riklam

قوباد تاڵه‌بانی پیرۆزبایی له‌ یه‌كگرتوو ده‌كات

کوردستان 11:03 AM - 2019-02-08
.

.

به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،  قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌ێمی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی ئه‌میندارو ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و كادیران و لایه‌نگرانی یه‌كگرتوو كردووه‌، كه‌ ئه‌مه‌ ده‌قه‌قه‌كه‌یه‌تی:

به‌ڕێز مامۆستا سه‌ڵاحه‌ددین محه‌مه‌د به‌هائه‌ددین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان
به‌ڕێزان ئه‌نجومه‌نی جێبه‌جێكردن و كادیران ولایه‌نگرانی یه‌كگرتوو
به‌بۆنه‌ی ساڵیادی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان،  گه‌رمترین  پیرۆزباییتان لێ ده‌كه‌م و ھیوای پێشكه‌وتن و سه‌ركه‌وتنتان بۆ ده‌خوازم.
یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، وه‌ك حزبێكی میانڕه‌و له‌سه‌ره‌تای درووستبوونییه‌وه‌ رۆڵێكی به‌رچاوی ھه‌بووه‌ له‌ راگرتنی ھاوسه‌نگی له‌نێوان  لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان و له‌گه‌ڵ ھه‌ستیاری قۆناغه‌كان ھه‌وڵی چاره‌سه‌ی گرفته‌كانی داوه‌وپه‌یوه‌ندییه‌كی باشی ھه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ حزبه‌ كوردستانییه‌كان و به‌تایبه‌ت یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، كه‌ ئه‌وه‌ش جێگه‌ی ستایشه‌.

وێڕای دووباره‌ پیرۆزبایی له‌ ھه‌موو ئه‌ندامان ولایه‌نگرانی یه‌كگرتوو، له‌خوای گه‌وره‌ داواكارین ئه‌م یاده‌ی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو ببێته‌ مایه‌ی خێر بۆ خه‌ڵكی كوردستان.

براتان
قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌رۆك وه‌زیران

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket