riklam

بروسكه‌یه‌ك

بابەتی گۆڕاو 01:12 PM - 2019-02-06
.

.

بروسكه‌یه‌ك

بروسكه‌یه‌ك بۆ:
× كاكى مه‌سئول؛ تكایه‌ به‌ كه‌ر و گامان تێ مه‌گه‌.
× دایكى مناڵه‌كان؛ لێت تێك نه‌چێ من ئه‌میرى قه‌ته‌ر نیم.
× سه‌رۆكى حیزب؛ ئه‌مانه‌ت له‌ كوێ دۆزیوه‌ته‌وه‌ تو ئه‌سحابه‌؟
× موسته‌قبه‌ل؛ نازانم به‌ چ روویه‌كه‌وه‌ بێین بۆ لات؟
× شانس؛ به‌ساقه‌ ئێمه‌ش به‌شه‌رین.
× فه‌رهاد؛ شیرین شاخى ناوێ بۆى بتاشى، ئه‌گه‌ر راست ئه‌كه‌ى ئایفۆنێكى بۆ بكڕه‌.
× كاك سه‌عدى پیره‌؛ زەحمەت نەبێ یه‌عنى ئه‌وه‌نده‌ زه‌حمه‌ته‌ ناوى زه‌حمه‌تكێشانت بیر بكه‌وێته‌وه‌؟
× بۆ هاوڕێى فه‌یسبوك؛ قوربان گیان (لایك) ته‌نوره‌ نى یه‌ هه‌ر بۆ كچ بێ، پیاویش حه‌زى لێ یه‌تى.
× بۆ باوكمان؛ خۆزگه‌ ئه‌و شه‌وه‌ بنوستنایە‌.
× بۆ شیعرى ئێستا؛ یاڕه‌ببى حاڵم به‌ حاڵت نه‌بێ.
× بۆ یه‌كێتى؛ ئه‌بێ بڵێین خوا خراپتر نه‌دا.
× ریفراندۆم؛ تو قورعان نه‌مگو ئیتر كه‌س باست ناكات؟!

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket