riklam

سەرۆك كۆمار: خواستمان پەرەپێدانی پەیوەندی عیراق و فەرەنسایە

عیراق 08:13 PM - 2019-02-08
.

.

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 8-2-2019 د. بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عیراق له ‌كۆشكی سەلام لە بەغدا پێشوازی له ‌وەزیری بەرگری فەرنسا فلۆره‌نس پارلی و وەفدی یاوەری كرد  و رایگەیاند، عیراق دەتوانێت ببێتە خاڵێكی پێكەوە بەستنەوەی زۆرێك له ‌وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپا.

لە دیدارێكدا سەرۆك بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوە كرد كه ‌عیراق خوازیاری بەرەوپێشبردن و فراوانكردنی ئاستی پەیوەندییەكانی نێوان عیراق و فەرەنسایە له ‌گشت بوارەكاندا، هاوكات وتی دەكرێت پێكەوە رۆڵێكی هاوبەش و كاریگەر ببینین لە سەر ئاستی ناوچەكە و جیهاندا.

هەر لە دیدارەكەدا سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوە كرد كە فروانكردنی پەیوەندییە هاوبەشەكانی عیراق و یەكێتی ئەوروپا یەكێكە لە خواستە گرنگەكان كە عیراق كاری بۆ دەكات، چونكە عیراق دەتوانێت ببێتە خاڵێكی پێكەوە بەستنەوەی زۆرێك له ‌وڵاتانی ناوچەكە و ئەوروپا.

 هەروەها بەرێزیان رۆڵی كاریگەری فەرەنسای له ‌هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌ دژ بە تیرۆر و پشتیوانیكردنی عیراقی لە شكست پێهێنانی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند، هەروەها سوپاسی بەشداریكردنی فەرەنسا كرد له ‌پێشكەش كردنی كۆمەكی سەربازی و مەشق پێكردن بەهێزە ئەمنیەكانی عیراق.

لەلای خۆیەوەی وەزیری بەرگری فەرنسا جەختی له ‌پشتیوانی وڵاتەكەی بۆ سەرخستنی خواستی عیراق له ‌سەقامگیر و خۆشگوزەرانی كردەوە و ئامادەیی وڵاتەكەیشی پیشاندا بۆ مەشق و راهێنان بە هێزە ئەمنیەكانی عیراق و دابین كردنی پێویستییە سەربازیەكان.

PUKmedia نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆك كۆمار

2.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket