هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان چی بكه‌ن؟
ئابوری 08:45 PM - 2019-02-07.
یه‌كێك له كه‌نده‌كانی به‌رده‌م ئابوری و گه‌شه‌دان به سه‌رمایه‌ی مرۆیی و بونیاتنانی ژێرخانی هه‌رێمی كوردستان نه‌بونی چاكسازییه، هه‌ربۆیه پێویست ده‌كات له هه‌ر پارێزگایه‌كی هه‌رێمی كوردستان پلانسازی بۆ چاكسازی ئه‌نجامبدرێت، به‌تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه كه بوه‌ته پارێزگا به‌مه‌ش پلانی ژێرخانی ئابوری یه‌كه‌م قۆناغییه‌تی بۆ به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی پارێزگابون" پارێزگای هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، ئابوری و كه‌ندی بازرگانی و فه‌رهه‌نگی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام گرنگی پێ‌نادرێت و پڕۆژه و پێشنیازی هاوڵاتی به‌هێند نازاندرێت له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێم.
پێویسته" له دانانی ده‌روازه و سێكته‌ره‌كان هاوڵاتی له سنوری ناوچه‌كه‌یدا پێشكاربكات و پڕۆژه‌یان هه‌بێت تا له پێشبڕكێی پارێزگاكاندا سه‌ركه‌وتوبن به‌تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه سه‌ره‌تای دامه‌زراندنێتی، مافی به‌رگریكردن له به‌ركه‌وتی ناوچه‌یی بۆ هه‌مو پارێزگا و شاره‌وانی پارێزراو بێت. پێویسته كار به‌و نه‌ریته بكرێت كه هه‌مو هاوڵاتیه‌ك بۆی هه‌یه به‌رگری له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و خێزان و ناوچه و شار و گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی بكات، چونكه ئه‌و به‌ژه‌وه‌ندییه تایبه‌تانه ناكۆك نین له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا، به‌ڵكو ته‌واوكا‌ری به‌رژه‌وه‌ندی نیشتمانین و كۆڵه‌كه‌ی به‌هێزن له به‌رژه‌وه‌ندیه باڵاكان.
له رۆژئاوای باشوری كوردستان سنوری توركیا ده‌روازه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل هه‌یه، كه به‌گه‌وره‌ترین ده‌روازه‌ی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان هه‌ژماركرده‌كرێت، هه‌ڵه‌بجه‌ی یه‌كان هاوشێوه‌ی ناوبراو ده‌روازه‌ی سنوریان بۆ ئێران به‌ده‌ستبێنن" به‌م پڕۆژه‌یه، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ده‌بێته یه‌كێك له ناوچه به‌پیت و پڕ به‌رهه‌مه‌كان و ئاوه‌دان ده‌كرێته‌وه باشتر له‌و چاوه‌ڕوانیه‌یی ساڵه‌های ساڵه باس له ئێش و ئازاره‌كانیان ده‌كه‌ن و ده‌رنجامی نه‌بوه"
هه‌مو ساڵێك له (16)ی سێ هاوڵاتیانی دانیشتوی هه‌ڵه‌بجه داواكاریانیان ده‌خه‌نه‌ڕو تا قه‌ره‌بوی تاوان و به‌سه‌رهاتی سه‌رده‌می ڕژێمی به‌عس بكه‌نه‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانیان بێهوده‌یه و كاریگه‌رنه‌بوه و ئامانجیان نه‌پێكاوه به‌ناڕه‌زایی ده‌ربڕین و قسه‌كردن له‌سه‌ر كه‌مته‌رخه‌مییه‌كان سودی نییه و ده‌بێت خۆیان هه‌وڵبده‌ن و نوێنه‌ریان ره‌وانه‌ی به‌غدا بكه‌ن تا په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران ببسرێت" ئه‌م پڕۆژه‌یه ئاستی شارستانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌وپێش ده‌بات و كێشه‌ی ناوه‌كی كارگوزاری و رێگیری له چون به‌ره‌و شارستانی نوێ ناهێڵێت به‌مه‌ش ئابوری و بنیاتنانی ژێرخان پێش ده‌كه‌وێت"
له رۆژئاوای هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌ی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل" بڕی رۆژانه‌ی داهاتی پتر له یـه‌ك ملیۆن دۆلاره" گه‌ر له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هاوشێوه‌ی ئیبراهیم خه‌لیل" له سنوری ئێران هه‌مان ده‌روازه بكرێته‌وه بڕی داهاتی رۆژانه‌ی كه‌متر نابێت له نیو ملیۆن دۆلار" ئه‌مه‌ش سودێكی باشی ده‌بێت بۆ پارێزگای (هه‌ڵه‌بجه).
بۆ به‌پارێزگا كردنێك كه بتوانرێت سود له داهاتی ناوچه‌كه‌تان وه‌ربگرن جگه له داهاتی كشتوكاڵی "به‌م پێشنیازه هه‌ڵه‌بجه بكه‌نه نمونه"، پشت مه‌به‌ستن به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و چاڵه نه‌وته‌كانی هه‌رێم و به‌ڵێنی به‌رپرسی حیزبی و متمانه‌یان پێ مه‌كه‌ن تا ئیداره‌كانی هه‌ڵه‌بجه دابمه‌زرێنێت و بیكه‌نه پارێزگایه‌كی نمونه‌یی، هه‌ڵه‌بجه ده‌وڵه‌مه‌نده له ڕوی كشتوكاڵی "كانزایی و له‌هه‌ركاتێدا ده‌توانرێت نه‌وت به‌رهه‌م بێنێت" جا گرنگی بده‌ن به‌م پڕۆژه‌یه و چاوه‌ڕوانی به‌غدا و هه‌ولێر مه‌بن تا ده‌یـــگه‌یــه‌نه لوتكه‌ی "خواسته‌كانتان و پاداشتی خانه‌واده‌كانتان و خاكی پیرۆزی هه‌ڵه‌بجه ئه‌ده‌نه‌وه، پێداگیریی بكه‌ن تا حكومه‌تی هه‌رێم سه‌رجه‌م سنوره‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران دابخات و مه‌رزێكی نێوده‌وڵه‌تی دروستبكات له سنوری هه‌ڵه‌بجه بۆ ئێران و ده‌روازه‌یه‌كی به‌سودی بازرگانی هاوشێوه‌ی ئیبراهیم خه‌لیلێكی تر بكه‌نه‌وه كه‌ده‌بێته قاسه‌ی بوژانه‌وه‌ی هه‌مو جاوه‌ڕوانیه‌كانتان و به‌هیواكانتان ده‌گه‌ن.
یاساكانی سنوری ئیبرایم خه‌لیل بزانه
1/ هه‌ر هاوڵاتیه‌ك له‌چون و گه‌ڕانه‌وه‌دا باج و سه‌رانه نادات.
2/ بڕی هه‌ر ئوتۆمبێلێك بۆ گه‌شت له‌چون و گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵات باج و سه‌رانه نادات به‌ڵام باجی هه‌ر كه‌لوپه‌لێك ده‌دات زیاد له پێویستی خۆی بێت" له‌واده‌ی تێپه‌ڕی كاتی رۆژانه‌ی بڕی سێ دۆلار ده‌دات.
3/ هه‌ر لۆریه‌ك تانكی زیاده‌ی هه‌یه "هه‌ر تانكێكی 600 لیتر گاز هه‌ڵده‌گرێ" بڕی هه‌ربارهه‌ڵگرێك به به‌تاڵی باجی ئه‌و گازه ده‌دات كه پێیه‌تی و تێپه‌ڕبونی به‌سنوره‌كه‌دا".
4/ بڕی هه‌ر بارهه‌ڵگرێكی نه‌وت هه‌ڵگر له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم (1800) دۆلار گومرگیه‌تی
5/ بڕی هه‌ر بارهه‌ڵگرێت به باره‌وه پتر له (2500) دۆلاره
6/ بڕی هه‌ر ئوتۆمبێلێل بۆ بازرگانی زیاترنیه له (1800) دۆلاره
7/ مانه‌وه‌ی هه‌ر بارهه‌ڵگرێك له رۆژێكدا پتر له (80) دۆلاره
8/ باجی كه‌لوپه‌ل به‌هه‌مو جۆره‌كانیه‌وه" جۆری كه‌لوپه‌ل 1930 جۆری هه‌یه"
9/ خوارده‌مه‌نی و خواردنه‌وه گومركی به‌رچاوی هه‌یه
10/ پۆشاك به ئاستێكی زۆر ره‌وانه ده‌كرێ بۆ هه‌رێمی كوردستان و عێراق و وڵاتانی عه‌ره‌بی
11/ كه‌لوپه‌لی ناوماڵ یه‌كێكه له سه‌رچاوه بازرگانییه‌كانی سه‌رده‌م كه به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر دێته هه‌رێمی كوردستان و ره‌وانه ده‌كرێت بۆ ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق.
12/ پێداویستی كارگه و بیناسازی كه رۆژانه به‌سه‌دان هه‌زار دۆلار مه‌زه‌نده ده‌كرێت.
به‌پێی ئه‌و زانیارانه‌ی به من گه‌یشتوه له كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و سنوره، رۆژانه داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل پتر له یه‌ك ملیۆن دۆلار واتا مانگانه 30 ملیۆن دۆلار داهاتییه‌تی.
خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیل، یه‌كێكه له خاڵه سنورییه گرنگه‌كانی باشوری كوردستان، ئه‌م سنوره باشوری كوردستان و توركیا به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت. له خاڵی سنوری ئیبراهیم خه‌لیله‌وه مانگانه نزیكه‌ی (150) هه‌زار هاوڵاتی به مه‌به‌ستی كاروباری بازرگانی، گه‌شتیاری و سه‌ردانكردن هاتوچۆ ده‌كه‌ن و له كاتی چونیان بۆ توركیا ئاسته‌نگ و گرفتیان بۆ دروست ده‌بێت، به‌تایبه‌ت له كاتی زۆر مانه‌وه‌یان و باج ده‌ده‌ن ئه‌مه‌ش شۆفێران و هاونیشتمانیانی دڵگران كردوه، بۆ مه‌به‌ستی زیاتری لای سه‌ره‌وه، ده‌روازه‌ی سنوری هه‌ڵه‌بجه‌و ئێران به‌و جۆره‌ی ئیبراهیم خه‌لیل بكرێته‌وه گه‌شتوگوزاری فڕۆكه و بازرگانی بارهه‌ڵگر به ئاراسته‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست زیاد ده‌كات و باجی كه‌متره له بازرگانی ده‌ریایی و ده‌شبێته باشتركردنی گوزه‌رانی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت هه‌ڵه‌بجه بێ هیچ به‌ربه‌ستێك ئێران به‌م پڕۆژه ره‌زامه‌ند ده‌بێت.
رۆژانه له سنوری ئیبراهیم خه‌لیل پتر له ده هه‌زار هاوڵاتی و سه‌دان تانكه‌ر و بارهه‌ڵگر و سه‌دان ئۆتۆمبێل له سنوری توركیاوه دێنه هه‌رێمی كوردستان و ده‌چنه ناو خاكی توركیاوه به‌مه‌به‌ستی كار له‌ڕوی ئه‌و په‌یوه‌ندیه بازرگانیه‌ی له‌نێوان هاوڵاتیانی هه‌رێم و توركه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه ناوچه‌كه له وێرانكاریدایه و گرنگی پێ نه‌دراوه، داهاتی ئه‌و سنوره بۆ گیرفانی حیزبێكه و به‌س، كه تا ئه‌م ساته‌وه‌خته خه‌ڵكی ناوجه‌كه و هه‌رێمی كوردستان سودبه‌خش نه‌بون، به‌ڵكو له‌سه‌ر داهاتی ئیبراهیم خه‌لیل به هه‌زاران هاوڵاتی له جه‌نگی ناوخۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی كوژران و بێ سه‌روشوێن كران.
سنوری هه‌ڵه‌بجه بۆ كاروباری بازرگانی گونجاوتره له باشماخ و ناوچه‌كانی پێنجوێن كه رێگا كورت و نزیك ده‌كاته‌وه، هه‌ڵه‌بجه بۆ شاری سنه و مه‌ریوان و ناوچه‌كانی تری رۆژهه‌ڵاتی كوردستان سه‌دان كیلۆمه‌تر جیاوازی هه‌یه له‌گه‌ڵ سنوری پێنجوێن، باشتركردنی ئه‌م پڕۆژه‌یه و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی وه‌ها به‌سود به دو تونێلی حه‌وت بۆ ده كیلۆمه‌تر له سنوری نێوان هه‌ردو وڵات كار ئاسانی باشتر ده‌كات.
فه‌ره‌یدون كونجرینی
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26