گه‌عده‌ی ئه‌كادیمی و موحازه‌ره‌ی میللی
بیروڕا 01:31 PM - 2019-02-05.
یه‌كێك له بنه‌ماكانی داڕمانی ژێرخان و سه‌رخانی هه‌موو كۆمه‌ڵگایه‌ك بێ به‌هابوونی زانست و له‌ده‌ستدانی ئه‌رزشی بڕوانامه‌یه، هه‌ر ئه‌وه‌شه بۆته كه‌سه‌رێكی گه‌وره كه ساڵانه زانكۆكانی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیرادی خۆیان له‌ریزبه‌ندی زانكۆكانی جیهان له به‌شی خواره‌وه ناویان دێت، ئه‌و پرسه ئه‌وه‌نده‌ی په‌یوه‌سته به بونیادی كۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی كۆمه‌ڵگاوه، ئه‌وه‌نده گرێدراوی خواست و ویسته‌كانی زانكۆ‌و كاره‌كته‌ره‌كانی ناو ئه‌و دامه‌زراوه زانستیانه نییه.
هه‌فته‌ی رابردوو، هه‌واڵی نرخی (گه‌عده‌یه‌كی هونه‌ری میللی) له میدیا و سۆسیال میدیای كوردستان بڵاوكرایه‌وه، كه به‌های یه‌كێك له‌دانیشتنه‌كانی ئه‌و كاره‌كته‌ره هونه‌ریه میللیانه به‌سه‌رو هه‌زار دۆلار خه‌مڵێنراوه، له‌كاتێكدا كه هیچ بۆنه‌یه‌كی له‌و چه‌شنه چه‌ند كاتژمێرێكی كه‌م زیاتر ناخایه‌نێ، ئه‌گه‌ر ئه‌و نموونه‌و ده‌ركه‌وته نوێیه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دیارده نه‌شازو تازه‌یه به چه‌شنێكی تر به‌راوردی وانه‌وتنه‌وه‌ی مامۆستا و فێركاری قوتابخانه‌و خوێندنگا‌و په‌یمانگا و زانكۆ بكرێت شۆك ده‌مانگرێت، ئاخر چۆن سه‌رمان سوڕ نه‌مێنێ كه پرۆفیسۆرێك پاش ده‌یان ساڵ له‌خوێندن‌و توێژینه‌وه كاتژمێرێكی وانه وتنه‌وه‌و به‌خشینه‌وه‌ی زانست له‌لای حكومه‌ت و كۆمه‌ڵگا به چه‌ند دۆلارێكی كه‌م بخه‌مڵێنرێت، بۆ ده‌بێت هه‌مان ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌و كاره‌كته‌ره هه‌مه چه‌شنه‌كانی به‌سیاسی و ئه‌كادیمی و بازرگان و هه‌موو ئه‌وانی تره‌وه ئاماده‌بن شایسته‌كانی به‌ندبێژێك به سه‌دان دۆلار بخه‌مڵێنن، ئه‌وه‌ش ئه‌و كاره‌ساته گه‌وره‌یه، كه واده‌كات زانست و شوێنكه‌وتوه‌كانی وه‌ك شاگرد شوێن به‌ندبێژو ده‌ركه‌وتووه‌كانی نێو سۆسیال میدیا‌و هونه‌ری میللی بن.
چیرۆكێك كه هه‌رگیز له بیرناچێته‌وه، ئه‌وكاته‌بوو كه به‌شێك له دادوه‌ره‌كانی ئه‌ڵمانیا داوایان له راوێژكاری ئه‌ڵمانیا (ئه‌نجێلا مێركل) كردووه كه موچه‌كانیان هاوتای مامۆستا بكرێت، وه‌ڵامی ئه‌و خاتوونه كاریگه‌ره ئه‌وه‌بووه، "چۆن داوای هاوتاكردنی موچه‌ی توێژێك ده‌كه‌ن، كه ئێوه‌یان فێركردووه"، به‌خواستنی ئه‌و گوته‌یه‌ی مێركل ئه‌وه فێرده‌بین، كه له‌كۆی كۆمه‌ڵگاكانی دنیادا، جگه له كۆمه‌ڵگه‌ی داخراوی رۆژهه‌ڵاتی و له‌ناویشیدا كوردستان قه‌درو ژیان و داهاتی مامۆستا‌و فێركار له‌كۆی قۆناغه‌كانی خوێندن تا ده‌گاته زانكۆ، شتێكه كه كۆی كاره‌كته‌ره‌كانی بواره جیاجیاكان خۆزگه‌ی پێده‌خوازن.
هه‌موومان بیرمانه، كه دروشمی مامۆستایان له‌هه‌موو ئاسته‌كانی خوێندن له‌دوای راپه‌ڕین بریتی بوو له "سه‌ری بڵند بۆ مووچه نه‌وی ناكه‌ین"، ئه‌وان راستیان كرد، به‌هۆی سه‌ربڵندیان له‌به‌رامبه‌ر موچه‌و داهات نه‌یانهێشت پرۆسه‌ی خوێندن په‌كی بكه‌وێت، هه‌موو ئه‌و كاره‌كته‌رانه‌ی له ناو پرۆسه‌ی سیاسی‌دا ده‌بنه وه‌زیرو په‌رله‌مانتارو كه‌سانی دیار، به‌رهه‌می ئه‌و قۆناغه مێژووییه‌ن كه مامۆستای برسی و بێ نان په‌روه‌رده‌ی كردون و پێی گه‌یاندوون، له‌به‌رئه‌وه‌شه كه تێڕامان و به‌راوردكردنی ژیانی مامۆستا له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی تری كۆمه‌ڵگا توشی رامان و سه‌ر سوڕمانت ده‌كات.
من خۆم به‌هۆی دۆخی نه‌گونجاوی زه‌مه‌نی ئێمه‌وه، شه‌ڕه‌فی ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی خوێندنم پێ نه‌بڕاوه، به‌ڵام تێده‌گه‌م، چونكه پێموایه قوتابخانه‌ی میدیا‌و رۆژنامه‌نووسی له‌دامه‌زراوه میدیاییه‌كان، هاوشێوه‌ی زانكۆیه‌كه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموایه ئه‌و فۆڕمه له دیارده ناپه‌سه‌نده كه ناونیشانی وتاره‌كه‌می هه‌ڵگرتووه، چه‌شنێكه له‌بێ رێزیكردن به بڕوانامه‌و ئاستی زانستی.
هه‌فته‌ی رابردوو، له‌گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كمدا، زانیاری ده‌رباره‌ی گرێبه‌ستی نێوان هونه‌رمه‌ندێك و یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌دا، پێی راگه‌یاندم كه رێككه‌وتنی نێوانیان زیاتر له‌دوو هه‌زار دۆلاره، له‌به‌رامبه‌ر چوار كاتژمێر له هه‌فته‌یه‌كدا، ئه‌وه رێك یه‌كسانه به به‌هاو نرخی موحازه‌ره‌و وانه‌ی زانستی له‌ماوه‌ی یه‌ك ساڵی دكتۆرێكی زانكۆ، ئه‌و دیارده ناپه‌سه‌نده‌ش، نه‌ك هه‌ر جێگه‌ی به‌زه‌ییه به‌كۆمه‌ڵگه‌ی كوردیدا، به‌ڵكو نیشانه‌ی داڕمان و له‌به‌ینچوونی زانست و دامه‌زراوه زانستییه‌كانه، ئاخر چۆن وڵاتێك خه‌ون به پێشكه‌وتنه‌وه ده‌بینێت كه به‌ندبێژی بووبێته "موحازه‌ره‌ی میللی" و وانه‌وتنه‌وه‌ش بووبێته "گه‌عده‌ی ئه‌كادیمی"، ئه‌وانه‌ی رێنیشانده‌رمانن برسی و ئه‌وه‌ی هه‌ڵیشمان ده‌په‌ڕێنێ های لایڤ.
هه‌ڵۆ حه‌سه‌ن
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28