یۆنامی: خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه نامرۆڤانه‌ترین توندوتیژییه
ژنان 10:27 AM - 2019-02-06.
یۆنامی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایده‌كات، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و رێكخراوه ناحكومییه‌كان كارده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای هه‌ڵمه‌تی هۆشیارییه‌وه، رێگری له دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێیینه بكات.
هه‌دیه 5 ساڵان بوو كه خه‌ته‌نه كرا” ئه‌و ڕۆژه زۆر ده‌ترسام؛ دایكم منی برد بۆ ئه‌و ژووره‌ی كه تێیدا خه‌ته‌نه ده‌كرام، زۆر خوێنم لێ رۆیشت و به درێژایی شه‌و ده‌گریام، 20ساڵ تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام من هێشتا ئازارم هه‌یه. “
خه‌ته‌نه كردنی مێینه، یه‌كێكه له هه‌ره نامرۆڤانه‌ترین جۆره‌كانی توندوتیژی ره‌گه‌زی له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. له ڕۆژی جیهانی لێنه‌بووردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه دا، پابه‌ندبوونی خۆمان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه بۆ كۆتایی هێنان به توندوتیژی دژ به مافی مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كچانه‌ی كه هێشتا مه‌ترسیی خه‌ته‌نه‌كردنیان له‌سه‌ره، هه‌مان ئه‌زموونی به‌ئازاری هه‌دییه نه‌چێژێته‌وه.
به‌پێی رووپێوی (MICS)، ساڵانه له 7.4% ی كچان ڕوبه‌ڕووی كرداری خه‌ته‌نه‌كردن ده‌بنه‌وه. هه‌رچه‌ندم به‌راورد به ناوچه‌كه ژماره‌كان كه‌من، به‌ڵام ئامانجی ئێمه پارێزگاری كردنه له كچان، تاوه‌كوو به ئازاری له‌م چه‌شنه‌دا تێنه‌په‌ڕن.
له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی عیراق، هێشتا خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌نجام ده‌درێت، نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی حكومه‌ت و رێكخراوه ناحكومییه‌كان كارده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی له رێگای هه‌ڵمه‌تی هۆشیارییه‌وه، رێگری له‌م دیارده به ئازاره بكرێت. هه‌روه‌ك زانراوه، خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه له زۆر لایه‌نه‌وه زیان به ئافره‌تان و كچان ده‌گه‌یه‌نێت، به ئازاره و به برینه، به شێوه‌یه‌كی ده‌موده‌ست وبۆ هه‌میشه، كێشه‌ی ته‌ندروستی دروستده‌كات. بۆ نموونه، ئه‌و ئافره‌تانه‌ی كه خه‌ته‌نه‌كراون، مه‌ترسیی مردنی منداڵه تازه له دایكبوه‌كانیان، زیاتر ده‌بێت.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26