riklam

بەغدا بڕی نەوتی فرۆشراو داهاتەكەی ئاشكرا دەكات

ئابوری 10:41 AM - 2019-02-02
.

.

بەغدا بڕی نەوتی هەناردەكراو و فرۆشراوی مانگی رابردووی ئاشكراكردو رایگەیاند: زیاتر لە 113 ملیۆن بەرمیل نەوت فرۆشراوەو داهاتەكەشی زیاتر لە شەش ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عیراق لەبەیاننامەیەكدا بڕی نەوتی هەناردەكراوی مانگی كانونی دووەمی رابردو لەگەڵ داهاتەكەی ئاشكراكرد، لەوبارەیەوە، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتەكە رایگەیاند:بەپێی ئاماری سەرەتایی كۆمپانیای بەبازاڕكردنی نەوت (سۆمۆ) بڕی ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەناردەكراوە گەیشتۆتە 113 ملیۆن و 111 هەزارو 437 بەرمیل نەوت.

رونیشیكردۆتەوە: بڕی ئەو نەوتەی لەكێڵگە نەوتییەكانی ناوەڕاست و باشوری عیراقەوە هەناردەكراوە 110 ملیۆن و 245 هەزارو 281 بەرمیل بووە، هەروەها لەكێڵگە نەوتییەكانی كەركوكیشەوە دوو ملیۆن و 315 هەزارو 381 بەرمیل هەناردەكراوە.

لەبارەی داهاتەكەشیەوە، رایگەیاندوە: كۆی داهاتی نەوتی فرۆشراوی مانگی رابردوو شەش ملیارو 352 ملیۆن و 753 هەزار دۆلار بووە.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی دەشڵێت: رۆژانە بەتێكڕا بڕی سێ ملیۆن و 649 هەزارو 775 بەرمیل هەناردەكراوەو نرخی هەر بەرمیلێكیش بە 56 دۆلارو 16 سەنت فرۆشراوە.

PUKmedia 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket