riklam

خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان حكومه‌تی عیراق و هه‌رێم هه‌ڵده‌گیرێن

ئابوری 11:50 AM - 2019-02-08
.

.

ده‌سته‌ی گشتی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق باجی گومرگی له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگاكانی عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ یه‌كده‌خرێت.

ئه‌مڕۆ 8-2-2019، ده‌سته‌ی گشتی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی عیراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق باجی گومرگی له‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگاكانی عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ یه‌كده‌خرێت.

راشیگه‌یاندوه‌، خاڵه‌ گومرگییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كه‌ خاڵه‌ گومرگییه‌كانی فایده‌و شێراوه‌و له‌یلان-ه‌ هه‌ڵده‌گیرێن، هه‌رله‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه‌، بڕیاری یه‌كخستنی پێناسه‌ی گومرگی له‌ هه‌موو ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی پارێزگاكانی عیراق به‌ هه‌رێمی كوردستانیشه‌وه‌ جێبه‌جێده‌كرێت.

 ده‌سته‌ی گشتی خاڵه‌ گومرگییه‌كانی عیراق ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، یه‌كخستنی تاریفی گومرگی له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی عیراق، له‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كانی باشماخ و حاجی ئۆمه‌ران و ئیبراهیم خه‌لیل و په‌روێزخان و فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێرو سلێمانیش وه‌ك یه‌ك جێبه‌جێده‌كرێت و ده‌بێت پابه‌ندبن پێوه‌ی.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket