فیلمێكی به‌همه‌ن قوبادی ده‌چێته مێژووی سینه‌مای جیهانه‌وه
ئەدەب وهونەر 10:58 AM - 2019-02-09.
فیلمی سینه‌مایی "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" له ناو لیستی 12 فیلمی سه‌رسووڕهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای جیهان دایه.
فیلمی سینه‌مایی "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" A Time for Drunken Horses یه‌كه‌مین به‌رهه‌می بڵندی سینه‌ماكاری ناوداری كورد "به‌همه‌ن قوبادی" و براوه‌ی خه‌ڵاتی "كامێڕای زێڕین" له فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی "كان"ی فه‌ڕه‌نسا له ساڵی 2000 كه تا ئێستا زیاتر له 50 فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلم له وڵاتانی جۆراوجۆر به‌شداریی كردووه و كۆمه‌ڵێك خه‌ڵاتی گرینگی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ستهێناوه، به‌م دوایانه شه‌شه‌مین فیلمی له ناو لیستی 12 به‌رهه‌می سه‌رسووڕهێنه‌ری فیلمه غه‌یره ئینگلیزییه زمانه‌كانی مێژووی سینه‌مای جیهان له لایه‌ن "نیكۆلاس باربێر" Nicholas Barber ڕخنه‌گری ئاژانسی هه‌واڵنێری جیهانی "بی.بی.سی" BBC بۆ خۆی مسۆگه‌ر كردووه.
له سه‌ره‌تای ڕاپۆڕتی "نیكۆلاس باربێر" له به‌شی ئینگلیزی ئاژانسی هه‌واڵنێری جیهانی "بی.بی.سی"دا BBC هاتووه: ڕاپرسی فیلمی غه‌یره ئینگلیزییه زمانه‌كانی به‌شی كه‌لتووری "بی.بی.سی" BBC ئه‌و فیلمانه له‌خۆده‌گرێت كه له 66 وڵاتی جۆراوجۆری جیهان ده‌ستنیشانكراون و به ناچار، به‌رهه‌می هه‌ندێك له‌م وڵاتانه باشتر له‌وانی دیكه بوون. چه‌ندین فیلم له‌م لیسته‌دا بوونیان نییه، به‌ڵام ئه‌وه به‌وم مانایه نییه كه ئه‌وان شاكار نه‌بن. ئه‌وه ته‌نیا به‌م مانایه‌یه كه ئه‌وانه ئه‌و فیلمه شاكارانهن كه چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه كه‌شف بكرێن و بناسێندرێن.
له‌م ڕاپۆڕته‌دا، "نیكۆلاس باربێر" سه‌باره‌ت به فیلمی سینه‌مایی "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" له ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" كه پێگه‌ی شه‌شه‌می له لیستی 12 فیلمی سه‌رسووڕهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای جیهانی بۆخۆی مسۆگڕ كردووه، نووسیوییه‌تی: ژێرنووسێك له سه‌ره‌تای فیلمی قاره‌مانه‌ی "به‌همه‌ن قوبادی" ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌م فیلمه "ڕێزلێنانێكه بۆ میراتی كه‌لتووریی من" و "ئه‌م كه‌سانه، له زاكیره‌ی مندا خه‌یاڵی نین". شكێك سه‌باره‌ت به‌وه بوونی نییه، قوبادی مومكینه گێڕانه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش و بێوێنه‌ی له‌م فیلمه‌دا وێنه گرتبێت. به‌ڵام چیرۆكی "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" كه له شاری قوبادی بۆ بینه‌ر ده‌گێڕدرێته‌وه، وه‌كوو ڕاپۆڕتێكی زۆر گرینگ له ژیانی كورده‌وارییه و هه‌ر به‌م هۆیه‌وه كاریگه‌رییه‌كی یه‌گجار زۆری هه‌یه. "ئه‌یووب" پاڵه‌وانی فیلمه‌كه، كوڕێكی هه‌تیوه كه ده‌چێته ناو كۆڵبه‌ره سته‌م لێكراوه‌كانی ناوچه‌كه‌وه تاكوو بتوانێت مه‌سره‌فی عه‌مه‌لیاتی "مادی" برا كه‌مئه‌ندامه‌كه‌ی دابین بكات. هه‌ر به‌و شێوه‌یه‌ی كه ئه‌وان به‌سه‌ر شاخه‌كانی كوردستاندا تێده‌په‌ڕن، باوبۆرانێكی توند دێت، تا ڕاده‌یه‌ك كه ئه‌سپه‌كان بۆ درێژه‌پێدان به ڕێگاكه‌یان، عاره‌قیان پێده‌درێت كه ناوی فیلمه‌كه‌ش هه‌ر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌وه هاتووه.
ناوی فیلمه‌كانی لیستی 12 به‌رهه‌می سه‌رسووڕهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای جیهان، بریتین له: 1 ـ "ڕه‌شنووس" Black Orpheus له ده‌رهێنانی "ماڕسێل كامووس" Marcel Camus به‌رهه‌می ساڵی 1957 له وڵاتی بڕازیل، 2 ـ "من كووبام" I Am Cuba له ده‌رهێنانی "میخائیل كالاتۆزۆڤ" Mikhail Kalatozov به‌رهه‌می ساڵی 1964 له وڵاتی كووبا، 3 ـ "تۆپی ئاور كووژێنهوه" The Firemens Ball له ده‌رهێنانی "میلۆش فۆرمه‌ن" Miloš Forman به‌رهه‌می ساڵی 1967 له وڵاتی چێكئۆسلۆڤاكی، 4 ـ "گه‌مارۆ" Siege له‌ده‌رهێنانی "گیلبپرتۆ تۆفانۆ" Gilberto Tofano به‌رهه‌می ساڵی 1969 له وڵاتی ئیسڕائیل، 5 ـ "ماپانتۆسلا" Mapantsula له‌ده‌رهێنانی "ئۆلیڤێر ئێشمیتز" Oliver Schmitz به‌رهه‌می ساڵی 1988 له وڵاتی ئه‌فریقیای باكوور، 6 ـ "ساتێك بۆ مه‌ستی ئه‌سپه‌كان" A Time for Drunken Horses له ده‌رهێنانی "به‌همه‌ن قوبادی" به‌رهه‌می ساڵی 2000 له وڵاتی ئێران، 7 ـ "ڕاكهریی خێرا" Atanarjuat: The Fast Runner له ده‌رهێنانی "زاكارایاس كۆنۆك" Zacharias Kunuk به‌رهه‌می ساڵی 2001 له وڵاتی كه‌نه‌دا، 8 ـ "دارێت" Daratt له ده‌رهێنانی "محه‌مه‌د سه‌لاح هاڕوون" Mahamat Saleh Haroun به‌رهه‌می ساڵی 2006 له وڵاتی چاد، 9 ـ "مامه موونمی، كه‌سێك كه ده‌توانێت ڕابردووی خۆی به یاد بێنێته‌وه" Uncle Boonmee Who Can Recall His Past Lives له ده‌رهێنانی "ئاپیچاتپۆنگ ویراستاكۆل" Apichatpong Weerasethakul به‌رهه‌می ساڵی 2010 له وڵاتی تایله‌ند، 10 ـ "وه‌جده" Wadjda له ده‌رهێنانی "هه‌یفا ئه‌لمه‌نسوور" Haifaa al-Mansour به‌رهه‌می ساڵی 2012 له وڵاتی عه‌ڕه‌بستانی سعوودی، 11 ـ "نۆڕتی، كۆتایی میژوو" Norte, the End of History له ده‌رهێنانی "لاڤ دیاز" Lav Diaz به‌رهه‌می ساڵی 2013 له وڵاتی فیلیپین و هه‌روه‌ها 12 ـ "له باوه‌شی ماردا" Embrace of the Serpent له ده‌رهێنانی "كیرۆ گیووڕا" Ciro Guerra به‌رهه‌می ساڵی 2015 له وڵاتی كۆلۆمبیا.
بۆ زانیاریی زیاتر و بینینی ناوی فیلمه‌كانی لیستی 12 به‌رهه‌می سه‌رسووڕهێنه‌ری مێژووی سینه‌مای جیهان، سه‌ردانی لینكی ژێره‌وه بكه‌ن.
tp://www.bbc.com/culture/story/20181029-twelve-amazing-lesser-known-films-from-around-the-world
PUKmedia مه‌نسوور جیهانی
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25