riklam

حاكم قادر: شه‌وكه‌تی حاجی موشیر پیاوی ئه‌ركه‌ قورسه‌كان بوو

ی.ن.ک‌‌ 10:48 PM - 2019-02-08
.

.

به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕینی 16 ساڵ به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی شه‌وكه‌تی حاجی موشیر ژماره‌یه‌ك پێشمه‌رگه‌ و هاووڵاتی سڤیل، حاكم قادر حه‌مه‌جان كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك) له‌بروسكه‌یه‌كدا جارێكی تر غه‌مباری خۆی بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ گه‌وره‌یه‌ راده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

شه‌وكه‌تی حاجی موشیر، لوتكه‌یه‌كی نه‌به‌ردی و كۆڵنه‌دان، نمونه‌ی پێشمه‌رگه‌ی ئازاو قاره‌مان، پیاوی ئه‌ركه‌ قورسه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌ قورسه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.

به‌ بۆنه‌ی تێپه‌ربوونی شانزه‌ ساڵ، به‌سه‌ر شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی بوێرو كادری پێشكه‌وتووی سیاسی و لێپرسراوی مه‌كته‌بی كۆمه‌ڵایه‌تی (ی.ن.ك) شه‌وكه‌تی حاجی موشیر هه‌ردوو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان سه‌ردار غه‌فور سلێمان و حیكمه‌ت حاجی عوسمان و چوار هاوولاَتی سڤیل  به‌ده‌ستی ڕه‌شی تیرۆرستانی "ئه‌نسار الایسلام" دارو ده‌ستی قاعیده‌، كه‌له‌شه‌وی هه‌شت له‌سه‌ر نۆی مانگی شوباتی ساڵی 2003 غافڵگیرانه‌ و له‌ پیلانێكی ترسنۆكانه‌ی دوور له‌ هه‌موو عورف و عاده‌تێكی سیاسی و سه‌ربازی گفتۆگۆو پێكهاتن كه‌ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ دیداره‌كه‌ رێكخرابوو ئه‌و تاوانه‌گه‌روه‌و دور له‌ مرۆڤایه‌تییه‌یان ئه‌نجامدا .

له‌و یاده‌ پڕناسۆره‌دا، جارێكی تر غه‌مباری خۆم بۆ له‌ده‌ستدانی ئه‌و تێكۆشه‌ره‌ گه‌وره‌و هاوڕێی خه‌باتم راده‌گه‌یه‌نم ...

رۆحی كاكه‌ شه‌وكه‌ت و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی رێگای رزگاری گه‌لی كوردستان شاد سه‌ربه‌رزی بۆ كه‌س و كاره‌ روو سوره‌كه‌یان.

حاكم قاد جه‌مه‌جان
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

سروشتی گۆمی فێڵاو

کوردستان 09:02 AM - 2024-04-16 رۆژی ژینگەی هەرێم

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket