خه‌رمـانلـۆغـه
بیروڕا 02:40 PM - 2019-01-29.
(خه‌رمـانلۆغه) یه‌كێكه له بیره‌وه‌رییه شیرینه‌كانی تافی منداڵیم، نه‌ریتێكی كورده‌واریی خۆشی منداڵانی كورد بوو. له سه‌ره‌تای ساڵانی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی رابردوو منداڵ بووم، ماڵـمان له دێـی "گۆگـجه" له ناوچه‌ی شـوانی سه‌ر به پارێـزگـای كه‌ركـووك بوو.
هاوینان جووتیاره‌كانی دێیه‌كه‌مان كه به داس دروێنه‌ی گه‌نم و جۆیان ده‌كرد، رۆژانه به شه‌غـره، به گوێدرێژ و هێستر دروێنه‌كانیـان ده‌گواستنه‌وه بۆ شوێنی خه‌رمانه‌كـانیان كه زۆر نـزیك بوون له ماڵه‌كانی دێیه‌كه‌مانه‌وه. كه دروێنه ته‌واو ده‌بوو، نۆره‌ی گێره‌كردن و كوتانی خه‌رمان به جه‌نجـه‌ڕ ده‌هـات كه جـووتێ گوێدرێـژ یا هـێستر رایـان ده‌كێشا.. گه‌وره‌كان ئێمه‌ی منداڵانیشیان سواری جه‌نجه‌ڕ ده‌كرد.. خۆشییه‌كی زۆرمان له سواری و له خولانـه‌وه‌ی جه‌نجه‌ڕدا ده‌بینی.. جه‌نجه‌ڕ قرشه‌ی خه‌رمانه‌كانی ده‌بڕین و وردی ده‌كـرد.. پێیان ده‌وت پاخـوڕ.. دوا قۆناغی كوتانیش ورده كوت بوو.
دوای كوتـان، نۆره شه‌نكـردن ده‌هـات، كه قرشه‌ی خه‌رمانه‌كانیان ورده‌كوت ده‌كـردن، خاوه‌نی خه‌رمانه‌كان، چاوه‌ڕێی هه‌ڵكردنی (بـای شه‌مـاڵ) یان ده‌كرد، كه بایه‌كی فێنك و له‌سه‌رخۆیه.. بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ن بكه‌ن، به شه‌نكردن بای شه‌ماڵ كایه‌كه‌ی له دانه‌وێڵه‌كه دور ده‌خسته‌وه، چونكه كا له دانه‌وێڵه سووكتره.. به‌م شێوه‌یه گه‌نم و جۆیه‌كانیان له كا پاك ده‌كـرده‌وه، به ئه‌و گه‌نـم و جـۆیه پاك كـراوه‌یان ده‌وت جـێز.. دوایش گه‌نم و جۆ پاك كراوه‌كه‌یان له سه‌رن و بێژنگ ده‌دان، تا له بـه‌رد و له زیـوان و له شـتی تـر پاكی بكه‌نه‌وه، ئینجا به قـزناخ ده‌یان پێوان تا بزنن، تۆوه‌كه‌یان یه‌ك و چه‌نـدی بڕیـوه، واته هه‌ر ته‌غـارێك كه تۆویان كردوون چه‌ند ته‌غـاری بڕێوه، ئه‌مه‌ش به‌پێی هات و نه‌هاتی ئه‌و سـاڵه بووه، ئه‌گـه‌ر ئه‌و سـاڵه بـارانی بـاش بباریبـایه و ژه‌نگ و كوللـه و سـن له ده‌غله‌كانیانی نه‌دایـه، ئه‌وه ساڵێكی هـات بووه و هـه‌ر ته‌غـارێك یه‌ك و ده تا یه‌ك و پانگـزه‌ی ده‌بڕی.. ئه‌م رێژه‌یه‌ش به پێی ناوچه‌كانی كوردستان ده‌گـۆڕان، ناوچه هه‌بوو یه‌ك و سی و یه‌ك و چل تا یه‌ك و په‌نجاشی بڕیوه.. به تایبه‌تیش ناوچه‌ی قه‌راج.
دێینه باسی سه‌ربه‌سه‌كه‌مان (خه‌رمانـلۆغه) ئێمه‌ی منداڵانی دێیه‌كه‌مان، هـه‌ر كومه‌ڵێكی هاوته‌مانی یه‌كتری یه‌كمان ده‌گرت، هه‌ر یه‌كه‌مان قاپێكی گه‌وره یا تووره‌كه‌یه‌كی خامان ده‌گرته ده‌سـته‌مانه‌وه و ده‌چـووین بۆ ئـه‌و خه‌رمـانه‌ی كه گـه‌نم و جۆیـه‌كه‌ی به ته‌واوی پاك كرابـوونه‌وه.. به روویـه‌كی گـه‌ش و به زه‌رده‌خـه‌نه‌وه به خـاوه‌نی خه‌رمانه‌كه‌مـان ده‌وت:"خه‌رمـان به‌ركـه‌ت" چۆنیـیه‌تی وه‌ڵامـدانه‌وه‌ی"خه‌رمـان به‌ره‌كـه‌ت"ه‌كه‌مـان، په‌یوه‌ندی به به‌رچاوتێری و به‌رچاوته‌نگی خـاوه‌ن خه‌رمانه‌كانه‌وه هه‌بوو.. گه‌ر خاوه‌ن خه‌رمان به‌رچاوته‌نگ بوایه، وه‌ڵامی خه‌رمان به‌ره‌كه‌ته‌كه‌ی نه‌ده‌داینه‌وه و به تووڕه‌یی و گرژییه‌وه، پێمانی ده‌وت:"ئێوه دوابڕاوێكن، به‌شی ئێوه‌ی لێبده‌م چیم بۆده‌مێنێته‌وه" به نابه‌دڵییه‌وه، گوێلێك یا دوو گوێـل گه‌نم یا جۆی ده‌داینێ و به تووڕه‌ییشه‌وه ده‌یوت: "ده‌بڕۆن دووبكه‌ونه‌وه و نه‌یه‌نه‌وه بۆ ئێره". به‌ڵام گه‌ر خـاوه‌ن خه‌رمانه‌كه به‌رچـاوتێر بوایه و منداڵانی خۆش بویستایه، به زه‌رده‌خه‌نه و رووخۆشیییه‌وه پێشوازیی لێده‌كردین و وه‌ڵامی خه‌رمان به‌ره‌كه‌ته‌كه‌مانی به " خۆشبن.. یا ته‌مه‌ندرێژبن.. یا ئه‌ی به‌خێربێن " ده‌داینه‌وه. به هه‌ریه‌كه‌مان مشتێك"چنگێك" یا دوو مشت گه‌نم یا جۆی ده‌داینی و هه‌ر به زه‌ده‌خه‌نه و رووخۆشیشه‌وه، به رێی ده‌كردین.
گۆگجه دێیه‌كی گه‌وره‌بوو، نزیكه‌ی سه‌د ماڵ ده‌بوون، له‌وانه‌بوو له رۆژێكدا دوو یا سێ خه‌رمان بگه‌ڕاینایه، هه‌ر ئێمه‌ش نه‌بووین، كۆمه‌ڵێك یا دوانی منداڵانی تریش هه‌بوون.
به‌خـشینی به‌شه گه‌نـم و جـۆ له‌سه‌ر خه‌رمانان به منداڵان پێیان ده‌وت "خه‌رمـالۆغه"'.
بێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه چیمان له خه‌رمانلۆغه‌كانمان ده‌كرد.. له دێی گۆگجه ئافره‌تێكی به ته‌مه‌ن هه‌بوو، پێیان ده‌وت "میم ته‌مین" كوچی دوایی كردووه، ده‌چوو بۆ كه‌ركووك میوه و ته‌ڕه و سه‌وزه‌ی هه‌مه‌جۆره‌ی ده‌كڕی و ده‌یهێنانه‌وه بۆ دێیه‌كه‌مان و به گه‌نم و جۆ ده‌یفرۆشتن.. یا له‌و دێیانه‌ی تری شوان و ناوچه نزیكه‌كانی ده‌ور و به‌رییه‌وه، كه ره‌ز و باخی میوه و بێستانیان هه‌بوو، به سه‌به‌ته و جه‌واڵ میوه‌یان ده‌هێنانان بۆ دێی گۆگجه. وه‌كو: هه‌نجـیر، تـرێ، هه‌نـار، زه‌رده‌لوو، شه‌كـره‌سێو، تـرۆزی، قـۆخ، كاڵه‌ك.
ده‌چوونه ماڵه خانه‌خوێیه‌كیان، بۆ ئاگاداركردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئاواییش ده‌چوونه سه‌ربانی ئه‌و مـاڵه و به ده‌نگێكی به‌رز هـایان ده‌كـرد و نـاوی میوه‌كـانیان ده‌بـردن و چـۆنییه‌تی گۆڕینه‌وه‌كه‌شـیان به گه‌نـم و به جـۆ دیـاری ده‌كـردن، وه‌كو: هـای هه‌نجـیر، هه‌نجـیری نه‌مامۆكه، یه‌ك و دوو به گه‌نـم، یه‌ك و سێ به جـۆیه، هـای هه‌نار، هه‌ناری شیرین و مێخۆشمان هه‌یه، سه‌ربه‌سه‌ر به‌گه‌نم، و یه‌ك و دوو به جۆیه، هه‌ر به‌م شێوه‌یه هـای میوه‌كانی تریشیان ده‌كرد.. مه‌به‌ست له سه‌ر به‌سه‌ر به‌گه‌نم، واتا كێشێكی ئه‌و میوه‌یه به‌رانبه‌ر به كێشێك گه‌نـم ده‌گۆڕییه‌وه، یه‌ك و دوو به جـۆ، واتا كێشێك له‌و میـوه‌یه به‌رانبه‌ر به دوو كێشی جۆ ده‌گۆڕییه‌وه، چونكه له‌و دێیانه‌دا و له‌و سه‌رده‌مه‌دا، پـاره كه‌م بوو، به گۆڕینه‌وه به گه‌نـم و جـۆ هه‌بـوو.
ئێمه‌ش خه‌رمانلۆغه‌كانمان ده‌كردنه دوو توره‌كه‌وه، گه‌نم به جیا و جۆ به جیا، ده‌چووین بۆ ئه‌و مـاڵه‌ی كه هـای میوه‌ی لێوه ده‌كـرا، خه‌رمانلۆغه‌كه‌مان به‌و میوه‌یه ده‌گۆڕییه‌وه. هه‌نجـیر بوایه، تـرێ بوایه، ترۆزی بوایه، زه‌رده‌لوو بوایه.. یا هه‌ر میوه‌یه‌كی تر بوایه. ده‌چووین له سێبه‌ری دیواری ماڵێكدا داده‌نیشتین و به خۆشی و پێكه‌نیینه‌وه میوه‌كه‌مان ده‌خوارد.. تا كۆتایی وه‌رزی هه‌ڵگرتنی گه‌نم و جۆ، چوار تا شه‌ش جار خه‌رمانلۆغه‌مان وه‌رده‌گرت و به میوه ده‌مان گۆڕییه‌وه. دیـاره ئێمه‌ش له منـداڵانی پێش خۆمانه‌وه فێری وه‌رگرتنی خه‌رمانلۆغه بووین. ناشزانم مێژووی بۆ كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه. یا له ناوچه‌كانی تری كوردستاندا نه‌ریتی خه‌رمانلۆغه هـه‌بووه، یا به ناو و به شێوه‌یه‌كی تری بووه.
به داخـه‌وه به هـۆی وێرانكردنی دێیه‌كانی كوردستان، له شاڵاوه‌كانی ئه‌نفالی به‌دناو و له په‌رته‌وازه‌كردن و نیشته‌جێكردنی زۆره‌ملێی كورد له كۆمه‌ڵگاكاندا، كه نیازی گـڵاوی شۆڤێنی عه‌ره‌بی، كه له پارتی به‌عسی ره‌گه‌زپه‌رستدا به‌رجه‌سته ببوو، هه‌وڵی ئه‌وه‌یان ده‌دا، كه هه‌موو داب و نه‌ریتێكی ره‌سه‌نی كوردیمان ریشه‌كێش بكه‌ن و به جـارێكیش ناسنامه‌ی نه‌تـه‌وه‌یی كورد بسڕنه‌وه. بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م نیازه گڵاوه‌شیان، به شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه و نامه‌ردانه و نامرۆییانه كه‌وتنه ره‌شبگیری و ره‌شه‌كوژی و كۆمه‌ڵكوژی و كیمیابارانكـردن و ئه‌نفـال كـردن و بێسه‌روشوێنكـردنی به هـه‌زاران كـورد، كه تـا ئه‌مڕۆش گوڕونن.. ناوی"خه‌رمانلۆغه" ش له‌گه‌ڵ وێرانكردنی دێیه‌كان و ئه‌نفالكردنی خه‌ڵه‌كه‌كانیدا، ناوی نه‌ما و له‌یادكـراوه.
منداڵانی ئه‌مڕۆمان، له شاره‌كاندا، له شه‌وی "به‌رات" دا ده‌گه‌ڕێن و نوقڵ و مێوژ وپاره وه‌رده‌گرن، یا خه‌ریكه شه‌وی (هـه‌لاویـن) یش له نیۆ منداڵانی كوردستان ببێت به باو. به‌ڵام ئه‌م دوو بۆنه‌یه، هیچ په‌یوه‌نـدی و تایبه‌تییه‌كیان به منـداڵانی كوردستانه‌وه نییه.
من ئه‌وه‌م لا په‌سه‌ندتره و ره‌سه‌نتره، كه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستاندا، له شه‌وی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا، باوه كه منداكان ماڵان ده‌گه‌ڕێن و مێوژ و نوقڵ و قه‌سپ و پاره وه‌رده‌گـرن
به ده‌م گه‌ڕانه‌وه، گۆرانی كوردیی فۆلكلۆری ده‌ڵێن، وه‌كو:
هه‌ی هـه‌تـه‌ری و مـه‌تـه‌رێ
نــــــــه‌ورۆزه وه‌رنـه ده‌رێ
با ئه‌م نه‌ریته بـاوه‌ی منـداڵانی رۆژهـه‌ڵاتی كوردستان له شه‌وی نـه‌ورۆزدا، له هـه‌موو كوردستاندا ببێت به نه‌ریتێكی بـاوی هـه‌موو منـداڵانی كوردسـتان.
ئه‌مه‌و له ئه‌مڕۆدا به هۆی پێشكه‌وتن و شۆڕشی ته‌كنۆلـۆژیا و داهـێنانی كه‌ره‌سته و ئامێری نوێی كێڵان و دروێنه‌كردن، باوی هه‌وجاڕ و گاسن و داس و شه‌غره و جه‌نجه‌ڕ و خه‌رمان نه‌ماون.. له ئه‌مڕۆدا ئه‌م كه‌ره‌سته و ئامێرانه بوونه‌ته كه‌ره‌سته ئه‌نتیكه‌كانی مۆزه‌خانه كه‌له‌پوورییه‌كانی كوردیـمان بۆ ئه‌وه‌ی به بیری نه‌وه‌ی نوێمانیان بهێنینه‌وه.. ئێمه‌ش هـه‌ر بۆ زانین و بۆ به بیرهێنانه‌وه نه‌ریتی"خه‌رمانلۆغه" مان به‌بیری نه‌وه‌ی ئه‌مڕۆمان هێنایه‌وه كه بابه‌تێكه له فۆلكلۆری ره‌سه‌نی منـداڵانی كوردمـان.
بێگومان ئـه‌وه‌ی رابـردووی نه‌بێت ئه‌مـڕۆ و داهـاتووشی نا‌بێـت.. رابـردوو و ئه‌مـڕۆ و داهـاتوو، ئه‌ڵقه تێكهه‌ڵكێشه‌كانی زنجـیره‌ی مـێژووی هه‌ر گه‌لێكن.
ره‌زا شوان
نه‌رویـج / 2019
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28