وه‌ڵامێك بۆ فازیل به‌شاره‌تی
03:23 PM - 2019-01-29.
له ڕێكه‌وتی 28-1-2019 له سایتی (چپه) لێدوانێكی كاك (فازیل به‌شاره‌تی) ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی پارتی بڵاوكراوه‌ته‌وه ناوبراو زۆر بێ منه‌تانه قسه ده‌كات و ده‌ڵێت (ده‌بێت یه‌كێتی ئه‌وه‌بزانێت كه ده‌توانین حسابیشی بۆ نه‌كه‌ین و به‌ته‌نها حكومه‌ت پێك بهێنین ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات هه‌قه یه‌كێتی مه‌منون بێت كه جێگه‌ی ئه‌وانیش له حكومه‌ت ده‌بێته‌وه) . دواتریش ده‌ڵێت (پارتی دیموكراتی كوردستان هه‌موو جارێك غه‌در له خۆی ده‌كات ، كه‌یه‌كێتی و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش به‌شدار پێده‌كات له‌حكومه‌ت).
من به چه‌ند خاڵێك وه‌ڵامی ئه‌م به‌ڕێزه ده‌ده‌مه‌وه:-
یه‌كه‌م/ ئه‌گه‌ر به وردی سه‌یری ئه‌م دوو په‌ره‌گرافه‌ی ناوبراو بكه‌ین تێده‌گه‌ین كه چ له خۆبایی بونێك و حیزب سالاریه‌كی پێوه دیاره.
دووه‌م/ ئه‌گه‌ر ئه‌م قسانه بنه‌مای ڕاستی یان هه‌یه بۆچی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌وه چه‌ن جارێك له‌ئاستی باڵادا وه‌فدتان پێكهێنا بۆ سه‌ردانی حیزبه‌كان بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت له‌پێش هه‌موشیانه‌وه بۆلای یه‌كێتی؟ ئه‌گه‌ر ده‌ڵێ له پێناوی یه‌كڕیزیدا ئه‌وه‌مان كردوه ئه‌ی خێره له‌م لێدوانه‌دا ده‌یفرۆشێته‌وه به هه‌موو حیزبه‌كان؟
سێیه‌م/ من له‌م به‌ڕێزه ده‌پرسم (ده‌توانین حسابی بۆ نه‌كه‌ین ، هه‌قه یه‌كێتی مه‌منون بێت) ئه‌م جۆره ده‌سته‌واژانه‌ی له فه‌رهه‌نگی سیاسی كام وڵات و كام ئه‌حزابی سیاسی دنیا هێناوه؟
چواره‌م/ بریا بۆ ته‌نیا كاتژمێرێك ده‌سه‌ڵاتی سیاسی حیزبه‌كان ده‌درا به (به‌نده) یه‌كسه‌ر حیزبه‌كه‌ی كاك فازیلم سه‌رپشك ده‌كرد كه به ته‌نیا حكومه‌ت پێكبهێنن و ئه‌وه‌نه منه‌ت نه‌كه‌ن به‌سه‌ر خه‌ڵك و حیزبه‌كانی تردا بزانم ئه‌و كات منه‌تی خۆر‌و بارانیشتان نه‌ده‌كرد به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌م هه‌رێمه‌دا؟ هه‌رچه‌ن هه‌موو كه‌س باش ئه‌و ڕاستیه ده‌زانێت ئه‌گه‌ر به‌ته‌نیا حوكمڕانیتان پێبكرایه یه‌ك و دووتان لێ نه‌ده‌كردو ده‌بوونه كوێخای ئاوایی هه‌مووی .
له كۆتاییدا وه‌ك كادیرێكی یه‌كێتی داواكارم له مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كه‌م هه‌رگیز مه‌منونتان نه‌بێ وه پشك و مافی خۆی چه‌ن بوو له حوكمڕانیدا سازش له‌سه‌ر هیچی نه‌كات كه خوێنی شه‌هیده‌كان و ره‌نجی پێشمه‌رگه‌و تێكۆشه‌رانێتی.
نوسینی / ڕزگار حه‌مه‌نوری
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27 -
زه‌وی و مووچه دابه‌شده‌كرێت
02:56 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
07:01 PM - 2024-03-27
وته‌بێژی كۆمسیۆن: كێشه‌ی په‌نجه‌مۆر له‌هه‌رێم ئاساییه‌و ستاندارده
02:22 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27 -
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
کوردستان 10:17 PM - 2024-03-27 -
قوباد تاڵەبانی: هەوڵمان بۆ چارەسەری بودجە و مووچەی هەرێمە
کوردستان 07:01 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
کوردستان 05:26 PM - 2024-03-27 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی رەسوڵ حەسەن مەحمود
پرسەنامە 05:09 PM - 2024-03-27