ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان: خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه كه‌میكردووه
ژنان 12:07 PM - 2019-02-06.
ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان به‌دروشمی نابۆخه‌ته‌نه‌كردنی كچان.. به‌ڵێ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌ڵمه‌تكێ هۆشیاركردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات.
په‌یامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه
لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ساڵانه رۆژی 6ی شوباتی به رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ناساندووه، به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهانداك له ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست و ستراتیژیی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و نه‌هێشتنی.
خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه یه‌كێكه له جۆره‌كانی توندوتیژیی جه‌سته‌یی كه ڕووبه‌ڕووی منداڵان و كچان وژنان ده‌بێته‌وه له گشت قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نیان، واته له ته‌مه‌نی چوارساڵی تا قۆناغی كامڵ بوون و زۆرجار به‌داخه‌وه له ته‌مه‌نه زۆر گه‌وره‌كانیشدا ئه‌نجام ده‌درێت و شێوازی ئه‌نجامدانی له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، یاخود له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی جیاوازه.
دیاره ئه‌م دیارده‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی ئایینی نییه، به‌ڵام بارگاوی كراوه‌و، وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی به‌پێی عورف و عاداتی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌داخه‌وه له هه‌ندێك وڵات‌دا له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م دیارده‌یه زۆرجار كچان و ژنان ڕووبه‌ڕووی مه‌رگ یاخود حاڵه‌تی مه‌ترسیداری جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه.
وه‌كو زانراوه ئه‌م دیارده‌یه له‌وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا و ئه‌فریقیا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌م كێشه‌یه‌و له هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجامده‌درا، تا دروستبوونی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان كه بوو به سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ و پێویست له رووبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌دا.
به‌پێی ئاماره‌كان به‌ر له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی میێنه له‌ئاستێكی به‌رزدابوو، واته له سه‌رووی سه‌دا هه‌شتا بوو، بۆیه هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌ستیپێكرد له ڕێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له سه‌ر مه‌ترسییه‌كان و ئاكامه‌كانی و ئاماده‌كاریی بۆ به‌یاساییكردنی نه‌هێشتنی دیارده‌كه، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2011 له چوارچێوه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژماره (8) له بڕگه‌یه‌كی یاساكه‌دا به تاوان دانراوه‌و سزای یاسایی له سه‌ره.
هه‌رله‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی نێوان2015- 2016 به‌هاوكاری یونیسێف رووپێوێكی ئه‌كادیمی و زانستی له‌سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، به ئامانجی گه‌یشتن به ئامار‌و زانیاری دروست و كاریگه‌ریی هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر دیارده‌كه‌و ئاستی مانه‌وه‌ی دیارده‌كه‌و هۆكارو به‌ربه‌سته‌كان، له ئه‌نجامی روپێوییه‌كه ده‌ركه‌وت خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه به‌به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه .
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌هاوكاری ئاژانسه‌كانی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆداڕشتنی كۆمبی پلانێك، كه به‌هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به دروشمی:
(نابۆخه‌ته‌نه‌كردنی كچان.. به‌ڵێ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست)، هه‌ڵمه‌تی خاڵیكردنی كوردستان له دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ده‌ستپێده‌كات، به به‌شداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان و رێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن.
با هه‌موومان به‌شداربین له سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزان له مه‌ترسی و ئاكامه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردن، با كاربكه‌ین بۆ دروستكردنی خێزانێكی ته‌ندروست وخۆشگوزه‌ران..
ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان
له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
2019-2-6
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24