شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: مام كوردستانی بوونی كه‌ركوكی سه‌لمانده‌وه
ی.ن.ک 04:45 PM - 2019-02-09.
له یادی مورافه‌عه گه‌وره‌كه‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال، شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند: مام له مورافه‌عه‌كه‌دا به به‌ڵگه‌ی مێژوویی كوردستانی بوونی كه‌ركوكی سه‌لمانده‌وه و به ھه‌مووانی وت كه چه‌ند سته‌م و ته‌عریب به‌رده‌وام بێت كه‌ركوك ھه‌ر به كوردستانی ده‌مێنێته‌وه.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د:
یاده‌وه‌ری مورافه‌عه گه‌وره‌كه..
ساڵانێكی زۆر تێپه‌ڕی و ئێستاش دیمه‌نه‌كانی مورافه‌عه گه‌وره‌كه‌ی مامی ھه‌مووان له‌یاده‌وه‌ریدا ماوه‌ته‌وه، ئه‌و جوڵه سیاسیه‌ی مام جه‌لال له‌سه‌ر خوانی بیناكردنه‌وه‌ی عیراق‌و له‌دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی حوكم به به‌رچاوی (پۆل بریمه‌ر)ی حاكمی مه‌ده‌نی عیراقه‌وه، كوردستانیبوونی كه‌ركوكی له‌رێگه‌ی نه‌خشه‌و دۆكۆمێنته مێژووییه‌كان جارێكی تر سه‌لمانده‌وه‌و به ھه‌مووانی ووت، كه چه‌ندی سته‌م به‌رده‌وام بێت، چه‌نده ته‌عریب‌و پاكتاوی ره‌گه‌زیی درێژه‌ی ھه‌بێت، چه‌نده‌ش دیمۆگرافیای ئه‌و شاره بگۆڕێت، كه‌ركوك به كوردستانی ده‌مێنێته‌وه.
مورافه‌عه گه‌وره‌كه‌ی مام، رێك ره‌نگدانه‌وه‌ی شعره‌كه‌ی باوكمه، ”له پێش ئاگر پرستیدا، له دیلی و له سه‌ربه‌ستیدا ھه‌ر كورد بووین و ھه‌ر كوردیش ده‌بین"، ھه‌ر به‌و لۆژیكه‌ش مامی گه‌وره كوردبوونه‌وه‌ی خۆی‌و یه‌كێتی دوپاتكرده‌وه‌و له‌به‌رچاوی ھه‌مووان دژ به لۆژیكی نكۆڵیكردن‌و سڕینه‌وه‌ی ناسنامه‌ی كوردستانیبوونی كه‌ركوك وه‌ستایه‌وه‌و له‌رێگه‌ی خستنه‌ڕووی دۆكۆمێنتی ئه‌وانی دیكه‌وه، به‌ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانیشه‌وه جارێكی تر سه‌لماندی، كه‌ركوك دوێنێ ھی ئێمه بووه‌و ئێستاش ھه‌ر ئێمه خاوه‌نین‌و سبه‌ینێش ده‌بێت ھه‌ر له‌ژێر قه‌ڵه‌مڕه‌وی كوردستانیبوون‌و جوگرافیای ھه‌رێم بمێنێته‌وه، به‌دڵنیاییشه‌وه، كه‌س به ئه‌ندازه‌ی مام جه‌لال وه‌ك مامۆستا ئیبراھیم ئه‌حمه‌دی باوكم كه له‌په‌ره‌گرافێكی دیكه‌دا ده‌ڵێت ”گه‌لان ھه‌موو برای منن"، به ئه‌ندازه‌ی برایه‌تی گه‌لانی دیكه‌وه نه‌بووه ته‌نانه‌ت ره‌ھه‌نده‌كانی پرۆسه‌ی مورافه‌عه گه‌وره‌كه‌ش ھه‌ر ره‌نگدانه‌وه‌ی باوه‌ڕی پته‌وی مام جه‌لال بووه به مافی ئه‌و نه‌ته‌وه‌و پێكھاتانه‌ی كه‌ركوك كه مێژوویه‌كه ھاوشان له‌گه‌ڵ كورد له‌و جوگرافیایه ده‌ژین.
