وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: دوای كشانه‌وه‌ی ھێزه‌كانیان له خاكی سوریا، نابێت ھه‌سه‌ده بكرێته ئامانجی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان.
رۆبه‌رت پالادینۆ، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه: له‌دوای كشانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌یان له خاكی سوریا، نابێت ھێزه‌كانی سوریای دیموكرات (ھه‌سه‌ده) بكرێنه ئامانجی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان.
راشیگه‌یاندووه: له‌باره‌ی گره‌نتی پاراستنی سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له‌كاتی كشانه‌وه‌و پاراستنی ئاسایشی ناوچه ئازادكراوه‌كانی سوریا، له‌گه‌ڵ ھاوپه‌یمانه‌كانیان له چه‌ندین ئاستی جیاوازدا گفتوگۆیان كردووه.له لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه به‌وه‌كراوه، پێكھاته كوردییه‌كه‌ی ناو ھه‌سه‌ده‌ش كه پێكھێنه‌ری سه‌ره‌كی ھێزه‌كه‌یه نابێت ھیچ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌دژ بگیرێته‌به‌ر.ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، رۆژنامه‌ی وۆڵ‌ستریت جۆرناڵ له راپۆرتێكیدا له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو ئیداره‌ی ئه‌مریكاوه له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایكردووه، ئه‌گه‌ر كۆشكی سپی گۆڕانكاریی له بڕیاری كشانه‌وه‌وی ھێزه‌كانی ئه‌مریكا له سوریا نه‌كات، تا ناوه‌ڕاستی مانگی مارسی داھاتوو له50% ئه‌و ھێزانه له سوریا ده‌كشێنێته‌وه‌و تا كۆتایی مانگی نیسانیش سه‌رجه‌می ئه‌و ھێزانه له‌و وڵاته ده‌كشێنێته‌وه،پێشتریش كۆشكی سپی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو، واشنتۆن به كرده‌وه ھێزه‌كانی له سوریا ده‌كشێنێته‌وه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه كه ئه‌ركه‌كه‌ی له‌و وڵاته كۆتایی ھاتووه كه ئه‌ویش شكستپێھێنانی تیرۆرستانی داعشه.
PUKmedia ئاژانسه‌كان
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی
دوای سه‌ده‌یه‌ك پڵنگێكی ده‌گمه‌ن ده‌رده‌كه‌وێته‌وه
14-2- رۆژی جیهانی خۆشه‌ویستی
كۆبوونەوەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی
مام به‌به‌ڵگه سه‌لماندی كه‌ركوك خاكی كوردستانه
كۆبونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
كۆبوونه‌وه‌ی وه‌فدی باڵای یه‌كێتی و پارتی
شه‌هید ئارام ئه‌ستێره‌یه‌كی ئاوا نه‌بووی كوردایه‌تی
پارتی دەرگای بۆیەکێتی خستە سەرپشت
بزوتنەوەی گۆران دەیتوانی چی بکات!
هه‌رێم به‌ره‌و گه‌شه و بنیادنانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری
راگەیەنراوێك لە سەعدی ئەحمەد پیرەوە
سوپاسنامەیەك لە بنەماڵەی كۆچكردوو ناهیلە قادرەوە
به‌ڤیدیۆ.. هاووڵاتیان پشتگیری له‌هه‌ڵوێستی یه‌كێتی ده‌كه‌ن
رۆژی شه‌ممه 16-2-2019 له‌سه‌ر بانگهێشتی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان ئێران، وه‌فدێكی كۆمیته‌ی...
خاتونی دەست رەنگین گۆنا عوسمان بە پەت و بزمار و تەختە تابلۆی قەبارە جیاواز بە جۆر و نەخش و رەنگی جیاجیا دەنەخشێنێت و پەیامیش بۆ خانمان دەنێرێت کە لە بەدیهێنانی خەونەکانیان بێ هیوا نەبن. پەروین بابەكر: سامانی سروشتی بكرێتە ئامرازی خۆشگوزەرانی ده‌قی چاوپێكه‌وتنی بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی bbc
ئه‌و پێنج ده‌ستگیركراوه‌ی له رۆژی خۆپیشاندانه‌كه‌ی شیلادزێ-وه له زینداندان بهكهفالهتیش ئازاد ناكرێن و 56 كه‌سی دیكه...