هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
کوردستان 01:39 PM - 2019-02-08.
له شاره‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ماده‌ی هۆشبه‌ر هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره‌كان به دروشمی كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌بێ مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت و سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه‌ش ئاماژه به لایه‌نه جیاوازه‌كانی هه‌ڵمه‌ته‌كه ده‌كات.
هاوكار ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی NLP بۆ ڕاهێنان و ڕاوێژكاری له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia تیشكی خسته سه‌ر لایه‌نه جیاوازه‌كانی پرۆژه‌كه و وتی: هه‌ڵمه‌ته‌كه (هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی هۆشبه‌ره به دروشمی كۆمه‌ڵگایه‌ك به‌بێ ماده‌ی هۆشبه‌ر)، پرۆژه‌كه له قۆناغی یه‌كه‌مدا و له 27-1-2019 له شاری سلێمانی به ئاماده‌بوونی 200 مامۆستای ئاینی ده‌ستی پێكرد، هه‌روه‌ها قۆناغی دووه‌م له سه‌یدسادق بووین،كه 100 مامۆستای ئاینی سنوری پێنجوێن و هه‌ڵه‌بجه‌ی تازه ئاماده‌ی بوون ، ئێمه بۆیه مامۆستای ئاینیمان هه‌ڵبژاردووه، چونكه ئه‌وان پێگه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینی به‌رزیان هه‌یه زیاتر له‌هه‌ر كه‌سێكی تر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر چین و توێه‌كانی كۆمه‌ڵگه هه‌یه، هه‌روه‌ها له رۆژانی هه‌ینیش وتاریان هه‌یه و ده‌توانن هه‌زاره‌ها كه‌س هۆشیار بكه‌نه‌وه.
وتیشی:له قۆناغی سێیه‌مدا له راپه‌رین ده‌بێت واته ڕانیه‌و قه‌ڵادزێ،پاشان ده‌چینه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌و ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌مشێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بین تا پرۆژه‌كه ته‌واو ده‌كه‌ین كه به پێنج قۆناغ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، گه‌ر هاوكاریمان بكرێت ده‌چینه سنووری هه‌ولێر و زاخۆ.
ده‌رباره‌ی ئامانجیان له ئه‌نجامدانی پرۆژه‌كه، سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه وتی: به‌داخه‌وه ئێستا به‌كارهێنان و بازرگانی كردن به مادده هۆشبه‌ره‌كان له هه‌ڵكشاندایه، بۆیه ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه كۆمه‌ڵگه و گه‌نجان هۆشیار بكه‌ینه‌وه له مه‌ترسیه‌كانی مادده هۆشبه‌ره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری بن و ئامار و داتاكانی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان كه‌م ببێته‌وه، كه وه‌ك ئاماژه‌م پێكرد ژماره‌ی به‌كارهێنانی له هه‌ڵكشاندایه و ئێستا ژنانیش توشی به‌كارهێنانی بوون، هه‌روه‌ها ئێمه به‌دوو بابه‌ت هه‌ڵمه‌ته‌كه به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، یه‌كه‌میان من بابه‌تێك پێشكه‌ش ده‌كه‌م كه ئاماژه به چۆنیه‌تی به‌كارهێنانی ماده هۆشبه‌ره‌كان ده‌كه‌م ،هه‌روه‌ها مه‌ترسی و لێكه‌وته‌كانی به ڤیدیۆ وێنه‌و سلاید ده‌خه‌مه ڕوو، بابه‌تی دووه‌میش له‌لایه‌ن مه‌ریوان حه‌سه‌ن ده‌خرێته روو، كه باس له به‌كارهێنانی ماده‌كه له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات و پێشنیاریش بۆ لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌خاته ڕوو.
له كۆتایشدا هاوكار ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیاری پرۆژه‌كه و به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێكخراوی NLP وتی: ئه‌م پرۆژه‌یه له‌لایه‌ن گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان سپۆنسه‌ری ده‌كرێت،ده‌مانه‌وێت له رێگه‌ی ئه‌م پرۆژه‌یه‌وه یه‌ك له‌سێی خه‌ڵكی كوردستان هۆشیار بكه‌ینه‌وه، پرۆژه‌كه سه‌ركه‌وتنی باشی به‌ده‌ستهێناوه‌و میدیا زۆر هاوكارمانه، هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقافی سلێمانی زۆر هاوكارو پاڵپشتی كاره‌كه‌مانه.
PUKmedia گۆران قادر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24