده‌هێڵیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێت.

-زه‌یته‌كه‌ له‌سه‌ر ئاگر گه‌رم ده‌كه‌یت، پیازو ورد كراوه‌كه‌ی تێده‌كه‌یت تاكو سور ده‌بێته‌وه‌، دواتر بیبه‌ر و ته‌ماته‌ و دۆشاوی ته‌ماته‌ و گه‌نمه‌شامی و نه‌عنا و خوێیه‌كه‌ی تێده‌كه‌یت.

-پاشان هه‌ویره‌كه‌ پارچه‌ پارچه‌ ده‌كه‌یت و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی سورت كردووه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ری داده‌نێیت و به‌ زه‌یی زه‌یتون چه‌وریان ده‌كه‌یت و ده‌یخه‌یته‌ فڕنه‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه‌ برژا په‌نیره‌كه‌ ده‌كه‌یته‌ سه‌ری، بۆ ماوه‌ی دوو ده‌قیقه‌ ده‌یكه‌یته‌وه‌ ناو فڕن.

PUKmedia و/ ژینه‌ر محه‌مه‌د
س/ سیدتی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket