riklam

ئاماری قوربانیانی باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ به‌رزبووه‌ته‌وه‌

جیهان 06:55 PM - 2019-02-09
.

.

ژماره‌ی قوربانیانی باڵه‌خانه‌ ڕووخاوه‌كه‌ی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ 18 قوربانی به‌رزبووه‌ته‌وه‌و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش له‌ گه‌ڕان و پشكنین به‌رده‌وامن.

ئاژانسه‌كانی توركیا له‌ زاری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا بڵاویانكرده‌وه‌، قوربانیانی باڵه‌خانه‌ رووخاوه‌كه‌ی ناوچه‌ی كارتاڵی ئه‌سته‌نبوڵ بۆ 18 قوربانی به‌رزبووه‌ته‌وه‌و 13 برینداریش له‌ نه‌خۆشخانه‌ن كه‌ دووانیان باری ته‌ندروستییان ناجێگیره‌.

چوارشه‌ممه‌ی رابردو، باڵه‌خانه‌یه‌كی حه‌وت نهۆمی له‌ ناوچه‌ی كارتاڵی به‌ری ئاسیای ئه‌سته‌نبوڵ داڕماو و به‌پێی به‌دواداچوونه‌كانیش 30 كه‌س له‌و ساته‌دا له‌ باڵه‌خانه‌كه‌دا بوون، هه‌تا ئێستاش هۆكاری روخانی باڵه‌خانه‌كه‌ ئاشكرانه‌كراوه‌ و تیمه‌كانی فریاكه‌وتنیش له‌ گه‌ڕان و پشكنین بۆ ده‌رهێنانی ته‌رمی قوربانییه‌كان به‌رده‌وامن، كه‌ له‌ رۆژی هه‌ینیدا توانرا منداڵێك دوای دوو رۆژ مانه‌وه‌ له‌ژێر داروپه‌ردووی باڵه‌خانه‌كه‌دا رزگاربكرێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket