په‌روین بابه‌كر، ژنه سه‌ركرده‌یه‌كی سه‌لاری هاوچه‌رخ
ی.ن.ک 10:38 AM - 2019-02-05.
سیوپێنج ساڵ خزمه‌تكردن و كاركردنی نه‌بڕاوه، ئه‌م خانمه ئێستا كاندیده بۆ سه‌ركردایه‌تی ژنانی ولاَتانی عه‌ره‌ب، به‌لاَم راستینه‌ی مێژووی ئه‌وه‌یه كه سه‌ركه‌وتن له‌دوای سه‌ركه‌وتن بتگه‌یه‌نێته ئه‌مڕۆی سه‌ركه‌وتن، په‌روین بابه‌كر له‌و مرۆڤانه‌یه كه ووزه‌یه‌كی به‌رچاوی نه‌بڕاوه‌ی هه‌یه بۆ كاركردن سه‌رباری ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی به‌ربه‌ست گه‌لێكی زۆر له‌به‌رده‌م ژیانی تاك و له‌نێویا ژنان زیاتر هه‌ن به‌لاَم تێگه‌یشتن له‌خود و كارامه‌ی راده‌به‌ده‌ر و دیاری كردنی ئامانج هه‌موو به‌ربه‌سته‌كان تێپه‌ڕده‌كات، ئه‌م خانمه تاقانه‌ی بواری پیشه‌سازی و ووزه له مێژووی سیوپێنج ساڵی كاركردنی خۆیدا نه‌بڕاوانه خزمه‌تی كردۆته مۆدێلی كاركردنی خۆی، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كه جیاوازتر له هه‌موو تواناكانی ژنان ده‌ركه‌وێت، ئه‌ویش به‌و پێییه‌ی " ئه‌م خانمه له په‌راسووی ره‌قترین كاره‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵهێناوه " كاركردن له كارگه‌ی چیمه‌نتۆ و پاشان به‌ره‌و دانانی نه‌خشه‌ی ستراتیژی پێشكه‌وتنی وولاَت له بواره‌كانی پیشه‌سازی و بازرگانی كارێكی هه‌روا سانا نییه به‌ڵكو پێویستی به سه‌لیقه و داهێنان هه‌یه ، ئه‌م خانمه هێمنه سیاسیه هه‌میشه له‌دیدی وه‌فا بۆ ئه‌و مرۆڤانه رۆژانێك ده‌ستیان گرتووه ده‌گه‌ڕێته‌وه ، بۆ نموونه له ساڵی 2000 خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال به توانستی ئه‌م خانمه ئاشنا ده‌بێ تێده‌گات ژنێك هه‌یه‌و ده‌توانێ سه‌ركردایه‌تی پیاوانی ناو كۆمه‌ڵگه بكات و له كوردستان ئه‌وكاته‌وه تا ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش نه‌بیستراوه كه‌ژنێك به‌ڕێوبه‌ری كارگه‌ی چیمه‌نتۆ بێت .
په‌روین بابه‌كر له كارگه‌وه بووه مرۆڤی سه‌رده‌می ئاوه‌دانی، چیرۆكی ئه‌م خانمه ته‌نیا باسی سه‌ركه‌وتنی لێ هه‌ڵده‌هێنجرێت، تێده‌گه‌یت كه ژنی كوردشان به شانای پیاو توانای كاركردن و وه‌رگرتنی به‌رپرسیارێتی سیاسی و كۆمه‌لاَیه‌تی هه‌یه له كۆمه‌ڵگه‌دا، ئه‌گه‌ر له بیسته‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو حه‌پسه‌خان و عادیله خانم بونیان هه‌بوبێ له مێژووی ئێمه‌دا ئه‌و ئه‌مڕۆ هاوشێوه‌كانی وه‌ك : په‌روین بابه‌كر گۆڕانكاری جه‌وهه‌ریان له ره‌وتی خه‌باتی ژنان له كوردستان و عێراق كردووه، هه‌ر ئه‌و هێزوو سه‌لماندنه‌ش به‌سه كه پێمانبڵێ: مرۆڤ له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه دا سه‌رباری به‌ربه‌سته زۆره‌كان،ده‌توانێ ژن بێ و به‌توانابێ و سه‌ركرده‌ی خۆشگوزه‌رانی كۆمه‌ڵ بێت .
په‌روین بابه‌كر حمه ئاغا كه ئێستا كاندیده بۆ وه‌رگرتنی خه‌لاَتی جێبه‌نجه‌ی خانمێكی سه‌ركرده‌ی عه‌ره‌ب و تاكه كاندیدی ژنه له عیراق، ئه‌م كاندیدبوونه گه‌لێك ره‌هه‌ندوو خوێندنه‌وه هه‌ڵده‌گرێت به تایبه‌ت له‌م سه‌رده‌مه‌دا پڕواتایه كه مرۆڤ به توانستی نێوخۆی خۆی به ئاسته‌كانی سه‌ركه‌وتن بگات، ئه‌م خاتوونه یه‌كێكه له‌و ژنه سه‌ركه‌وتوانه‌ی كه به باڵی خۆی گه‌یشتووه به پله‌كانی سه‌ركه‌وتن .
ئه‌م خاتوونه به‌رده‌وام له كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌كاندا باس له‌وه ده‌كات كه هێز و بڕوابه‌خۆبوون ده‌توانێت كۆسپه‌كان و جیاوازییه جێنده‌رییه‌كان تێپه‌ڕێنیت .ژنان ئه‌گه‌ر له‌ناو ماڵباتێك گه‌وره بوون كه متمانه به‌خشی پێ به‌خشی ، ئه‌وا له ده‌ره‌وه‌ی ماڵ و له ناو كۆمه‌ڵیش ده‌توانێ به هێزی متمانه به‌خۆبوون بمێنێته‌وه و سڵ له ئاسته‌نگ و ئاسته‌مه‌كان به‌رده‌می نه‌كات كه دێنه پێشی .
له‌چه‌ند وێستگه‌یه‌كی جیا جیا باسی له‌وه‌كردووه كه بڕوای به‌و سته‌م كاریانه‌ی پیاوان نییه له كۆمه‌ڵدا به‌ڵكو ده‌ڵێت : "راسته پیاوان ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌گه‌ر خاڵه هاوبه‌شه‌كان گه‌شه پێبده‌ی ئه‌وا ره‌نگه زووتر تێگه‌یشتن دروستبێت و پیاوانیش هاوكار ده‌بن و دان به سه‌ركردایه‌تی ژن ده‌نێن " .
ململانێی ژن و پیاو ئه‌گه‌ر هه‌بێ بێگوومان به‌شێكی ئه‌و كێشمه‌كێشه مێژووییه‌و به‌شه‌كه‌ی تر مێژووی سه‌پاوی نه‌ریتییه كه كۆمه‌ڵگه وه‌ك قوماشێك به به‌ژنی ژن و پیاو ده‌یبڕێت .
زۆرترین كاتیش باس له‌وه ده‌كات كه پێویسته خه‌باتی ژنان رێكخراوتر بێت ، چونكه ئه‌گه‌ر ژنان بتوانن مۆدێلێكی جیا پێشكه‌ش بكه‌ن ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر ئاراسته‌كردنی كۆمه‌ڵ ده‌بێت .
پرۆفایل
په‌روین بابه‌كرساڵی 1977 وه‌ختێك خوێندكاری ئاماده‌ی بوو رۆڵی سه‌رمه‌شقی هه‌بوو دژی بڕیارێكی نابه‌جێی به‌عس بۆ گۆڕین خوێندنی زمانی كوردی به زمانی بێگانه، ساڵی 1983 له زانكۆی سه‌ڵاحه‌دین له هه‌ولێر له‌گه‌ڵ گروپێك له هاوڕێكانی به‌شداری خۆپیشاندانێك دژی سیستمی به‌عس ده‌كه‌ن ئه‌و سا به خه‌ستی بریندار ده‌بێت، ساڵی 1984 په‌یوه‌ندی به رێكخسته‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه كردووه و تاساڵی 1991 به‌رده‌وام بووه .
ساڵی 1994 كراوه‌ته به‌ڕێوبه‌ری كوالێتی كۆنترۆڵی هه‌ردوو كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنارو و تاسڵوجه .
ساڵی 1998 بۆته به‌ڕێوبه‌ری كارگه‌ی چیمه‌نتۆی سه‌رچنار ، ساڵی 2003 كرایه وه‌زیری پیشه‌سازی و وزه‌ی ئیداره‌ی سلێمانی .
ساڵی 2010 له كۆنگره‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستاندا به ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هڵبژێردراوه و تا ئێستاش به‌رده‌وامه .
له ژیان سیاسی خۆیدا به‌شداری ده‌یان كۆڕ و سیمیناری له ئاستشی جیهان كردووه یه‌كێكه ئه‌و ژنانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزی له بواری بازرگانی هه‌یه و رۆڵی به‌رچاوی هه‌بوه له دروستكردنی پاڵاوگه‌ی نه‌وتی بازیان و پیره‌مه‌گروون و دووكارگه‌ی چیمه‌نتۆی بازیان و گه‌رمیان و ده‌یان پرۆژه‌ی تر كه ئێستا له‌كاردانو رۆڵیان هه‌یه له به‌هێز كردنی ژێرخانی ئابوری‌دا ، یه‌كێك له قسه باوه‌كانی ئه‌م خانمه‌ش وه‌ك ژنێكی سه‌ركه‌وتوو ئه‌وه‌یه كه ده‌ڵێت : ( من ئامرازێكم بۆ خزمه‌تكردنی گه‌ل و ووڵاته‌كه‌م ، چاوه‌ڕێی هیچ پاداشتێك نیم ، به‌ڵام رۆژێك دێت مێژوو پاداشتی ئه‌و زه‌مه‌نه ده‌داته‌وه كه تێیدا ژیاوین و كارمان تێدا كردووه).
PUKmedia رێبین عومه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 -
وەفدێکی یەکێتی سەردانی حزبى شیوعى و پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی دەکات
ی ن ک 09:23 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24