riklam

تەرمی ئارام لەبەریتانیاوە دەگاتەوە سلێمانی

تاراوگە‌‌ 07:44 PM - 2019-02-09
.

.

بەڕێوەبەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران رایدەگەیەنێت،ئەمشەو تەرمی ئارام عەلی دەگاتەوە فرۆكەخانەی سلێمانی و لەلایەن كەسوكارەكەیەوە وەردەگیرێتەوە.

ئاری جەلال بەڕێوەبەری دەزگای لوتكە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران بە PUKmedia ی راگەیاند:پرۆسەی گێڕانەوەی تەرمی (ئارام عەلی) كە لە ماوەی رابردوودا لە وڵاتی بەریتانیا خۆی خنكاند، لە سەعات 10:00ی دوێنێوە كۆتایی پێهاتووە و شۆراوەو كفن و دفنكراوە و تەرمەكەی وەرگیراوەتەوە.

وتیشی: بڕیارە سەعات 3:45 دەقیقەی ئەمشەو بگاتەوە فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەلایەن كەس و كارەكەیەوە وەربگیرێتەوە، ئێمەش بەردەوام لەگەڵ كەسوكارەكەیدا هەم لە بەریتانیا و هەم لە سلێمانی لە پەیوەندیدا بووین و هەر شتێك پێویستی كردبێت هاوكاریان بووین.

سەبارەت بەو كوردانەشی كە لە ئاوی یۆنان گیریان خواردووە و داوای هاوكاریان كردووە، ئاری جەلال وتی: لە دوێنێ شەوەوە بەردەوام لەگەڵ ئەو كوردانە لەسەر خەتین، كە ژمارەیان 7 كۆچبەرە و بەشێوەیەكی نایاسایی لە توركیاوە كۆچیانكردووە، چوونەتە ناو شاحینەوەو دواتر چوونەتە ناو باخیرەوە و گەیشتوونەتە فەرەنسا و پۆلیس پێی زانیوون و لێيداون و سوكایەتی پێكردوون.

وتیشی: هەر دوێنێ شەو لەوكاتەی كە ئێمە لەسەر خەت بووین لەگەڵیاندا گەیشتنەوە وڵاتی ئەڵمانیا، جارێكی تر لە ئێمە دابڕاونەتەوە، چونكە مۆبایلەكانیان لێ سەندراوەو بۆ ئەوەی دانەبڕێن لێمان مۆبایلێكیان بە نهێنی لای خۆیان هێشتووەتەوە باڵانسمان بۆ پڕ كردنەوە تا دانەبڕێن لێمان، بەڵام لە دوێنێ شەوەوە ئاگامان لێیان نەماوەو پێدەچێت كێشەی شەبەكەیان هەبێت. 

PUKmedia  تاژاو محەمەد 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket