riklam

ئاسۆ مامه‌ند: له‌ یادی مورافه‌عه‌ مه‌زنه‌كه‌ به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر رێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال

ی.ن.ک‌‌ 12:37 PM - 2019-02-08
.

.

ئاسۆ مامه‌ند رایده‌گه‌یه‌نێت: له‌ یادی مورافه‌عه‌ مێژوویی و مه‌زنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی حوكمدا، دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌؛ به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی ره‌وانشاد مام جه‌لال
خوالێخۆشبوو مام جه‌لال بۆ ئه‌نجومه‌نی حوكم: "كه‌ركوك كوردستانییه‌".

پانزه‌ ساڵ له‌مه‌وبه‌رو له‌ 9-2-2004دا خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ كاتی كۆبوونه‌وه‌دا له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی حوكم له‌ عیراقدا، به‌ خستنه‌ ڕووی چه‌ندین سه‌رچاوه‌ و به‌ڵگه‌ی مێژوویی له‌ به‌رگرییه‌كی كه‌م وێنه‌دا له‌، كوردستانی بوونی كه‌ركوكی سه‌لماند، ئه‌وه‌ش ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌یه‌ كه‌ هه‌میشه‌ ره‌وانشاد مام جه‌لال په‌رۆش و خه‌مخۆری پرسه‌ نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كان بووه‌ له‌ سه‌رویانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك.

هه‌ر له‌م یاده‌ مه‌زن و گه‌وره‌یه‌دا دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه‌؛ كه‌ به‌رده‌وامده‌بین له‌سه‌ر هه‌مان رێبازی ره‌وانشاد مام جه‌لال و، قه‌د ده‌ستبه‌رداری خاكی پیرۆزی كوردستان نابین، له‌ سه‌رویانه‌وه‌ كه‌ركوكی قودسی كوردستان! دووپاتشی ده‌كه‌ینه‌وه‌؛ هه‌میشه‌ خزمه‌تكار و پارێزه‌ری خه‌ڵكی كوردستان بین و، چیمان له‌ توانادا بێت بێ درێغ ئه‌نجامی بده‌ین له‌ پێناو دابینكردنی خۆشگوزه‌رانی و ژیانێكی ئارام بۆ میلله‌ته‌كه‌مان!

له‌م یاده‌ مه‌زنه‌دا، دروود و وه‌فا بۆ رۆحی پاكی ره‌وانشاد مام جه‌لال رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی گه‌لی كوردستان

ئاسۆ مامه‌ند
ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی دووی كه‌ركوك

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket