riklam

ڕووداوێكی هاتوچۆ گیانله‌ده‌ستدانی 3 كه‌سی لێكه‌وته‌وه‌

کوردستان 03:06 PM - 2019-02-08
.

.

به‌هۆی رووداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگه‌ی سه‌ره‌كی وارماوا – عه‌ربه‌ت، 3 ئه‌ندامی خێزانێك گیانیان له‌ده‌ستداو دوانی تریش برینداربوون.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت ئه‌مڕۆ 8-2-2019، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌هۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل له‌ جۆره‌كانی تویوتا كامری و تویوتا لاندرگرۆز له‌سه‌ر رێگای سه‌ره‌كی عه‌ره‌به‌ت- وارماوا، سێ كه‌س كه‌ ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن ده‌ستبه‌جێ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و دووكه‌سی تریش برینداربوون كه‌ سه‌رجه‌میان سه‌ره‌نشینی هه‌ردوو ئۆتۆمبێله‌كه‌بوون.

 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: هه‌رچه‌نده‌ رێگای سه‌ره‌كی ناحیه‌ی عه‌ربه‌ت دوو سایده‌، به‌ڵام ساڵانه‌ چه‌ندین رووداوی هاتوچۆ له‌و رێگایه‌ رووده‌دات و كاره‌ساتی دڵته‌زێنی لێده‌كه‌وێته‌وه‌، وتیشی: به‌شێكی زۆری رووداوه‌كان به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێرانه‌ به‌رێنماییه‌كانی هاتوچۆو تیژڕه‌وی زۆر كه‌ ئه‌مه‌ هۆكاری سه‌ره‌كین بۆ روودانی رووداوی هاتوچۆ له‌سه‌ر ێگا سه‌ره‌كییه‌كان.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/شاره‌زور

 

45424242.jpg

145424242.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket