riklam

بۆیه‌ك پاكێج و شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌؟

ی.ن.ک‌‌ 09:10 PM - 2019-02-06
.

.

رێبوارستار

(هه‌رێم, كه‌ركوك,بغداد) ئه‌مه‌ ئه‌و پاكێجه‌یه‌  كه‌ یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان باسى لیوه‌ ده‌كات و كردویه‌تى به‌ ئه‌وله‌ویه‌ت بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ كه‌ دوو پرسى گرێ دراون به‌یه‌كه‌وه‌ وه‌فدى یه‌كێتى له‌دانوستانه‌كانیدا ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه‌ و كه‌ هه‌رگیز قابیلى موماره‌سه‌نیه‌ دیاره‌ مه‌به‌ستى له‌ (هه‌رێم ,كركوك , بغداد)یه‌ك پاكێج یه‌كێتى  سوره‌ له‌سه‌رى ده‌یه‌وێت هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى هه‌یه‌و هه‌لبه‌سراوه‌ و چه‌ند وه‌خته‌ نه‌وتراوه‌ چاسه‌ر بكرێت و هه‌نێ جاریش بوه‌ته‌ هۆى دورخستنه‌وه‌ى  نێوان (یه‌كێتى و پارتى ) له‌بغداد و كركوك به‌تایبه‌تى .

یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان پێ وایه‌ هه‌موو ئه‌و كێشه‌و گرفتانه‌ى هه‌یه‌ له‌نێوانماندا پێویستى به‌وه‌یه‌ به‌ یه‌ك پاكێج قسه‌و باسى له‌سه‌ر بكرێت هه‌ردوو لا به‌تایبه‌تى هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌گشتى قسه‌ و باسى جدى له‌سه‌ر بكات تاده‌گه‌نه‌ ئه‌نجامێكى باش و گونجاو كه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان بێت به‌گشتى .

چونكه‌ نابێت ئێمه‌ له‌هه‌رێم رێك بكه‌وین به‌ڵام له‌سه‌ر پرسى كه‌ركوكو بغداد ناكۆك بین كه‌ به‌لاى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌وه‌ كه‌ركوك به‌تایبه‌تى هێنده‌ى پێكهێنانى حوكمه‌تى نوێ هه‌رێم گرنگه‌و ده‌بێت پرسى كه‌ركوك چاره‌سه‌ر بكرێت . بغدادیش به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌بێت بگاته‌ ئه‌نجامێك تابتوانێت (بغداد هه‌موو فراكسیۆنه‌كوردیه‌كان پێكه‌وه‌ كاربكه‌ن وه‌ داكۆكى له‌مافه‌ ڕه‌واكانى گه‌له‌كه‌مان بكه‌ن به‌رامبه‌ر هه‌رپرسێك كه‌له‌ دانیشتنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران و بارودۆخى عێراق دێنه‌ گۆرى . 

یه‌كێتى نایه‌وێت به‌شدارى حكومه‌تێك بكات له‌ هه‌رێم (ته‌باو )و له‌كركوك و بغدادیش (ناته‌با) هه‌ریه‌ك و به‌جۆرێك كاربكات بۆیه‌ واباشتره‌ ئه‌م پرسه‌ به‌یه‌ك پاكێج قسه‌ و باسى لێبكرێت بۆگه‌یشتن به‌ ئه‌نجامێك دواترشه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ ,كه‌ئه‌مه‌ش خه‌ڵك وه‌ك مه‌رج به‌ڵكو ئه‌مه‌ داوایه‌كى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌ كه‌ ئه‌مه‌ش پرسێكى ئه‌ساسى دانوستانه‌كان یه‌كێتى پۆست و كام وه‌زیرو كام وه‌زاره‌ت  نه‌كردۆته‌ مه‌رجى ئه‌ساسى به‌ڵكو داوا ده‌كات كه‌هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه‌ كاربۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ هه‌رێم بكه‌ن و یه‌كێتى ده‌بێت له‌م كابینه‌ نوێیه‌دا شه‌ریكى راسته‌قینه‌ بێت . نه‌ك به‌شدار واته‌ شه‌ریك بێت له‌هه‌موو جومگه‌كانى حكومه‌ت و دامه‌زاوه‌كانى حكومه‌ت له‌سه‌ره‌وه‌ بۆ خواره‌وه‌ تابتوانێت باشترین خزمه‌ت به‌ كۆمه‌لانى خه‌ڵكى كوردستان بكرێت: كه‌ده‌لێت شه‌راكه‌تى راسته‌قینه‌ واته‌ به‌ئاگابێت له‌هه‌موو دۆسیه‌كانى حكومه‌ت نه‌ك (نه‌وت و دارایى و پێشمه‌رگه‌و دیبلۆماسی )هه‌موو ئه‌و دۆسیانه‌ى كه‌په‌یوه‌ندى به‌خه‌ڵكه‌وه‌ هه‌یه‌  كه‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان خه‌باتى زۆرى كردوه‌وه‌ قوربانى زۆرى به‌خشیوه‌ى له‌پێناو به‌دیهێنانى باشترین ژیان و خۆشگوزه‌رانى بۆ كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردوستان ره‌نگه‌ پێشتریش یه‌كێتى له‌ حكومه‌تدا خه‌درى لێكرابێت وه‌ استیحقاقى خۆى وه‌رنه‌گرتبێت یان ره‌نگه‌ له‌مپه‌ر له‌به‌رده‌م ده‌سه‌لاته‌كانى وه‌زیرو به‌رێوه‌به‌ره‌كانى دروست كرابێت له‌هه‌ندێ دۆسیه‌دا  هه‌ندێ جار ئاگادارى مه‌له‌فى ده‌ره‌كى نه‌بوبێت بۆیه‌ له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تیدا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرا كه‌ بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ پارتى دیموكراتى كوردوستان به‌یه‌ك پاكێج و وه‌ك شه‌ریكى راسته‌قینه‌   پرۆژه‌یه‌كى ئاماده‌كردوه‌ ئه‌م پرسانه‌ كه‌ زۆر روون و دیارن كه‌ هه‌موو ورده‌كاریه‌كان تێدا خستۆته‌ روو حكومه‌تێكى شه‌فاف و پرخزمه‌ت بێت بو كۆمه‌ڵانى خه‌ڵكى كوردوستان وه‌ك هه‌میشه‌ یه‌كێتى خزمه‌ت و دابیت كردنى باشترین خزمه‌ت گوزارى و خۆش گوزه‌رانى پاراستنى ئاسایش و سه‌روو ماڵى هاولاتیانى  به‌لاوه‌ گرنگ تره‌ له‌ (پۆست )وه‌  كه‌ركوك و بغدادیش هه‌مان گرنگیان هه‌یه‌ هه‌روه‌ك پێكهێنانى كابینه‌ى نوێ حكومه‌تى هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket