riklam

باكووری كوردستان.. به‌فر رێگای 254 گوند ده‌گرێت

کوردستان 09:00 PM - 2019-02-08
.

.

له‌ هه‌رێمی وان و موشی باكووری كوردستان، به‌فر رێگای 254 گوند و ناوچه‌ی نیشته‌جێبوونی گرتووه‌.

له‌وباره‌وه‌ سه‌رۆكی شاره‌وانیی وان به‌ میدیاكانی راگه‌یاندووه‌: له‌ سه‌رانسه‌ری پارێزگای وان رێگای چوار ناوچه‌ به‌هۆی بارینی به‌فره‌وه‌ گیراوه‌.

هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فه‌رمانگه‌ی تایبه‌تی موش رایگه‌یاندووه‌: به‌هۆی بارینی به‌فر رێی 150 گوند و 100 ئاوایی و كێڵگه‌ گیراوه‌.

له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی راماڵینی به‌فر له‌ هه‌وڵی كردنه‌وه‌ی رێگاكاندان كه‌ به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی به‌فره‌وه‌ گیراوه‌، دوێنێ تیمه‌كانی راماڵینی به‌فری به‌دلیس، توانییان رێگای 648 ناوچه‌ بكه‌نه‌وه‌.

PUKmedia كوردسات نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket