riklam

بێ جێگه‌یى

بابەتی گۆڕاو 01:24 PM - 2019-02-05
.

.

بێ جێگه‌یى

× ئه‌گه‌ر حه‌ز ئه‌كه‌یت داهاتى حكومه‌ت زیاد بێ وه‌كو حه‌یوان سه‌یاره‌ لێ بخوڕه‌.
× دڵته‌نگ به‌، به‌ڵام خه‌فه‌ت مه‌خۆ.
× عائیله‌ى وا هه‌یه‌ له‌م وڵاته‌دا ئه‌گه‌ر ته‌قاعود ببن موشكیله‌ى بێ كاریى حه‌ل ئه‌بێ.
× هه‌ر كوردێ له‌گه‌ڵ مه‌شروبا گوێ له‌ نازم غه‌زالى بگرێ ده‌نگى به‌ ریفراندۆم نه‌داوه‌.
× قه‌ت دكتۆر توڕه‌ مه‌كه‌، ئه‌گینا له‌ باتى فه‌حسى قوڕگ فه‌حسى پرۆستات ئه‌كات.
× هیچ ژنێ دڵى پیس نى یه‌، به‌شه‌رتێ مێرده‌كه‌ى له‌سه‌ر عه‌ره‌بانه‌ بێ.
× كورد له‌ناو میلـله‌تاندا له‌و كوڕه‌ بڵحه‌ ئه‌چێ كه‌ ئه‌ڵێن له‌هیچ باشتره‌.
× من له‌ ئه‌مریكاش له‌دایك بوومایه‌ هه‌ر ئاشتى هه‌ورامییان ئه‌كرد به‌ وه‌زیرم.
× داواى مه‌عنه‌ویات له‌ كه‌سێ مه‌كه‌ شه‌ش مانگ بێ قه‌برى بۆ خۆى حازر كردبێ.
× به‌شى زۆرى قه‌ره‌باڵغى یه‌كه‌ى هه‌وارى شار به‌هۆى بێ جێگه‌ییه‌وه‌یه‌.
× نه‌گبه‌ت ئه‌و كه‌سه‌یه‌ شروبى كۆكه‌ له‌ قوڕگى ئه‌گیرێ.
× بچووكترین ئاره‌زوومان بووه‌ به‌ گه‌وره‌ترین حه‌سره‌تمان.
× به‌بۆنه‌ى دۆزینه‌وه‌ى بیره‌ نه‌وتێكى نوێ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى ئاراسته‌ى خه‌ڵكى گه‌رمیان ئه‌كه‌م و هیوادارم ئه‌مه‌ دوا ناخۆشییان بێ.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket