riklam

ئه‌مریكا كاتی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا ئاشكراده‌كات

جیهان 11:22 AM - 2019-02-08
.

.

ئه‌مریكا ئاماده‌كاری كردووه‌ تاوه‌كو له‌ كۆتایی مانگی نیسانی ئه‌مساڵ  سه‌رجه‌م هێزه‌كانی له‌ سوریا بكشێنێته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی وۆڵستریت جۆرناڵی ئه‌مریكی له‌نوێترین راپۆرتیدا ئه‌وه‌ی ئاشكرایكردووه‌، ئه‌مریكا له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی ئادار ده‌ست به‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ سوریا ده‌كات، تاوه‌كو كۆتایی مانگی نیسانیش ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ سوریا ده‌كشێنێته‌وه‌.

ئه‌مریكا نزیكه‌ی دوو هه‌زار سه‌ربازی له‌ سوریا هه‌یه‌، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌ كۆتاییه‌كانی ساڵی رابردو بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ سوریا داو ئه‌و بڕیاره‌شه‌ كاردانه‌وه‌ی له‌ ناوخۆو ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لێكه‌وته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket