كوردستان سه‌رچاوه‌ی زمانه هیندۆئه‌وروپاییه‌كانه
بیروڕا 11:44 AM - 2019-01-31.
13 توێژه‌ری جیهانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجام داوه له‌باره‌ی سه‌رچاوه‌ی زمانه هیندۆئه‌ورووپاییه‌كانه‌وه. هاووڵاتێتی توێژه‌ره‌كان و ژماره‌یان ئه‌مانه‌ن: 3 نیوزیله‌ندی، 1 به‌لژیكی، 2 هۆڵه‌ندی، 2 ئوسترالی، 4 ئه‌مریكایی، 1 به‌ریتانی، كه كارده‌كه‌ن له ناوه‌ندی توێژیین و به‌شی زانستی ئه‌م بابه‌تانه: {كۆمپیوته‌ر، مایكرۆبایۆلۆژی و به‌رگریی جه‌سته‌یی، زانستی زمانی سایكۆلۆژیی، مێشك (زانستی ناسینی مێشكیی و ڕه‌فتار)، سایكۆلۆژی، كو‌لتور و مێژوو و زمان و زانست له‌باره‌ی ئاسیا و ئۆقیانۆسی ئارام، زانستی زانیاریی ته‌ندروستیی و زانیاریی بایۆلۆژی، ژینگه‌ی مۆلیكیۆل و پێشكه‌وتن، فه‌لسه‌فه، زانستی بیركاریی بایۆلۆژی، زانستی ستاتستیكی بایۆلۆژی، زانستی ژێنێتیكی مرۆڤی، زانستی تێگه‌یشتن و پێشكه‌وتنی مرۆڤ}.
له‌م توێژیینه، ئه‌م ناوه‌نده زانستانه و زانكۆیانه به‌شداریان كردووه: زانكۆی ئۆكلاندی نیوزیله‌ندی، ناوه‌ندی زانستی ڕێگای به‌لژیكی، ناوه‌ندی زانستی ماكس پلانكی هۆڵه‌ندی بۆ زمانی سایكۆلۆژی، زانكۆی ڕادبۆدی هۆڵه‌ندی، زانكۆی نه‌ته‌وایی ئوسترالی، كۆڵیژی پزیشكیی زانكۆی نیویۆركی ئه‌مریكایی، زانكۆی كالیفۆرنیای ئه‌مریكایی، زانكۆی ئۆكسفۆردی به‌ریتانی. توێژیینه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه له گۆڤاری زانستیی به‌ناوبانگی ئه‌مریكایی (Science)[1] له ساڵی 2012 زایینی. ئه‌م گۆڤاره و گۆڤاری به‌ریتانی (Nature) به‌ناوبانگترین گۆڤاری زانستن له جیهاندا. ته‌نیا توێژیینی ڕه‌سه‌ن بڵاوده‌كه‌نه‌وه، واتا ته‌نیا بڵاوكردنه‌وه‌ی دۆزینه‌وه بۆ یه‌كه‌م جار و داهێنانی نوێ.
له‌م توێژیینه دوو بۆچوون تاقیكراونه‌وه وه‌ك سه‌رچاوه‌ی خێزانی زمانه هیندۆئه‌وروپاییه‌كان: بۆچوونی ئاسایی، كه ده‌ڵێت ڕاسایه‌كانی پۆنتیك (كۆماری ئۆكرانیا) شوێنی په‌یدابوونی زمانه هیندۆئه‌ورووپاییه‌كان بووه پێش 6000 ساڵ. بۆچوونی دوه‌م ده‌ڵێت زمانه هیندۆئه‌وروپاییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه له ناوچه‌ی ئه‌نادۆڵ (باكوری كوردستان) بۆ وڵاتانی ئه‌و گه‌لانه، كه ئێستا زمانیان هیندۆئه‌ورووپاییه، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كشتووكاڵ پێش 8000 تا 9500 ساڵ.
توێژه‌ره‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان، شێوازی لێكۆڵینه‌وه‌ی پرۆسه‌ی مێژووییان به‌كارهێناوه، كه له‌وانه‌یه به‌رپرس بێت له به‌شكردنی جوگرافی ئێستای مرۆڤ. توێژیینه‌كه ئه‌نجام دراوه به ته‌ماشاكردنی به‌شبوونی جوگرافی مرۆڤ به‌پێی زانستی ژێنێتیكیی، به‌تایبه‌ت زانستی ژێنێتیكی خه‌ڵكی، شان به شان وشه‌ی سه‌ره‌كی 103 زمانی هیندۆئه‌ورووپایی كۆن و نوێ، بۆ دروستكردنی فۆرمێكی ڕوون بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی خێزانی ئه‌م زمانانه و هه‌ڵبژاردنی دوو بۆچوونه ناوبراوه‌كان.
له ئه‌نجامدا، توێژه‌ره‌كان به‌ڕوونی بۆیان ده‌ركه‌وت كه زمانه هیدوئه‌وروپاییه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه له باكوری كوردستانه‌وه (ئه‌نادۆڵ)، نه‌ك له ئۆكرانیای ئێستاوه. كاتی بڵاوبوونه‌وه‌كه و شوێنی ڕه‌گی زمانه هیدوئه‌وروپاییه‌كان زۆر ڕێكن له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ له باكوری كوردستانه‌وه، كه ده‌ستیبێكردووه له نێوان ساڵانی 6000 تا 7500 پێش زایین. ئه‌م ئه‌نجامه تیشك ده‌خاته سه‌ر ڕۆڵی مه‌زنی سه‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی جوگرافی بۆ به‌شبوونی مرۆڤ به ژێنێتیكیانه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و ململانێیانه كه ده‌كرێن له‌باره‌ی چه‌رخی پێش مێژووی مرۆڤایه‌تیی.
دۆزینه‌وه‌كانی شوێنه‌وارناسی ئه‌مریكایی پرۆفیسۆر (ڕۆبه‌رت جۆن بریدوود Robert John Braidwood) و ئه‌نجامی توێژیینه ناوبراوه‌كه، یه‌كده‌گرنه‌وه. پرۆفیسۆر (بریدوود) ده‌بێژێت گواستنه‌وه‌ی ژیانی ڕاوكردن بۆ ژیانی كشتوكاڵ له سه‌ر خاكی كوردستان له نزیكه‌ی ساڵی 6000 تا 10000 پێش زایین، ڕوویداوه. هه‌روه‌ها ئه‌م زانایه درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت گه‌لی كورد له پێش گه‌له‌كانی تره‌وه بووه له پێشخستنی كشتوكاڵ و پیشه‌سازیی و له پێش هه‌موو گه‌لانی دونیا ژیانی ناو ئه‌شكه‌وتی به‌جێهێشتووه و خانوبه‌ره و پێداویستی ناوماڵی پێشكه‌وتوو دروستكردووه، و كشتوكاڵ و پێشخستنی به‌روبووم (به‌رهه‌می دانه‌وێڵه) دۆزراونه‌ته‌وه له كوردستان پێش نزیكه‌ی (12) هه‌زار ساڵ، كه له كوردستانه‌وه ڕۆیشتوونه بۆ باشوری میزۆپۆتامیا و پاشان گه‌یشتوونه‌ته ڕۆژئاوای ئه‌نادۆڵ و له‌وێوه بۆ په‌هناڤی ئاریایی، و ئه‌وه هه‌شتهه‌زار ساڵ ده‌بێت بڵاوبوونه‌ته‌وه له باكوری ئه‌فریقیا و پاشان له ئه‌ورووپا و هیند. ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه كشتووكاڵی كوردستان پاش چوارهه‌زار ساڵ گه‌یشتۆته ئه‌ورووپا، واتا پێش نزیكه‌ی هه‌شتهه‌زار ساڵ له‌مه‌وبه‌ر و ئه‌م كاته‌یشه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی توێژیینه‌كه ڕێكه، واتا، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی كشتوكاڵ، زمانه هیندۆئه‌ورووپایه‌كان بڵاوبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌و گه‌لانه كه ئێستا به‌م زمانانه ده‌دوێن. شوێنه‌وارناس (بریدوود) درێژه به قسه‌كانی ده‌دات و ده‌ڵێت: زۆر له‌م به‌رهه‌مه دانه‌وێڵانه كه ده‌یان بینین ئه‌مڕۆ، وه‌ك گه‌نم و جۆ و گه‌نمه‌شامی، هه‌موویان له كوردستان دۆزراونه‌ته‌وه. له باره‌ی پێشه‌سازییه‌وه، ئه‌م زانا ئه‌مریكاییه ده‌ڵێت: ده‌توانین بڵێین شوێنه‌واری "چیانۆ" كه ده‌كه‌وێته باكوری كوردستان، كۆنترین شاری پیشه‌سازییه له جیهاندا، له‌م شوێنه تا ئێستا مس تیایدا ده‌رده‌كرێت، هه‌روه‌ها خشتی قوڕین تیایدا دۆزراوه‌ته، كه نووسینی له سه‌ر بووه له‌باره‌ی گۆڕینه‌وه‌ی بازرگانی. هه‌ر له شوێنه‌واری "چیانۆ"، پرۆفیسۆر (بریدوود) و تیمه ئه‌ركیۆلۆژییه‌كه‌ی، پارچه په‌ڕۆیه‌كیان دۆزێته‌وه، كه كۆنترین په‌ڕۆیه له جیهاندا، و دروستكراوه له ساڵی 7000 پێش زایین.
ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه ڕوونی هۆی ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه زیاتر له (50%)ی وشه‌كانی زمانی ئینگلیزی وه‌رگیراوه له زمانی باوباپیرانی كورد، واتا سۆمه‌رییه‌كان[2]، وه‌ك زمان‌ناسی به‌ریتانی پرۆفیسۆر (وادڵ Wadell) له پێشه‌كی فه‌رهه‌نگه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات. ئه‌م فه‌رهه‌نگه ده‌یان ساڵ پێش ئه‌نجامدانی توێژیینه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه. ده‌بینین، ئه‌نجامی ئه‌م لێكۆڵینه‌وه به‌ڕوونی پشتگیری ده‌كات له سه‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی (وادڵ) له‌باره‌ی وه‌رگرتنی زمانی ئینگلیزی زیاتر له نیوه‌ی وشه‌كانی له زمانی سۆمه‌ری.
ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه كه كوردستان، نیشتمانی زمانه هیندۆئه‌ورووپایه‌كانه، شۆرشێكی مه‌زنه له مێژووی كوردا و ده‌ركه‌وتنی یه‌كه‌م شارستانیه‌تی مرۆڤایه‌تی كوردستان ده‌رده‌خات، و پیشانی دێڕینیه‌تیی گه‌لی كورد ده‌دات، و كه ڕۆڵ و تێكاركردنێكی سه‌ره‌كیی هه‌بووه له‌سه‌ر زمان و كولتووری گه‌لانی جیهان و یه‌كه‌م گه‌ل بووه كه ئاگر و كشتوكاڵ و به‌خیۆكردنی ئاژه‌ڵ و پیشه‌سازیی و نووسینی، دۆزێته‌وه و شارستانێتیی دروستكردووه.
كۆنترین ئاماژه‌ی زانراو بۆ ناوی (ئه‌نادۆڵ) له‌سه‌ر تاڤله‌ی قوڕینی بزماری وڵاتی میزۆپۆتامیا كراوه، كه ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ چه‌رخی بابلی (2350 – 2150 پێش زاینیی) و ناوی ناسرابو به (وڵاتی هیتییه‌كان) كه ئه‌وانیش له باوباپیرانی كوردن. یه‌كه‌م ناوی تۆماركراو بۆ نیوه‌دوورگه‌ی (ئه‌نادۆڵ)، كراوه له‌لایه‌ن یۆنانییه‌كانه‌وه به ناوی (ئاسیا Ἀσία)[3] كه له‌وانه‌یه ئه‌م ناویشه وه‌رگیرابێت له ناوی (ئاسوا Assuwa) كه ده‌وڵه‌تێكی كۆنفیدرالی بووه، پێكهاتووه له 22 وڵاتی كۆن له ڕۆژئاوای ئه‌نادۆ ڵ پێش ساڵی 1400 پێش زاینیی.
نوسینی / د. مه‌هدی كاكه‌یی
PUKmedia
سه‌رچاوه‌كان...
1. SCIENCE, VOL 337, 24 AUGUST 2012. pp. 957 – 960.
2. Wadell, L. Austin. Sumer – Aryan Dictionary, London, 1927.
3. Henry George Liddell, Robert Scott, Ἀσία, A Greek-English Lexicon, on Perseus.
هەواڵی زیاتر
-
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
07:59 PM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
08:58 PM - 2024-04-26
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
06:58 PM - 2024-04-26
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
09:59 AM - 2024-04-26
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
زۆرترین خوێنراو
-
داوای لێکۆڵینەوەی بەپەلە لە هێرشە درۆنییەکەی کۆرمۆر دەکرێت
کوردستان 09:51 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی: لێکۆڵینەوەی ورد لەو هێرشە درۆنییەی کۆرمۆر بکرێت
کوردستان 08:58 PM - 2024-04-26 -
قوباد تاڵەبانی بۆ خوێندکاران: بەسیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام درێژە بەخەبات بدەن
کوردستان 07:59 PM - 2024-04-26 -
سەرۆک بافڵ: خوێندکاران رۆحی ئەم کۆمەڵگەیەن
کوردستان 06:58 PM - 2024-04-26 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ کۆچی دوایی ئەیوب محەمەد
پرسەنامە 12:33 PM - 2024-04-26 -
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 108 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26