riklam

لێدوانێكى له‌وه‌ى كاك فاضڵ

بابەتی گۆڕاو 02:46 PM - 2019-02-03
.

.

لێدوانێكى له‌وه‌ى كاك فاضڵ
دۆناڵد ترامپ كه‌ له‌ هه‌ڵبژاردندا ده‌رچوو باوه‌شى كرد به‌ ژنه‌كه‌یدا كه‌چى خاڵم ئاهى كردووه‌ ئه‌گه‌ر عه‌لاوه‌كه‌ى بۆ بێته‌وه‌ ژنێك به‌سه‌ر خاڵۆژنمدا بێنێ. زاناكان بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ ئینسان زۆر به‌ ئاسانى ئه‌توانێ له‌ عه‌ینى وه‌ختا پیاویش بێت و ناپیاویش بێت. ته‌ڵاقێكى تازه‌ى بارام به‌گم خوێنده‌وه‌ ئه‌ڵێ هه‌ر دكتۆرێ مه‌شهور بێ سكرتێره‌كه‌ى عه‌بوسه‌. هه‌موو جارێ دایكم به‌ ته‌علیقه‌وه‌ به‌ براژنم ئه‌ڵێ ده‌بجوڵێ ئه‌ڵێى ئیسعافه‌كه‌ى سێوسێنانى. ئه‌نگێلا مێركڵ وتى بۆ تێكدانى زیاترى به‌ینى ئه‌ڵمانیا و ئه‌مریكا پێویستمان به‌ لێدوانێكى له‌وه‌ى فاضڵ میرانى یه‌. هه‌رچه‌نده‌ سه‌رئه‌هێنم و سه‌رئه‌به‌م نازانم پێش دۆزینه‌وه‌ى نه‌وت مه‌سئول حه‌زى له‌ چى بووه‌. نیوه‌شه‌و كاكم باوكمى خه‌به‌ر كرده‌وه‌ وتى بۆچى ئه‌پرخێنى؟ وتى ئه‌ى ئه‌ته‌وێ هه‌ى نابێ نابێكه‌ى سه‌ى عه‌لى ئه‌سغه‌رت بۆ بڵێم به‌ده‌م خه‌وه‌وه‌!. بڕوا ناكه‌م كه‌س به‌قه‌د دكتۆرى ددان قێزى له‌ ماچى ناو ده‌م بێته‌وه‌. گوێم له‌ مامۆستا جه‌زاى دراوسێمان بوو ئه‌یگو هه‌تا ماوم گه‌ردنى دوو كه‌س ئازاد ناكه‌م: ئاشتى هه‌ورامى و ئه‌و قوڕمساغه‌ى به‌ مناڵى ره‌سمى سه‌ر ته‌سكه‌ره‌كه‌ى بۆ گرتم. مارك زۆكه‌ربێرگ ئه‌ڵێ بالووكه‌ به‌ لووتى ئه‌نجیلینا جۆلى یه‌وه‌ وه‌كو ڤیدیۆى گه‌عده‌ وایه‌ له‌ فه‌یسبوكدا.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket