riklam

پەروەردە و خوێندنی باڵا پشووی بەهارە وەردەگرن

کوردستان 06:29 PM - 2019-02-09
.

.

بەپێی خشتەی ساڵانەی پشووە رەسمییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەند كراوە، 12 رۆژ پشوو بۆ وەزارەتی پەروەردە و 5 رۆژ پشوو بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا دیاریكراوە.

بەپێی خشتەكە پشووی بەهارەی وەزارەتی پەروەردە لە 11-3 دەستپێدەكات و لە 23-3 كۆتایی پێدێت و پشووی وەزارەتی خوێندنی باڵاش لە 17-3 دەستپێدەكات و لە 23-3 كۆتایی پێدێت.

ئەمەش لەكاتێكدایە كە هەریەك لە رۆژەكانی 5-3 و 11-3 و 14-3 ی هەموو ساڵێك پشووی رەسمی دەبێت و پشووەكە فەرمانبەرانیش دەگرێتەوە.

PUKmedia  تاژاو محەمەد

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket