riklam

وه‌ڵامێك بۆ وته‌بێژی پارتی

عیراق 07:48 PM - 2019-02-09
.

.

سه‌رۆكایه‌تی كۆمار وه‌ڵامی وته‌بێژی پارتی ده‌داته‌وه‌و ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ده‌كات، وته‌بێژه‌كه‌ی پارتی پێویست نه‌بوو خۆی هه‌ناسه‌سوار بكات، به‌ڵكو ده‌بوو وردتر سه‌رنجی بابه‌ته‌كه‌ی بدایه‌.

ده‌قی وه‌ڵامدانه‌وه‌كه‌...
به‌ڕێز وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستان، بابه‌تی لێدوانێكی ئه‌میر كینانی و سه‌رۆكایه‌تی كۆماری بێ هیچ هۆیه‌ك تێكه‌ڵ كردوه‌. به‌ڕێز ئه‌میر كنانی له‌ كاتێكدا وه‌كو شرۆڤه‌كار و كادیری ره‌وتێكی سیاسی عیراق قسه‌ی كردوه‌، نه‌ك راوێژكاری سه‌رۆك كۆمار.

ئێمه‌ لێره‌دا بیر وته‌بێژی پارتی دیموكراتی كوردستانی دێنینه‌و، كه‌ ئه‌میر كینانی یه‌كه‌م جاری نییه‌ لێدوان بدات و هه‌ڵوێستی له‌و جۆره‌ی هه‌بێت، به‌ڵام پێده‌چێت وته‌بێژی پارتی ئه‌مجاره‌ ویستبێتی به‌ مه‌به‌ست لێكدانه‌وه‌ بۆ قسه‌كانی ناوبراو بكات. سه‌رباری ئه‌مه‌ش به‌ڕێز كنانی ساڵانێكه‌ له‌سه‌رۆكایه‌تی كۆمار كارده‌كات نه‌ك تازه‌ بوبێته‌ راوێژكاری سه‌رۆكایه‌تی كۆمار.

لێره‌وه‌ دوپاتیده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ ئه‌و لێدوانه‌ په‌یوه‌ندی به‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراقه‌وه‌ نییه‌ و ده‌بوایه‌ وته‌بێژی پارتیش وردتر سه‌رنجی بابه‌ته‌كه‌ی دابوایه‌، ئه‌و تۆمه‌ت و هه‌ناسه‌سواریه‌ی كه‌ به‌وه‌ڵامه‌كه‌ی ئه‌و ووته‌بێژه‌وه‌ دیاره‌ پێویست نه‌بوو.

حه‌سه‌ن جیهاد


PUKmedia راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket