riklam

پینتاگۆن ئاماری زیانه‌كانی ئاشكرا ده‌كات

جیهان 06:42 PM - 2019-02-09
.

.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا به‌ره‌سمی رێژه‌ی زیانه‌كانی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌ عیراق و سوریا له‌ ساڵی 2003 بۆ 2019 ئاشكراكرد.

وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پینتاگۆن) له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا ژماره‌ی سه‌ربازه‌ كوژرانه‌وه‌كانی له‌ عیراق و سوریا له‌ ساڵی 2003 وه‌ تاكو 2019 ئاشكراكرد.

هه‌رله‌و راگه‌یه‌نراوه‌ی پینتاگۆن هاتووه‌، له‌سه‌ره‌تای ده‌ستپێكردنی ئۆپراسیۆنه‌كانی سوپای ئه‌مریكا له‌ سوریا له‌ ساڵی 2014ه‌وه‌ تاكو ئێستا 6 سه‌ربازی ئه‌مریكا كوژراون و 28 ی تریش برینداربوون.

راشیگه‌یاندوه‌، له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2003 ه‌وه‌ تا ئێستا 4384 سه‌ربازی ئه‌مریكا له‌ عیراق كوژران و 32180 سه‌ربازی تریش برینداربوون.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket