محمد به‌بێ نازی گیانی سپارد....!
بیروڕا 10:47 AM - 2019-02-05.
((محمد ناسر)) ئه‌و منداڵه ته‌مه‌ن (8)ساڵانه بوو كه له شه‌وێكی مانگی رابردوو به هۆی سه‌رماوه گیانی له ده‌ستدا، چیرۆكی ئه‌و منداڵه به‌دبه‌خته به‌وشێوه ده‌ست پێده‌كات، ئه‌و خه‌ڵكی شاری رقه‌ی سوریا و بنه‌ماڵه‌یه‌كی كوردی بوو، له‌گه‌ڵ دایك و باوك و دوو خوشك و برایه‌كی ده‌ژیا، ساڵی رابردوو به هۆی ته‌قه‌ی هێزه دڕنده‌كانی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه هه‌مویان گیانیان له ده‌ستدا ته‌نها له‌و خێزانه (محمد) ی ته‌مه‌ن (8)ساڵان مایه‌وه ، له‌به‌ر بێنه‌وایی چوه لای داپیره‌ی (7)مانگ لای ئه‌و ژیا كه ده‌كاته دایكی باوكی، مخابن دوای ئه‌و ماوه‌یه داپیره‌كه‌شی به ده‌م خه‌م و حه‌سره‌ته‌وه گیانی سپارد، ئیتر (محمد) بێ كه‌س و بێ شوێن و لانه مایه‌وه ، به ناچاری بۆ بژێوی ژیان و په‌یداكردنی تیكه نانێك رۆژانه له‌به‌رده‌م دوكان و نێو بازاردا ژیانی ده‌گوزه‌راند، نزیكه‌ی (5) مانگان به‌و كوله مه‌رگیه مایه‌وه بێ ئه‌وه‌ی كه‌سێك ده‌رگای لێبكاته‌وه ده‌ستی سۆز و میهره‌بانی به‌سه‌ریدا بهێنێته‌وه یان به لای كه‌م پاروه‌كی گه‌رمی پێبدرێت، ئه‌و منداڵه چاوگه‌ش و به‌دبه‌خته بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها بژێیت به‌رده‌م دوكانه‌كانی پاك ده‌كرده‌وه ئێواران له‌گه‌ڵ كه‌مبوونه‌وه‌ی جموجۆڵی بازاڕ و ره‌وینه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی ئه‌ویش به‌ده‌م ده‌ریایه‌ك خه‌م و په‌ژاره‌ییه‌وه به‌ره‌و شوێنی حه‌وانه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه كه ته‌نها چه‌ند كارتۆنێك و شڕه به‌تانی و به‌رده‌م شۆسته‌یه‌ك بوو، زۆر به‌داخه‌وه ((محمد))ی ناسك و له‌ڕو لاواز كه به‌دڵنییایه‌وه وه‌ك هه‌ر منداڵیكیتر كۆمه‌ڵێك خه‌ون و ئاوات و ئامانجی هه‌بوو، به‌ڵام زه‌مه‌ن زۆر بێ ره‌حمانه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا كرد ، سه‌رمای زستانیش بێ ره‌حمانه‌تر ته‌نگی پێ هه‌ڵچنی و دواجار له‌به‌رده‌م ئه‌و شوَسته‌یه‌ی كه ماڵی بوو به ته‌نیا و ورده ورده دوا چركه‌كانی ژیانی له ده‌ستدا و وه‌ك په‌پوله له شه‌وێكی سه‌ره‌تای مانگی رابردووی ئه‌م ساڵ گیانی به‌و دونیا به‌خشی، بووه قوربانیه‌كیتری ده‌ستی جه‌ور و سته‌م.
ئه‌وه‌ی جێگای هه‌ڵوه‌سته‌كردن و ئه‌سه‌فێكی زۆر قوڵه زنجیره‌ی ئه‌و شێوه مه‌رگه‌ساته له كوردستان زیاتر له 60 ساڵه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه، سه‌روه‌ختێك به‌عسیه‌كان هه‌رچی له قاموسی دڕنده‌ییدا هه‌بوو كردیان، منداڵی ناو بێشكه‌شیان به گولله شه‌هید كرد،هه‌موشمان دیمه‌نی سه‌رئاوكه‌وتنی ئایلانیشمان بینی له ده‌ریای ئیجه، موسه‌لسه‌لی قوربانیه‌كان به‌رده‌وامه له‌م رۆژانه‌ش سێ منداڵیتری كورد هه‌ر له ده‌ریای ئیجه‌دا بوونه په‌پوله و له شه‌قه‌ی باڵیاندا بۆ به‌هه‌شتی ئه‌به‌دی په‌روه‌ردگار،ترسم هه‌یه چه‌ندانیتریش له نێو ته‌م تومانی ئه‌و سیاسه‌ته چه‌وته‌ی له‌م ولاَته به‌ڕێوه‌ده‌چێت هه‌روه‌ها ئه‌و بێ ئینسافیه جیهانیه‌ی دژ به كورد هه‌یه هاوشێوه‌ی محمد ناێر و ئایلان و منداڵی ناو بێشكه ببنه‌قوربانی و كه‌س پێیان نه‌زانێ، دڵنیام ئه‌گه‌ر ئه‌وانه كورد نه‌بان، به‌سه‌رهاته‌كانیان ده‌بووه سیناریۆی چه‌ندین فیلمی جیهانی هه‌روه‌ها تێكستی ده‌یان گۆرانی، مه‌به‌ستی من له گێڕانه‌وه و خستنه‌ڕوی ئه‌و مه‌رگه‌ساتانه دوو داواكاریه، یه‌كه‌میان رو له‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی كه بانگه‌شه‌ی مافی مرۆڤ و دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لاَیه‌تی و دیموكراتیه‌ت ده‌كه‌ن، كوا مه‌بادیئه‌كه‌نتان ئه‌وه نیه له‌به‌رچاوتان رۆژانه هه‌رچی كاری قێزه‌ون و دژه ئینسانی هه‌یه ده‌كرێت كه‌چی ورته‌تان لێوه نایێت، ئه‌وه نیه فاشسته‌كانی توركیا رۆژانه منداڵ، مرۆڤ، ده‌كوژن و ئه‌رز ده‌سوتێن، نه‌مان بیستوه بڵێن له پشتی چاوتان دوو برۆیه، دوومیان رو له سیاسیه‌كانی خۆمان ، ویژدانتان هه‌بێت رێ له‌و موسه‌لسه‌له پڕله ترادیجیایه بگرن، گه‌لی كورد كه‌م ته‌رخه‌م نه‌بووه و كه‌می نه‌كردووه تا به‌م شێوه‌یه بدرێته به‌رده‌م بای قه‌ده‌ر و ناحه‌زان پێمان خۆشبن ، به‌شێك له به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانتان له بن پێی خۆتان بنێن و بیكه‌نه قوربانی محمد و ئایلان و ئه‌وانه‌شی به گولله‌ی به‌عسیه ده‌ڕنده‌كان بوونه‌سه‌مه‌نده‌ری به‌هه‌شت، رێككه‌ون و ماڵی كورد یه‌ك بخه‌ن و حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزار پێك بهێنن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م مه‌رگه‌سات ببڕێته‌وه هه‌میش خزمه‌تی ئه‌م گه‌له خێر له خۆنه‌دیوه بكه‌ن.
ن: عه‌بدولواحید محه‌مه‌د
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
10:40 AM - 2024-04-20
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
08:59 PM - 2024-04-19
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
زۆرترین خوێنراو
-
دارایی عیراق سێ بانک بۆ دروستکردنی تەوتین دەستنیشان دەکات
کوردستان 04:35 PM - 2024-04-20 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆ بنەماڵەی خاتوو رقیە
پرسەنامە 03:27 PM - 2024-04-20 -
پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم ره‌زامه‌ندی به‌غدای ده‌وێت
کوردستان 10:40 AM - 2024-04-20 -
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19