riklam

جەماعی و بێ‌ دیوار

بابەتی گۆڕاو 02:53 PM - 2019-02-04
.

.

جەماعی و بێ‌ دیوار

ـ ئەوە بۆ وا سەیرم ئەكەی كەلـلەپووت؟
× چۆن سەیرم كردوی بەگم؟!
ـ مۆڕئەبیتەوە. نازانم. ئەڵێی خەتای منە بۆرسە شكاوە!
× مۆڕ نەبوومەتەوە قوربان… تۆزێ‌ عەسەبیم.
ـ لەچی عەسەبیت رۆڵە؟
× وەڵـڵاهی لەم وەزعی بازاڕە.. مەعقولە دەرپێ‌ لە پانتۆڵ گرانتر بێ‌؟!!
ـ بەڵێ‌ مەعقولە، چونكە دەرپێ‌ ئێستا خواستی زۆر لەسەرە بەهۆی مەلەكردن و مەسبەح و شتی واوە..
× كەواتە یەعنی گوێی نەدەمێ‌؟
ـ نەخێر.. زۆر ئیعتیادی وەری بگرە.
× دە بەسەری تۆ ئوستاز ئەمشەو لە داخا دوو كلیۆ گوڵەبەڕۆژەم خواردووە.
ـ زۆر چاك ئەكەی ئافەرم.. گوڵەبەڕۆژە بخۆ لە خەفەت باشترە.
× وایە.. منیش بیستوومە، ئەڵێن گوڵەبەڕۆژە بۆ كۆلیسترۆڵ یەكاویەكە.
ـ هەر كۆلیسترۆڵ نا. بۆ عەقڵیش باشە، ماڵی سەگە بە نەوعێ‌ مەشغوڵت ئەكات فریای بیركردنەوە نەكەوی.
× حەو.. وامزانی ئەمكات بە ئیفلاتون.
ـ ئینجا كوڕی خۆم تۆ لە ئیفلاتون باشتری.
× پێم رامەبوێرە قوربان.. خۆم مەزاجم زۆر جوان نییە.
ـ رانابوێرم وەڵـڵا.. زەمانی ئیفلاتون و ئەوان ئاودەستەكان جەماعی بوون و بێ‌ دیوار.
× ئای خۆزگەم بە خەڵكی ئەو زەمانە.
ـ تۆ سەیری ئەم بێ‌ ئەقڵە.. ئەڵێ‌ خۆزگەم بەخەڵكی ئەو زەمانەیە.
× ئاخر چونكە كابرا هەتا خۆی بەتاڵ ئەكردەوە تەعاروفی لەگەڵ شەش حەوت فەیلەسوفدا ئەكرد.. تەماشای ئەكرد ئەملای ئیفلاتونە و ئەولای سوقراتە و ئاودەستەكەی ئەو بەریشەوە ئەرستۆیەو….

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket