ئه‌ڵمانیا ناوه‌نده‌كانی دیپۆرتكردنه‌وه زیاد ده‌كات
جیهان 04:30 PM - 2019-02-09.
ئه‌ڵمانیا ناوه‌نده‌كانی ڕاگرتنی بۆ ڕه‌وانه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه زیاد كردوه
له‌وه‌ڵامی به‌دواداچونێكی پارتی لیبرالی ئه‌ڵمانیدا حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا ئاشكرایكرد شوێنی "ڕاگرتن –حجز"ی ئه‌وانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی ناردنه‌وه له‌سه‌ر ئاستی فیدراڵی زیادیكردوه به‌چاوپۆشین له هه‌رێمی باڤاریا كه له131 ناوه‌نده‌وه بۆ 112 كه‌میكردوه‌و له‌هه‌رێمی "رایناڵد بفالتس" له40 بۆ 32 دابه‌زیوه ئه‌مه له‌كاتێكدا ئه‌و شوێنانه له‌سه‌ر ئاستی ئه‌ڵمانیا له شه‌ش مانگی ڕابردودا 438 ناوه‌ند بووه‌و له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵیشه‌وه گه‌یشتووه‌ته 479 شوێنی ڕاگرتن "حجز".
به‌پێی ڕاپۆرتێكی كۆمه‌ڵه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌ڵمانیا "فۆنكه" ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی ڕاگرتن له 9 هه‌رێمی ئه‌ڵمانیا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو زیادیكردوه به‌تایبه‌تی له‌هه‌رێمی زاكسن له‌هیچه‌وه بۆ 58 ناوه‌ندی ڕاگرتن و له‌هه‌ررێمی بادن-ڤۆرتمبێرگ له 26 بۆ 36 ناوه‌ند زیادیكردوه له‌كاتێكدا پسپۆری سیاسه‌تی ناوخۆی پارتی لیبرال ڕه‌خنه‌ی توندی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی زیادكردنی ناوه‌نده‌كانی ناردنه‌وه كردوه، به‌ڵام وه‌زیری ناوخۆی فیدراڵی هۆرست زیهۆفه‌ر پلانی ناردنه‌وه‌ی ئه‌وانه داده‌رێژێ كه داوای مافی په‌نابه‌ریان ره‌تكراوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانی بۆ ناردنه‌وه‌یان چڕكردوه‌ته‌وه به‌چاوپۆشین له‌وه‌ی شوێنه‌كان كه‌من به ناچاری تا كاتی ناردنه‌وه‌یان به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ تاوانێكیان ئه‌نجامدابێ هه‌ندێكجار ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌و ناوه‌ندانه‌دا ئاماده‌یان ده‌كه‌ن بۆ ناردنه‌وه تێكه‌ڵاوی خه‌ڵكانی تاوانباریان ده‌كه‌ن.!!
PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
س: ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی، دۆیچه‌ڤیلله
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25