riklam

ئۆتۆمبێلی تسونامیەكان دروستكرا

تەکنەلۆجیا 01:54 PM - 2019-02-06
.

.

ولاتی تایلاند ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی تایبەت بە خۆڕزگاركردن لە كاتی تسونامیەكان دروست كرد كە دەتوانێت بە ناو ئاودا بڕوات .

هاوڵاتیانی وڵاتی تایلاند ئێستا دەتوانن ئۆتۆمبیلێكی تایبەت بە خۆڕزگاركردنیان لە كاتی زریان و تسونامیەكان بكڕن، كە دەتوانێـ لە نێو ئاودا بروات بەبێ هیچ كێشەیەك بڕوات.

ئۆتۆمبێلەكە ناوی (زا فۆم وان)ە و  لەلایەن  هیدیۆ تسوروماكی دیزاینەر و ئەندازیاری ژاپۆنەوە دروستكراوە، بیرۆكەكەیشی بۆ ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە، ئەو كاتەی ژاپۆن توشی تسونامیەكی وێرانكەر بووبوو.

زا فۆم وان هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی سمارتە، بزوێنەر و پاتریەكەی دژە ئاوە و دەتوانێت بە خێرایی 80 كم/ لەسەعاتێكدا بڕوات، كە دەتوانێت بەسەر شەپۆلی ئاوەكاندا بە خاوی بڕوات، بەڵام ئەو خێراییەی بەسە بۆ ڕزگاركردنی سەرنشینەكانی.

دیزاینەری ئۆتۆمبێلەكە دەڵێت: ئەم ئۆتۆمبێلە بە تایبەت بۆ زریانەكان دروست كراوە، ناتوانرێت بە شێوەیەكی ئاسایی ڕۆژانە بەكاربهێنرێت.

نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە تایبەتە 20 هەزار دۆلارە، كە بەراورد بە ئۆتۆمبێلەكانی تری تایلەند گرانە، بەڵام بە گەیشتنی ئۆتۆمبێلەكە بۆ وڵاتانی ئاسیا پێشبینی دەكرێـ نرخی هەرزان ببێت.


PUKmedia و/گۆران قادر
سەرچاوە: سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket