رزگار عه‌لی: ناكرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك دوابخرێت
ی.ن.ک 11:07 AM - 2019-02-06.
رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی رایده‌گه‌یه‌نێت: چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك به‌لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه پرسه هه‌نووكه‌ییه‌كه‌یه‌و ناكرێت له‌پێناوی هیچ پرسێكی تردا دوابخرێت.
رێكه‌وتنێكی سیاسی به‌گرنگ و پێویست ده‌زانین
رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ كوردستانی نوێ رایگه‌یاند: له‌دانوستان‌و گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كاندا له‌هه‌رێمی كوردستان، سێ بابه‌تی گرنگ هه‌یه كه به‌لای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه گرنگن بۆ گفتوگۆكردن، ئه‌وانیش بابه‌تی هه‌رێمی كوردستان‌و بابه‌تی به‌غداو بابه‌تی كه‌ركوكه. وتیشی: ناكرێت ئێمه له‌كوردستان پێكه‌وه كۆك‌و ته‌با بین‌و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێكبهێنین، به‌ڵام له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك یان به‌غدا ناكۆك بین، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی سیاسیش له‌م قۆناغه‌دا به‌گرنگ‌و پێویست ده‌زانین‌و ده‌كرێت ئه‌و رێكه‌وتنه وه‌ك سه‌ره‌تا له‌نێوان یه‌كێتی‌و پارتی بكرێت‌و دواتر هه‌وڵ بدرێت ئه‌م رێكه‌وتنه ببێته رێكه‌وتنێكی كوردستانیی گشتگیر له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیشدا.
رزگار عه‌لی راشیگه‌یاند: پارتی دیموكراتی كوردستان له‌م قۆناغه‌دا په‌رۆشی ئه‌وه‌یه كه زوو كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم پێكبهێنن‌و ئێمه‌ش وه‌كو یه‌كێتی په‌رۆشین بۆ پێكهێنانی ئه‌و كابینه‌یه، به‌ڵام ئێمه وتومانه ناكرێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك دوابخرێت، ده‌ڵێین بۆچی ده‌ست بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی كه‌ركوك نه‌برێت، به‌ڵام ده‌ست بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ببرێت؟ هاوكات بۆ بابه‌تی به‌غداش ده‌ڵێین كه ئه‌وه‌ش بابه‌تێكی هه‌میشه‌یی به‌رده‌وامه، بۆچی ئه‌و كێشه‌یه‌ش چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ین‌و ته‌نیا گفتوگۆ له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌یت؟ به‌بڕوای ئێمه ئێستا ده‌بێت كورد ببێته یه‌ك تیم له‌هه‌ولێرو له‌كه‌ركوك‌و له‌به‌غداش، خۆ ئه‌گه‌ر نه‌بێته یه‌ك تیم، پێمان وایه كورد سه‌ركه‌وتوو نابێت.
پرسی كه‌ركوك و به‌غدا ببه‌سترێته‌وه به‌پرسه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی روونیشیكرده‌وه: پێداگری ئێمه له‌سه‌ر پرسی كه‌ركوك وه‌كو یه‌كێتی، بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ده‌مانه‌وێت ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كارا بكرێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ش له‌ناو ئه‌نجومه‌نی پارێزگادا لیستێكمان هه‌یه كه زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نه‌كه پێكده‌هێنێت، ئه‌ویش لیستی برایه‌تییه‌و ئه‌گه‌ر ئه‌و لیسته كۆببێته‌وه، ئه‌وا ده‌توانێت به یه‌كگرتوویی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی تردا به‌تایبه‌تیش توركمان‌و عه‌ره‌ب ئیداره‌یه‌كی نوێی هاوبه‌ش بۆ كه‌ركوك پێكبهێنرێت‌و له‌و ئیداره‌یه‌دا هه‌م شوێنی كورد بكرێته‌وه‌و هه‌روه‌ها شوێنی عه‌ره‌ب‌و توركمانیش ده‌بێته‌وه‌و هه‌موو لایه‌كیش له‌به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاته‌كان له‌سنووری پارێزگاكه‌دا به‌شدار ده‌بین‌و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ده‌توانین كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ره‌وشی نه‌خوازراوی ئێستای كه‌ركوك بكه‌ین.
وتیشی: سه‌باره‌ت به‌به‌غداش، ماوه‌یه‌كه له‌سه‌ر بابه‌تی بودجه نه‌بێت، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به‌كۆده‌نگی كاریان نه‌كردووه‌و وه‌كو یه‌كێتی ده‌مانه‌وێت ئه‌و فراكسیۆنانه یه‌كده‌نگ‌و یه‌كهه‌ڵوێست بن له‌هه‌موو بابه‌ته‌كاندا له‌به‌غداو فراكسیۆنه كوردییه‌كان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تری عیراق دابنیشن، به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌و پرسانه‌ی په‌یوه‌ندییان به‌كورده‌وه هه‌یه.
رزگار عه‌لی باسی له‌وه‌شكرد: ئه‌وه‌ی وه‌كو یه‌كێتی جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه كه پرسی كه‌ركوك‌و به‌غدا ببه‌سترێته‌وه به‌پرسه‌كانی دیكه‌ی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌وه بابه‌تی مه‌رجدانان نییه بۆ شته‌كان، به‌ڵكو ئه‌وه بابه‌تێكی ستانداردی نه‌ته‌وه‌ییه، چونكه ناكرێت تۆ له‌هه‌رێم ته‌با بیت به‌ڵام له‌كه‌ركوك‌و له‌به‌غداش دژی یه‌كتر بی، وه‌كو ئه‌وه‌ی به‌م دواییانه به‌رامبه‌ر به‌كاندیدی وه‌زیرێكی كوردی كه‌ركوك كرا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كه بۆ پۆستی وه‌زیری دادی عیراق پاڵێورابوو. وتیشی: ئه‌وه حاڵه‌تێكی زۆر ناڕێك‌و نیگه‌تیڤیشه له‌كاری سیاسی‌و دیپلۆماسی‌و په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانیش، كه تۆ بێیت بته‌وێت كام پاكێجت ویست‌و كام بابه‌تت ئاره‌زوو لێ‌بوو، ته‌نها داوای ئه‌وه بكه‌یت. له‌كاتێكدا كورد یه‌ك نه‌ته‌وه‌یه، دوو نه‌ته‌وه نییه‌و ئه‌و كورده‌ی له‌هه‌ولێره هه‌ر ئه‌و كورده‌یه كه له‌كه‌ركوك‌و له‌به‌غداشه‌و ئێمه هه‌موو یه‌ك گه‌ل‌و یه‌ك نه‌ته‌وه‌ین، بۆیه ناكرێت ته‌نیا پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێم ئامانجی سه‌ره‌كیمان بێت، ئه‌ی كه‌ركوك باشه هه‌ندێ لایه‌ن ده‌ڵێن دوو شۆڕشمان له‌سه‌ر كه‌ركوك داناوه، ئه‌ی بۆ ئێستا نایه‌ت له‌سه‌ری رێكبكه‌وێ؟.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: كێشه‌ی كه‌ركوك ده‌كرێت له‌ڕێی جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140ی ده‌ستووره‌وه به‌شێكی چاره‌سه‌ر بكرێت‌و بتوانرێ راپرسی له‌سه‌ر بكرێت‌و بگه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستانیش، به‌ڵام پێش هه‌ر شت پێویسته ئه‌و به‌شه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌نێوان كورد خۆیه‌وه هه‌یه له‌سه‌ر كه‌ركوك، چاره‌سه‌ر بكرێت. ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێت چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كه‌ركوك بكه‌یت، پێویسته لێره جارێ كێشه‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی په‌یوه‌ندی به‌كورد خۆیه‌وه هه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌یت، ئینجا شه‌ڕی به‌شه‌كه‌ی په‌یوه‌ست به به‌غداوه بكه‌یت. وتیشی: پرسی گه‌لی كورد یه‌ك پرسه چه‌ند جۆرێك نییه، ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه كورد له‌هه‌موو شوێنێك ته‌با بێت‌و له‌هه‌موو شوێنه‌كان پێكه‌وه كار بكه‌ین‌و له‌هه‌موو شوێنه‌كانیش هه‌ماهه‌نگ بین، به‌س ناكرێ بۆ ده‌ستكه‌وتی حزبیی تۆ بابه‌تێك هه‌ڵبژێریت بۆ رێكه‌وتن‌و دوو بابه‌تی تر فه‌رامۆش بكه‌یت، له‌كاتێكدا هه‌ر سێ بابه‌ته‌كه، هه‌رێم‌و كه‌ركوك‌و به‌غداش كاریگه‌رییان به‌سه‌ر یه‌كتره‌وه هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر له‌شوێنێكیان ناته‌با بین، ئه‌وا كاریگه‌ریی بۆ سه‌ر دوو شوێنه‌كه‌ی تریش ده‌بێت، بۆیه به‌پێویستی ده‌زانین ئه‌و كێشانه به‌یه‌ك پاكێج چاره‌سه‌ر بكرێن.
رزگار عه‌لی راشیگه‌یاند: پێداگریمان له‌سه‌ر پرسێكی وه‌كو كه‌ركوك له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، كه به‌پێی ئه‌نجامی هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كان پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك مافی كورده. خاڵێكی تر ئه‌وه‌یه كه پرسی كه‌ركوك زۆر كۆنتره له‌پرسی پێكهێنانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێم. خاڵێكی تریش كێشه‌ی كه‌ركوك به‌شێكی په‌یوه‌ندی به‌كورد خۆیه‌وه هه‌یه‌و پێویسته ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكه‌ین. وتیشی: ئێستا ئه‌گه‌ر لیستی برایه‌تی بگه‌ڕێته‌وه‌و ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كارا بكرێته‌وه، ده‌توانرێت پارێزگارێك بۆ كه‌ركوك دابنرێت، واته پێویسته له‌ئێستادا كار بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی كه‌ركوك بكرێت‌و ئاساییكردنه‌وه‌كه‌ش له‌وه‌دا ده‌بینین كه ده‌بێ وه‌كو قۆناغی یه‌كه‌م، لایه‌نه كوردستانییه‌كان رێك بكه‌وین‌و ئینجا هه‌نگاو به‌ره‌و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌ست پێبكه‌ین. ناكرێت به‌غدا بێت تۆ رێكبخات، به‌غدا هه‌رگیز نایه‌ت تۆ رێكبخات، به‌ڵكو ده‌بێت تۆ ناو ماڵی خۆت رێكبخه‌یت ئینجا بڕۆیت داوای مافی خۆت له‌به‌غدا بكه‌یت.
به‌غدا رێگربووه
روونیشیكرده‌وه: له‌ماوه‌ی رابردوودا به‌غدا رێگربووه له‌جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140و چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وی‌و زاره كشتوكاڵییه‌كانی كه‌ركوكی نه‌كردووه‌و رێگریش بووه له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری گشتیی دانیشتووان، به‌ڵام له‌ده‌ستووری عیراقدا كێشه‌ی ناوچه جێناكۆكه‌كان باسكراوه، ئه‌و كێشانه‌ش به‌ته‌نیا له‌كه‌ركوكدا چڕنه‌بوونه‌ته‌وه، به‌ڵكو ته‌واوی ناوچه جێناكۆكه‌كان ده‌گرێته‌وه كه ئێستا ئه‌و ناوچانه له‌ژێر كۆنترۆڵی هێزی سه‌ربازیی یه‌ك لایه‌ندان، ئه‌ویش حكومه‌تی عیراقه‌و ده‌بێت وا بكه‌ین كه ده‌سه‌ڵاتی هێزی پێشمه‌رگه‌ش بۆ ئه‌و ناوچانه بگه‌ڕێنینه‌وه. وتیشی: ئێستا لایه‌نی ئه‌مریكییه‌كانیش له‌سه‌ر هێڵن‌و پێشنیازی حكومه‌تی ئه‌مریكاش ئه‌وه‌یه كه ناو شاری كه‌ركوك به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه بێت‌و له‌ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك‌و به‌تایبه‌تی له‌و شوێنانه‌ی كه مه‌ترسی ئه‌منییان له‌سه‌ره، پێشمه‌رگه‌و سوپا به‌هاوبه‌شی بیپارێزن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی باسی له‌وه‌شكرد كه ئێستا ئه‌نجامدانی رێكه‌وتنێكی سیاسی، متمانه‌یه‌كی جێگیر له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا دروست ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌كابینه‌ی داهاتووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش، رایگه‌یاند: ئێمه پێمانوایه هه‌ر لایه‌نه‌و به‌پێی سه‌نگی خۆی به‌شداربێ له‌به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تی هه‌رێمدا. كێشه‌ی ئێمه كێشه‌ی پۆست نییه له‌ناو ئه‌و حكومه‌ته‌دا، به‌ڵكو كێشه‌ی به‌ڕێوه‌بردنی كۆی سیستمی حكومڕانییه له‌هه‌رێمی كوردستان‌و ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی به‌كه‌ركوكه‌وه هه‌یه، په‌یوه‌ندیی به‌خانه‌قینیشه‌وه هه‌یه‌و په‌یوه‌ندیی به‌به‌غداشه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستاندا‌و پێویسته كارێكی وا بكه‌ین ئه‌و كابینه‌یه‌ی پێكدێت، كابینه‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان بێت‌و له‌كابینه‌كانی رابردووش باشتر بێت‌و نابێت هه‌ر حكومه‌تێ پێكبهێنین‌و بڵێین ئه‌وه حكومه‌تمان پێكهێنا، به‌ڵكو ده‌بێت حكومه‌تی داهاتوو به‌رهه‌مێكی باشتری هه‌بێت له‌حكومه‌ته‌كه‌ی پێشووی خۆی.
رزگار عه‌لی ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وتیشی: دڵنیام یه‌كێتی‌و پارتی ده‌گه‌نه ئه‌نجام‌و رێكه‌وتن له‌سه‌ر كێشه‌كان، به‌ڵام له‌سه‌ر كات‌و تێگه‌یشتنی زیاتر وه‌ستاوه. بیروڕای جیاواز هه‌یه له‌سه‌ر بابه‌ته‌كان، به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر پرسه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و كه‌ركوك‌و حكومه‌تی فیدراڵ كه بیروبۆچوونمان جیاوازه‌و من پێموایه ئه‌گه‌ر نیازی راسته‌قینه‌و نیازێكی متمانه‌دراو له‌لایه‌ن هه‌ردوولاوه هه‌بێت، ده‌توانین بگه‌ینه رێكه‌وتن، چونكه خاڵه‌كان له‌نێوان هه‌ردوولادا هاوبه‌شن جگه له‌وه‌ی لایه‌نه كوردستانییه‌كانی تریش له‌زۆربه‌ی خاڵه‌كاندا له‌گه‌ڵمان هاوبه‌شن.
PUKmedia كوردستانی نوێ
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24