riklam

ئه‌مریكا دژی مانه‌وه‌ی روسیا له‌سه‌ر مانگ هه‌نگاو ده‌نێت

جیهان 10:13 AM - 2019-02-10
.

.

ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به‌ نیازه‌ له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ناردنی كه‌شتی ئاسمانی بۆ سه‌ر مانگ بكات و بڕیاریشه‌ بۆ هه‌میشه‌یی كه‌شتیه‌كه‌ بهێلێته‌وه‌، ئه‌م هه‌نگاوه‌شی دژی هه‌وڵه‌كانی روسیا و چینه‌ بۆ مانه‌وه‌یان له‌سه‌ر مانگ.

جیم برایدنستاین به‌ڕێوه‌به‌ری ئاژانسی(ناسا)ی ئه‌مریكی وتی:پلانمان داناوه‌ بۆ چوونه‌ سه‌ر مانگ مانه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی له‌وێ، ئامانجیشیمان له‌و پلانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ كه‌شتیوان بنێرینه‌ سه‌ر مانگ و له‌وێ بمێنێته‌وه‌، ئه‌م كاره‌ش له‌ ده‌یه‌ی داهاتوودا ئه‌نجامی ده‌ده‌ین.

وتیشی: باشترین دروستكراوی ئه‌مریكا كه‌ زۆر پێشكه‌وتووه‌، هاوكار ده‌بێت بۆ دیزاینی ئه‌و كه‌شتیه‌یه‌ی كه‌ له‌سه‌ر مانگ ده‌نیشێته‌وه‌،هه‌روه‌ها كاره‌ی ناسا وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشوتر نابێت كه‌ 50 ساڵ له‌مه‌وپێش ئه‌نجامی دا، به‌ڵكو بۆ هه‌میشه‌یی ده‌مێنینه‌وه‌.

ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ی ده‌ست به‌ پلانه‌كه‌ ده‌كه‌ن برایدنستاین وتی: هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌ست به‌ پلانه‌كه‌مان ده‌كه‌ین، یه‌كه‌م كاریشمان ئه‌وه‌ ده‌بێت بانگهێشتی سه‌رجه‌م كۆمپانیا تایبه‌تمه‌نده‌كان ده‌كه‌ین تا گفتوگۆ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ناردنی كه‌شتیه‌كه‌ بكه‌ین، تاكو ئێستاش له‌گه‌ڵ  نۆ كۆمپانیا دانیشتمان كردووه‌.

ئه‌م هه‌وڵانه‌ی ئه‌مریكا دوای هه‌وڵه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپا و روسیا و چین دێت، بۆ ناردنی كه‌شتی ئاسمانی بۆ سه‌ر مانگ و مانه‌وه‌ی بۆ هه‌میشه‌یی.

PUKmedia  و/گۆران قادر

سه‌رچاوه‌: سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket