riklam

جوڵه‌ی بازاڕوبازرگانی ده‌ستیپێكرد

ئابوری 12:48 PM - 2019-02-07
.

.

دوای ئه‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند بڕیاری له‌سه‌ر میزانیه‌ی ساڵی (2019) واژۆكرد دواجار به‌ڕێز دكتۆر به‌رهه‌م سالح سه‌رۆك كۆماری عێراق دوا واژوی له‌سه‌ر كرد هه‌رێمی كوردستان بڕی تایبه‌تی خۆی بۆ دیاری كراوه‌ له‌گه‌ڵ بڕی دیاری كراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئه‌م بڕیاره‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی دڵخۆش كرد به‌سه‌رجه‌م چینو توێژه‌كانه‌وه‌ له‌ هه‌مانكاتیشدا كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی (5/2/2019) له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتی له‌ ئاستی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ردوولاو گه‌یشتن به‌ ڕێكه‌وتنێكی مێژوویی كه‌ ئه‌كرێ ئاماژه‌ به‌وه‌ بكه‌ین ڕۆژی 5/2/2019 ڕۆژێكی مێژووی یه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌ بڕیاری كاراكردنی په‌رله‌مانی نوێی هه‌رێمی كوردستان درا هه‌روه‌ها بڕیاری پێكهێنانی حكومه‌ت وچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی كه‌ركو ك وبغداد له‌به‌ر ئه‌وه‌ جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن له‌سایه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم داموده‌زگا ئیدارییه‌كان له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان باشترو به‌هێزتر له‌ جاران تۆكمه‌بكرێ له‌ به‌ڕێوه‌بردنء رای كردنی كاری هاوڵاتیانء سه‌قام گیری ئارامی وئاسایش وپاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان وپێشكه‌ش  كردنی خزمه‌ت گوزاریه‌كان له‌ ئاوكاره‌باو باشتركردنی  ڕێگاوبان وپردوسه‌رجه‌م بواره‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌  حكومه‌تی هه‌رێم كابینه‌ی نوێ هه‌وڵی خێرابدات بۆ نه‌هێشتنی پاشه‌كه‌وت و پێدانی مووچه‌ له‌ كاتی خویدا ئه‌مانه‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌گه‌شبینیه‌وه‌ چاوه‌ڕوانی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌ن ئه‌نجامدانی له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان وحكومه‌تی هه‌رێمه‌ بۆ ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم خۆی هاوته‌ریب بكاته‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌سه‌رجه‌م چینوتوێژه‌كانیه‌وه‌ ئه‌ونیش ببنه‌ پاڵ پشتێكی گه‌وره‌ بۆ حكومه‌تی نوێ بۆ ئه‌وه‌ی چوارساڵی داهات و چوارساڵی گه‌شه‌ وئارامی وخزمه‌ت گوزاری و چه‌سپاندنی یاسا وڕێساكان بێت هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ خه‌ڵكی به‌گه‌شبینیه‌وه‌ ئه‌ڕواننه‌ كابینه‌ی (9)  .
بۆیه‌ بازاڕو بازرگانی كڕین وفرۆشتن جوڵه‌ی تێكه‌وتووه‌ ئاماده‌كاری ئه‌كرێ بۆ یادی جه‌ژنی نه‌ورۆز به‌تایبه‌تی له‌ بواری جلوبه‌رگی كوردی ژنانی كوردستان بازاڕی كوتاڵ فرۆشه‌كانی گه‌رم. و گوڕكردووه‌ كوڕان وپیاوان بازاڕی جلوبه‌رگی كوردیان جوڵه‌پێداوه‌.
جگه‌ له‌وه‌ش بازاڕی پۆشاك وكه‌مالیات وخۆراكی جۆراوجۆر جمه‌ی دێ بازرگانی گشتی جۆراوجۆر بازاڕی كڕینء فرۆشتنی خانوبه‌ره‌ به‌ره‌و جوڵه‌یه‌كی باش ئه‌ڕوات ئه‌مه‌ش واده‌كات هه‌رێمی كوردستان له‌ ڕووی بازاڕ وبازرگانیه‌وه‌ جوڵه‌ی بازار به‌ره‌و پێشه‌وه‌ بچێت.
 
 نوسینی / عبدالله حاجی سعید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی
بۆ كاروباری بازرگانی


PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket