riklam

لە چەمچەماڵ نەوت دابەش دەکرێت

ئابوری 04:36 PM - 2019-01-30
.

.

بەسەرپەرشتی لیژنەیەکی هاوبەشی قائیمقامیەت و پۆلیس وئاسایش و سوتەمەنی سبەی لەچەمچەماڵ، لە گەڕەکەکانی ( ئاسودە ، ڕاپەڕین ، حەمامە کۆنەکە- پورەگوڵە ، ئازادی )  نەوت دابەشدەکرێت.

لەوباریەوە ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی چەمچەماڵ بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: داوام لەپارێزگای سلێمانی وهۆبەی سوتەمەنی کرد کە بەشە نەوتی چەمچەماڵ دابین بکەن بەسوپاسەوە بریاریاندە لەسبەی پێنج شەممە۳۱مانگ بری ۲۵تەنکەر بنێرنە چەمچەماڵ سبەی لەگەرەکەکانی ( ئاسودە، ڕاپەرین، حەمامەکۆنەکە- پورەگوڵە، ئازادی)، دەستدەکرێت بەدابەش کردنی نەوت و بۆهەرماڵێک بڕی ۲۱‎٦ لتر، واتا بەرمیلێکی پێ ئەدەرێت لەبەرامبەردا، ۵۱ هەزارۍ لێ وەردەگیریت.


قائیمقامی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەشکرد، لێژنەی سوتەمەنی کە لە ئاسایش و پولیس پێکهاتووە سەرپەرشتی دابەش کردنی دەکەن داوا لە هاوڵاتیان دەکەین قەرەباڵغی لەسەر تانکەرەکان دروست نەکەن و هەموو ماڵێک لەبەردەرگا نەوتیان پێ دەدرێت، نەوتەکە لە قەزای چەمچەماڵەوە کۆدی ۲۷۹ دەست پێدەکات و دواتر لە ناحیەکان دابەش دەکرێت بەسەر ئەو خێزانانەی فۆڕمی خۆراکیان چەمچەماڵ سلێمانیە .

پێداویستەکاتی هاوڵاتیان لەکاتی وەرگرتنی نەوتدا کارتی زیرەکی نەوتی چەمچەماڵ، کۆپی تەسکەرە ( هەویە)ی ناسنامەی باری شارستانی پێ بێت.


PUKmedia عەدنان کەلهوڕی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket