riklam

15 ساڵ بەسەر رۆژە خوێناوییەكەی هەولێردا تێدەپەڕێت

جینۆساید‌‌ 09:32 AM - 2019-02-01
.

.

15 ساڵ لەمەوبەر لە رۆژێكی وەك ئەمڕۆداو لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا، تیرۆرستان لە هەولێر یەكێتی و پارتیان كردە ئامانج و 101 كەس شەهیدبوون و بە سەدان كەسیش برینداربوون.

لە 1ی شوباتی ساڵی 2004 و لە یەكەم رۆژی جەژنی قورباندا كاتێك لە شاری هەولێر بەرپرسانی مەڵبەندی 3ی رێكخستنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و لقی 2ی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پێشوازی میواناندا بوون، تیرۆرستان لە یەك كاتداو لە دوو تەقینەوەدا 1ی شوباتیان خوێناوی كردو لە هەردوو بارەگاكە 101 بەرپرس و هاووڵاتی شەهید بون و بەسەدان كەسیش برینداربوون.

بۆ بەرزڕاگرتنی ئەو یادەش ساڵانە لەسەر گڵكۆی شەهیدان  بەئامادەبونی كەسوكاری شیهیدان و هاووڵاتیان تاجە گوڵینە لەسەر گڵكۆی شەهیدان دادەنرێت و مەراسمی تایبەت بەڕێوەدەچێت.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket