مێركل: هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا به‌هێزه
جیهان 02:36 PM - 2019-02-09.
باره‌گای نوێی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا یه‌ك ملیار‌و سه‌د هه‌زار یۆرۆی تێچووه‌و 11 ساڵی خایاندووه
رۆژی 8ی شوباتی 2019 ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا هاوڕێ له‌گه‌ڵ "برونوكال" ی سه‌رۆكی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ته‌لاری تازه‌ی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا BND ی له‌به‌رلینی پایته‌خت كرده‌وه.
كردنه‌وه‌ی باره‌گای نوێیهه‌واڵگری له‌لایه‌ن ئه‌نگێلامێركله‌وه ئه‌وه‌ی گه‌یاند مێركل پشتی گه‌وره‌ی ئه‌م دامه‌زراوه فیدرالیه‌یه له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی قه‌یرانه جیهانیه‌كان و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كاندا،مێركل له‌كاتی كردنه‌وه‌ی باره‌گای هه‌واڵگریدا ڕایگه‌یاند BND ڕۆڵێكی سه‌ره‌كی هه‌یه له‌دابینكردنی ئاسایشی ئه‌ڵمانیادا بڕوابونی خۆشی به‌تواناو پێگه‌و چالاكی هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا ڕاگه‌یاند.
كردنه‌وه‌ی باره‌گای نوێی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا له‌كاتیكدایه كه جیهان و ئه‌ڵمانیا ڕووبه‌ڕووی چه‌ندین قه‌یران و مه‌ترسی ئه‌منی بوونه‌ته‌وه، مێركل پێیوایه له‌هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌ڵمانیا پێویستی به خزمه‌تگوزاری و چالاكی به‌هێزی هه‌واڵگری هه‌یه وه‌ك به‌شێك له‌ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌و ئاشكراكردنی هه‌واڵی چه‌واشه‌كاری و درۆ‌و هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌لكترۆنی تایبه‌ت به‌ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته‌و درۆ..پێشیوابوو هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا ئه‌ركی سۆراخكردن و چاودێری گرنگی له‌سه‌ره هۆشداریشیدا له پاراستنی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌ڵمانیا.كه‌ناڵی یه‌كی ئه‌ڵمانی ARD نوسیویه‌تی دوای گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵگری بۆ ته‌لاری نوێ له‌كۆی 6 هه‌زارو پێنج سه‌د بریكاری هه‌واڵگری چوار هه‌زارو پێنج سه‌د كه‌س له‌بواری خزمه‌تگوزاریه‌كانی هه‌واڵ و هه‌وڵدان بۆ چاكسازی وه‌ك سه‌رۆكی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه BND له‌كاتی كردنه‌وه‌ی دامه‌زراوه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند ده‌ستبه‌كارن.
ئه‌وه‌شی وت بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی هێرشی ئه‌لكترۆنی و مه‌رجی سه‌ركه‌وتنمان به‌گه‌ڕخستنی كه‌سانی پسپۆڕ‌و خه‌مخۆره وه‌ك مه‌رجێك بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌ركه‌كانی هه‌واڵگریئه‌ڵمانیا..كه‌ناڵی یه‌كی فه‌رمی ئه‌ڵمانیا له‌ڕاپۆرتێكدا نوسیویه‌تی دوای 11 ساڵ كه‌چاوه‌ڕوان نه‌ده‌كرا ئه‌وه‌نده‌ی پێ بچێت ودوای دروستبوونی چه‌ندین ئاسته‌نگ ته‌لاری هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا BND ته‌واوكراو بودجه‌ی تێچونیشی 1 ملیار‌و سه‌د هه‌زار یۆرۆ بووه له‌كاتێكدا بڕیاربوو دروستكردنی ئه‌و ته‌لاره نهێنی بێت و720 ملیون یۆرۆی تێ بچێت..به‌لام به‌هۆی دزه‌كردنی ئاوه‌وه كه‌سانی ده‌ره‌وه‌ی كاركردنه‌كه چونه‌ته ناویی و نهێنی ته‌لاره‌كه زانراوه به‌لام ئه‌وه بۆته به‌شێك له‌ڕابردوو.
هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیا پێیوایه ناوچه قه‌یراناویه‌كان و تیرۆری نیوده‌وڵه‌تی و شێوه‌ی تاوانی جیهانی نه‌خشه بۆداڕێژراو ئه‌مه جگه له‌كه‌یسه‌كانی ئاسایش و بڵاوبونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆمی كه‌خه‌ڵك و حكومه‌ته‌كانی سه‌رقاڵ كردووه جێی بایه‌خه به‌تایبه‌تی سه‌رچاوه‌كانی زانیاری متمانه پێكراو كه‌تێگه‌یشتن وبه‌رچاوڕونی بۆ ڕوداوو پێشهاته‌كان هه‌بێت له‌خوێندنه‌وه‌ی بڕیاره ئه‌منی و سیاسیه‌كانی ده‌ره‌وه‌دا چونكه سیاسه‌ت پیوسیتی به‌دنیابینی وبه‌رچاوڕونی وهه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه تابتوانرێ متمانه‌ی بكرێته‌سه‌ر، ڕاپۆرته‌كه‌ی كه‌ناڵی یه‌كی ئه‌ڵمانی نوسیویه‌تی له‌ڕاستیدا ژماره‌ی به‌دواداچونه‌كان بۆ هه‌واڵگری ئه‌ڵمانیاBND ئه‌وه‌نده زیادیكردوه كه‌ڕاگه‌یاندنه‌كان بۆ لێدانی به‌رپرسانی سیاسی و حكومی كردویانه‌ته ماكینه‌یه‌كی به‌گه‌ڕخراو ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن پشكنه‌رانی هه‌واڵگری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیاوه پشت ڕاست كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام وه‌ك ڕاپۆرته‌كه ده‌ڵێ هه‌واڵگری BND دووره له كۆتایی هاتنی و به‌رده‌وامه.
PUKmedia شیهاب عوسمان – ئه‌ڵمانیا
س: ZDF,ARD
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19