riklam

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسەر رێككەوتنی سیاسی كۆدەبێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 09:45 AM - 2019-02-09
.

.

مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی رێككەوتنی سیاسی بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەرێم و دۆخی كەركوك و عیراق كۆدەبێتەوە.

بەپێی زانیارییەكانی PUKmedia، بڕیارە سەعات 11ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 9ی شوباتی 2019، مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی ئەو رێككەوتنە سیاسیەی بڕیارە بۆ پێكهێنلانی حكومەتی هەرێم و چوار ساڵی داهاتووی حكومڕانی لەهەرێم لەنێوان یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستاندا بكرێت كۆدەبێتەوەو گفتوگۆی لەبارەوە دەكات.

هەروەها تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی گفتنوگۆكردنە بێت لەسەر دۆخی هەرێم و كەركوك و عیراق دەبێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket