riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 10:15 AM - 2019-02-07
.

.

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 7-2-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.

 له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دارایی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ به‌ PUKmedia راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی 11ی ساڵی رابردووی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت و هه‌موو ژمێریاره‌كان ئاگاداركراونه‌ته‌وه‌ كه‌ سه‌ردانی بانكه‌كان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مووچه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ لیستی مووچه‌ی مانگی 12شی ئاماده‌یه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه‌ پێیان راگه‌یاندوین كه‌ ته‌نها یه‌ك مووچه‌ دابه‌شده‌كرێت و ئه‌گه‌ر پاره‌ی پێویست له‌به‌رده‌ستبوو به‌ لیستی جیا مووچه‌ی دیكه‌ خه‌رج ده‌كرێت.

هه‌موو 5ی مانگێك له‌ لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كان ده‌كرێت و له‌چه‌ند رۆژی رابردووشدا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكراو ئه‌مڕۆش وه‌ك دووه‌م وه‌زاره‌ت مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ دابه‌شده‌كرێت.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket