riklam

پسوڵه‌ی خۆراكی ھاووڵاتیان ده‌كرێت به‌ كارتی زیره‌ك

ئابوری 12:01 AM - 2019-02-05
.

.

وابڕیاره‌ پسوله‌ی خۆراكی هاووڵاتیان بۆ ئه‌مساڵی 2019بكرێته‌ كارتی زیره‌ك و به‌مزووانه‌ تێستی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ ده‌كرێت.

 

نه‌وزاد ئه‌دھه‌م به‌ڕێوبه‌ری گشتی له‌ وه‌زاره‌تی بازرگانی ھه‌رێم رایگه‌یاند:" بڕیاره‌ پسوڵه‌ی خۆراك له‌مساڵدا بكرێت به‌ كارتی زیره‌ك".

 

وتیشی:"له‌شاری نه‌جه‌ف و ناوچه‌ی موته‌نه‌بی له‌ به‌غداد تێستی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ كراوه‌، بۆ ھه‌رێمی كوردستانیش بڕیاره‌ رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ی داھاتوو له‌ دھۆك تێستی پڕۆژه‌ی دروستكردنی كارتی زیره‌ك له‌جیاتی پسوڵه‌ی خۆراك ئه‌نجام بدرێت". 

 

رونیشكردوه‌ته‌وه‌:بودجه‌ی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ وه‌زاره‌تی بارزگانی عێراق به‌ ھاوكاری رێكخراوی خۆراكی جیھانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان دابینی ده‌كات".

 

PUKmedia  سه‌رچاوه‌: كوردسات

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket