riklam

370هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ئه‌ڵمانیا كارده‌كه‌ن

ئابوری 04:04 PM - 2019-01-29
.

.

سه‌رۆكی ئاژانسی فیدراڵی كاری ئه‌ڵمانی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی كه‌دواجار په‌نابه‌ران له‌و وڵاته‌دا چونه‌ته‌ مه‌یدانی كاره‌وه‌.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ڕۆژی 28 كانونی دووه‌می 2019 "دیتلیف شیله‌"ی سه‌رۆكی ئه‌و ده‌زگایه‌ به‌ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ڕاگه‌یاندوه‌، به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌به‌ر ده‌ستدایه‌ 370هه‌زار په‌نابه‌ر له‌ئه‌ڵمانیا كارده‌كه‌ن و پێشبینیش ده‌كرێت له‌ نێوان 60 بۆ 70 هه‌زار په‌نابه‌ری تر له‌2019 دا هه‌لی كاریان بۆ بڕه‌خسێت .

وتیشی: له‌و بڕوایه‌دام له‌هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا توانیومانه‌ سه‌ركه‌وتووبین و ژماره‌یه‌كی باش له‌گه‌نجه‌ په‌نابه‌ره‌كان مه‌شق و راهێنانیان پێبكه‌ین و تێكه‌ڵ به‌مه‌یدانی كاریان بكه‌ین به‌تایبه‌تی دوای ره‌خساندنی ده‌رفه‌تی فێربونی زمان و تێكه‌ڵاوبوون به‌كۆمه‌ڵگه‌ی ئه‌ڵمانی له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵانی ڕابردوودا چوینه‌ته‌ پێشه‌وه‌.

به‌پێی دامه‌زراوه‌ی كاری ئه‌ڵمانی 370 هه‌زار كه‌ وه‌ك په‌نابه‌ر له‌ وڵاتانی تره‌وه‌ هاتونه‌ته‌ ئه‌ڵمانیاو زۆربه‌یان خه‌ڵكی وڵاتانی سوریا، ئه‌فغانستان،پاكستان، ئێران، عیراق، سۆماڵ و نیجیریاو ئه‌ریتیریان له‌ئێستادا كاریان هه‌یه‌و ئه‌م ژماره‌یه‌ش له‌ زیادبوندایه‌.


PUKmedia شیهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا


سه‌رچاوه‌ / ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی.دۆیچه‌ڤیلله‌

001 (1).jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket