گه‌نده‌ڵی په‌تا كوشنده‌كه
ئابوری 11:22 AM - 2019-02-09.
ئاشكرایه دیارده‌ی قێزه‌ونی گه‌نده‌ڵی یه‌كێكه له‌و په‌تا كوشندانه‌ی كه تووشی هه‌ر ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیه‌ك ببێت،گه‌ر به‌پلانی زانسی و واقعی و به‌نیه‌تێكی ڕاستگۆیانه‌ی پێشوه‌خت و له‌ڕێگه‌ی داموده‌زگا و ئۆرگانی تایبه‌ت و به‌ده‌سه‌ڵات ڕووبه‌ڕووی نه‌بێته‌وه ئه‌وا ده‌بێته هۆی تێكشاكاندن و خۆركه‌ی پایه گرنگه‌كانی ده‌سه‌ڵات و له‌كۆتایشدا ده‌بێته هۆی داڕمانی ته‌وای سیسته‌می حوكمڕانیه‌كه،گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌ك وایه كه زوو بڵاوده‌بێته‌وه و به‌بێ جیاوازیش هه‌موان ده‌گرێته‌وه له لوتكه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌وه تاكو هاوڵاتیه‌كی ساده و هه‌ر هێنده‌ش كه پێی گیرۆده‌بویت ئیدی وازهێنانی گه‌لێك ئه‌سته‌م ده‌بێت. زۆرێك له ده‌سه‌ڵاتدار و حوكمڕان و كۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌كان به‌ده‌ست ئه‌م دیارده و په‌تایه‌وه گیرۆده‌بوون و ده‌ناڵێنن و كه‌وتونه‌ته به‌رمه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناوچوون و زۆرێكی تریش له‌مێژوودا به‌هۆی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو توڕهه‌ڵدروان.
هه‌میشه وه‌ك كارێكی سروشتی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو ئه‌و سیسته‌مه حوكمڕانیانه‌دا بڵاوده‌بێته‌وه و ڕمێن په‌یداده‌كات كه تاكڕه‌و و خۆسه‌پێن و شمولی و بنه‌ماڵه‌یی و به‌رژه‌وه‌ندی و خود په‌رستن،هه‌ربۆیه‌ش هه‌میشه دواكه‌وتن و هه‌ژاری و سته‌م و چه‌وساندنه‌وه دیاری به‌ختی ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌نه‌ن ونمونه‌ی زه‌قیش ده‌سه‌ڵاتداره ڕۆژهه‌ڵاتیه‌كان به‌گشتی و به‌تایبه‌تیش عه‌ره‌بی و ئیسلامی و كه‌نداویه‌كان و ..هتد،به‌پێچه‌وانشه‌وه هه‌موو كات ده‌سه‌ڵات و سیسته‌م و حوكمڕانیه دیموكراسی و لیبڕاڵ و پێشكه‌وتوو و ئازاده‌كان له‌ڕۆژئاوا و ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و وڵاته‌كانی تریش،كه‌مترین دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیان تیادا بڵاوبۆته‌وه،چونكه یاسا سه‌روه‌ره و تاك و گروپه‌كان هه‌موانیان یه‌كسانن و به‌ڕاستگۆییانه‌ش سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی ده‌كه‌ن و باشیش له بنه‌ما مرۆڤایه‌تیه‌كانی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و ئازادی تێگه‌یشتوون و ڕێزی زۆریشیان هه‌یه بۆ مافی تاك و مرۆڤه‌كان و هیچ كاتیش ده‌سه‌ڵات و پۆسته‌كانیان وه‌ك میراتی باوباپیرانیان یان وه‌ك خه‌ڵات و ده‌سكه‌وت نابینن و هیچ كات خزمه‌ت و قوربانیدان و ماندوبونه‌كانیشیان له‌پێناو گه‌ل و نیشتیمانه‌كانیاندا به‌منه‌ت نافرۆشنه‌وه به جه‌ماوه‌ر و چین و توێژه‌كانی گه‌له‌كانیان،ئاخر گه‌لۆ ئه‌مه جیاوازیه گه‌وره‌كه‌یه له‌نێوان سیسته‌م و ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ڕۆژئاوای پێشكه‌وتوو و گه‌شه‌كردودا و له‌گه‌ڵ ڕۆژهه‌ڵاتی دواكه‌وتووی هه‌ژار و نه‌خوێنده‌وار و خۆسه‌پێندا.كه هه‌رگیزاو هه‌رگیز نابنه یه‌ك و وه‌كو یه‌كیان لێنایه‌ت نه له‌ئاكار و له هه‌ڵسوكه‌وت و نه له‌بیركردنه‌وه و كاركردندا.
له‌ئێستاشدا و بۆماوه‌ی زیاد له 15 ساڵی ڕابووردوو ده‌بێت ده‌وڵه‌تی عێراق به‌هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه تووشی ئه‌م په‌تا قێزه‌ونه بۆته‌وه و له لوتكه‌ی هه‌ڕه‌می ده‌سه‌ڵاته‌وه گیرۆده بوه تاكو هاوڵاتیانی ساده و ته‌واوی ئۆرگان و جومگه‌كانی حوكمڕانی گرتۆته‌وه،ئه‌وه‌تا وه‌ك له ڕاپۆرته‌كاندا ده‌رده‌كه‌وێت له‌دوای ڕووخانی ڕژێمی به‌عسه‌وه له‌ساڵی 2003وه تاكو ئێستا زیاد له 800 ملیار دۆلار سه‌روه‌ت و سامان وداهاتی عێراق به فیڕۆچوه له‌ڕیگه‌ی گه‌نده‌ڵیه‌وه،به‌شێوه‌یه‌ك گه‌نده‌ڵی ته‌شه‌نه‌ی كردوه كه ته‌واوی كه‌رت و بواره‌كانی گرتۆته‌وه وبه‌تایبه‌تیش كه‌رتی وزه((نه‌وت و غازی سروشتی))، هه‌ر له‌هه‌فته‌ی ڕابووردوودا له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانی عێراقه‌وه لیژنه‌یه‌ك پێكهاتوه بۆ لێكۆڵینه‌وه له ئیشوكاره‌كانی 15 ساڵی ڕابووردووی كۆمپانیای سۆمۆ(( تایبه‌ت به فرۆشتن و به بازاڕكردنی نه‌وتی عێراق)) كه گومانێكی زۆر هه‌یه ده‌رباره‌ی تێوه‌گلانی له‌گه‌نده‌ڵی و به‌هه‌ده‌ردانی بڕیكی زۆری سه‌روه‌ت و سامان و داهاتی عێراق به قازانجی حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كان.ئاشكراشه گه‌نده‌ڵكاران هه‌موانیان له‌ده‌ستڕۆیشتوه‌كانی ناو حیزب و بنه‌ماڵه‌كانن یان له‌لایه‌ن حیزب و سه‌ركرده‌كانه‌وه پشتیوانیان لێده‌كرێت و تائێستاش یاسا و ئه‌و ئۆرگانانه‌ی كه ته‌نها به‌ناو دامه‌زراون وه‌ك ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و لیژنه‌ی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌عیراق و كوردستاندا نه‌یانتوانیوه بچوكترین هه‌نگاو هه‌ڵنێن و ئه‌و ژماره زۆر و به‌رچاو و ناسراوانه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ڕووبه‌ڕووی لێپرسینه‌وه بكه‌نه‌وه،گه‌رچی لێره وله‌وێ ده‌بیستین كه فڵانه لێپرسراو یان وه‌زیر و وه‌كیل وه‌زیر و ب.گشتی و هتد.دراونه‌ته دادگا به‌ڵام ئه‌نجامی دادگاییكردنه‌كان هیچ كات ئاشكرا نه‌كراون.
له‌ئێستاشدا له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه د. عادل عه‌بدولمه‌هدییه‌وه هه‌یه بۆ دامه‌زراندنی ئه‌نجومه‌نێكی تایبه‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌عیراقدا،كه‌ئه‌م هه‌نگاوه دڵخۆشكه‌ره ،به‌ڵام ئایا ده‌توانێت ته‌واوی ئامانجه‌كانی وه‌دیبهێنێت له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌موو مافیا و ده‌ستڕۆیشتوه گه‌نده‌ڵانه‌دا،هه‌ربۆیه سه‌ركه‌وتنی هه‌ر حكومه‌تێك له‌عێراق و كوردستانیشدا به‌نده به ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنی له‌ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و كه‌مكردنه‌وه‌یدا.
ئه‌وه‌تا له‌ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی ((شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تیدا)) تایبه‌ت به گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ئاستی جیهان كه 180 وڵات له‌خۆده‌گرێت بڵاوكراوه‌ته‌وه كه 12 وڵات له پێشه‌وه‌ی هه‌موو وڵاتانی دونیادان له گه‌نده‌ڵیدا كه عیراق له پێشه‌وه‌ی هه‌مواندایه و له‌ته‌نیشت عیراقیشه‌وه 6 ده‌وڵه‌تی تری عه‌ره‌بی هه‌ن وه‌ك ((یه‌مه‌ن و سۆمال و لیبیا و سوریا وسودان و باشوری سودان))ن.
له‌هه‌رێمی كوردستانیش دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران گه‌ر له‌عێراق زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه و گه‌نده‌ڵی ته‌واوی بواره‌كانی گرتۆته‌وه به‌تایبه‌تیش كه‌رتی وزه كه خۆی له نه‌وتی خاو و غازی سروشتی‌دا ده‌بینێته‌وه و زۆر له كه‌رتی وزه‌ی عیراق ناشه‌فافتره وكه‌م كه‌س هه‌یه كه بزانێت داهات و فرۆشی نه‌وت و غازی سروشتی كوردستان بۆ كوێ ده‌چێت و به‌كێ ده‌فرۆشرێت و داهاته‌كانیش ده‌چنه نێوباخه‌ڵی كێوه.بۆیه هه‌موو ئه‌م تاریكاندن و ناشه‌فافیه‌ته له حوكمڕانیدا چ له‌عیراق و چ له‌كوردستان بونه‌ته هۆی دروستكردنی ده‌یان نیشانه‌ی پرسیاری گه‌وره لای هاوڵاتیانی ناڕازی و كه‌مته‌رخه‌میش له‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا به‌هه‌مان شێوه بۆته ئه‌و ته‌لیسم و مه‌ته‌ڵه‌ی كه بۆهیچ كه‌سێك هه‌ڵنایه‌ت.به‌هه‌مان شێوه‌ش سه‌ركه‌وتن و متمانه وه‌رگرتنی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه به‌نده به ڕاده‌ی سه‌ركه‌وتنی له كه‌مكردنه‌وه و به‌گژداچوونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیدا، و ده‌بێت هه‌موان باش بزانن كه گه‌نده‌ڵی ته‌نها به‌دروشم و له ڕاگه‌یاندنه‌وه بنبڕناكرێت به‌ڵكو به سه‌روه‌ربوونی یاسا و جێبه‌جێكردنی یاسا وه‌كو خۆی و به‌سه‌ر هه‌مواندا به‌یه‌كسانی و به‌و په‌ڕی توندی و بێ به‌زه‌ییانه‌وه ده‌بێت و نابێت چاوپۆشی بكرێت و كه‌مته‌رخه‌می و خوێنساردی بنوێنرێت.گه‌ر به نیه‌تێكی ڕاسته‌قینه‌ی ڕاستگۆیانه و به باوه‌ڕێكی پته‌وه‌وه پێش به گه‌نده‌ڵی نه‌گیرێت،ئه‌وا به‌دوور نازانرێت كه گه‌نده‌ڵی وه‌ك په‌تایه‌ك سه‌ری سه‌ران و ده‌ستڕۆیشتوانی عیراق و كوردستانیش بخوات و وه‌كو زۆرێك له‌دیكتاتۆر و ڕژێمه شمولی و سه‌ربازی و نادیموكراسیه‌كان به‌ره‌و زبڵدانی مێژوو توڕهه‌ڵبدرێن، گه‌ر هه‌رچی زووتر هه‌یه بكه‌ونه خۆ و به نیه‌تێكی ڕاستگۆیانه و به‌به‌رنامه‌یه‌كی تۆكمه و به به‌كارهێنانی یاسای توند و به‌هێزه‌وه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و دیارده‌یه نه‌بنه‌وه.
نه‌وزادی موهه‌ندیس
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28