كوردایه‌تی ھاوچه‌رخ، كه مام جه‌لال رابه‌رایه‌تی ده‌كرد، ته‌نھا په‌یوه‌ست نییه به زه‌مه‌نی مورافه‌عه‌وه، ھه‌روه‌ك پرۆسه‌ی مورافه‌عه‌ش بۆ كێشكردنی رای گشتی ئه‌وانی دیكه نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌لۆژیكی مام‌و له مێژووی یه‌كێتیشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌كرده‌وه ستراتیژێكی راست‌و دروست بووه ده‌رھه‌ق به ئه‌وانی تر، كه‌سیش ناتوانێ نكۆڵی له رۆڵی مام بكات له پشتیوانی پێكھاته جیاوازه‌كانی كه‌ركوك، به‌عه‌ره‌ب‌و توركمان‌و ئاشوری‌و ته‌واوی پێكھاته ئیتنی‌و ئاینی‌و ئاینزاكان، ئه‌وه‌ش رێك ئه‌و لۆژیكه‌یه كه ده‌بێت له‌دوای كۆچی ئه‌به‌دی مامی گه‌وره، یه‌كێتییه‌كان درێژه‌ی پێبده‌ن‌و نه‌یه‌ڵن ئه‌و شاڕێیه‌ی كوردایه‌تی‌و ئه‌و كوردایه‌تیه ھاوچه‌رخ‌و مرۆییه بپوكێته‌وه.
ئێستا یه‌كێتی له غیابی مام جه‌لالدا، گرنگه له‌سه‌ر كۆی ره‌ھه‌نده سیاسی‌و ئابوری‌و مرۆییه‌كان شوێن پێی ھه‌نگاوه‌كانی مام جه‌لال بكه‌وێت، ده‌بێت ھه‌وڵبدات له‌باره‌ی كۆی پرس‌و دۆسیه ناوخۆیی‌و ھه‌رێمیی‌و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ھه‌مان رێباز په‌یڕه‌و بكات`و كوردستانی و یه‌كێتی بوونی خۆی له‌ده‌ست نه‌دات، ده‌بێت یه‌كێتی ببێته‌وه یه‌كێتییه‌ك، لۆژیكی سزا‌و پاداشت، وه‌فاداری‌و پشت لێ‌كردن، نه‌رمو نیانی‌و ھه‌ڵشاخان له یه‌كتر جیا بكاته‌وه‌و نه كه‌سی لێ زیاد بێت‌و نه به‌تۆبزیش كه‌س بكاته‌وه خاوه‌ن، چونكه ئه‌و سیاسه‌تی جیاكاریی‌و دابه‌شبوون‌و پێشێلكردنی بنه‌ما و پاش و پێش خستنی به‌رژه‌وه‌ندیانه دواجار ھه‌م پێچه‌وانه‌ی فه‌رمایشتی مام جه‌لاله‌و ھه‌میش پێچه‌وانه‌ی ئاراسته مێژووییه‌كانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانیشه، ئه‌وه‌ی ده‌توانێ ئه‌و لاڕێبوونه‌ش رابگرێ‌و نه‌یه‌ڵێت یه‌كێتی له راڕه‌وی مێژوویی خۆی دووربكه‌وێته‌وه، ته‌نھا كۆنگره‌یه، كۆنگره‌یه‌ك كه ده‌شێت ببێته مورافه‌عه‌یه‌كی نوێ له‌مێژووی یه‌كێتیدا كه له‌پێناو خۆڕاستكردنه‌وه‌دا ببه‌سترێت.
شاناز ئیبراھیم ئه‌حمه‌د
2019-2-9
PUKmedia كوردسات نیوز
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
01:06 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
کوردستان 02:56 PM - 2024-03-27 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
کوردستان 02:22 PM - 2024-03-27 -
گۆڕانكارییەكانی مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاریی یەكێتی جێبەجێدەكرێن
کوردستان 01:06 PM - 2024-03-27 -
سودانی له‌سه‌ر داوای یه‌كێتی لیژنه‌یه‌ك بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانلێكه‌وتوان پێكده‌هێنێت
کوردستان 11:35 AM - 2024-03-27