riklam

عومه‌ر فه‌تاح: یه‌كێتی بڕوای به‌ده‌ستخستنی مافه‌كانی ژنان هه‌یه‌

ی.ن.ک‌‌ 02:02 PM - 2019-01-29
.

.

سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 29 كانوونی دووه‌می 2017 له‌باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی عومه‌ر فتاح كارگێری مه‌كته‌بی سیاسی ، به‌ ئاماده‌بوونی  نه‌رمین عوسمان ، په‌روین كاكه‌ حه‌مه‌ ، په‌روین بابه‌كر ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان ، پێشوازییان له‌ گروپی ئاشتی ژنانی سه‌ركرده‌ كرد.

عومه‌ر فتاح وێرای به‌خێرهاتنی ئه‌ندامانی گروپه‌كه‌ ، بوونی گروپێكی له‌م شێوه‌ی به‌ پێویست زانی بۆ پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه‌ و كوردستان ، راشیگه‌یاند:" كه‌ بڕوای ته‌واوی به‌ پێشكه‌وتنی پرسی ژنان هه‌یه‌ و توانای ئه‌وان هاوشێوه‌ی توانای پیاوانه‌ و به‌شداری كارای ژنان هه‌یه‌ له‌ ناونده‌كانی بریاردان و كایه‌ی سیاسی و به‌رێوه‌بردندا به‌ خه‌باتی نیشتیمانی و دیموكراسی و جێنده‌ری به‌ گرنگ ده‌زانم " وه‌ك حزبیش یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان كه‌ هه‌ڵگری بیری سۆسیال دیموكراته‌ بروای زۆری به‌ ده‌ستخستنی مافه‌كانی ژنان هه‌یه‌.

چنار سه‌عد عه‌بدوڵلا وه‌ك "گروپی ئاشتی "سوپاسی به‌خێرهێنان و ئه‌و ده‌ره‌فه‌ته‌  ره‌خساوه‌ی كرد ، هیوای خواست كه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان وه‌ك هه‌میشه‌ گرنگه‌ به‌ پرسی ژن بدات و به‌شداری ژنان له‌ ناوه‌ندكانی بریاردان و كۆی كایه‌كان زیاد بكات ، هه‌روه‌ك داوای كرد كه‌ یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان له‌ كارنامه‌ی خۆی له‌ حكومه‌تدا به‌شێك له‌ و سێكته‌رانه‌ جێگا بكاته‌وه‌ كه‌ گره‌نتی به‌ره‌وپێشبردنی مافه‌كانی ژنانن.دواتر پرۆژه‌یه‌كی پێشكه‌ش به‌ مه‌كته‌بی سیاسی كرد كه‌ له‌ سێهه‌مین دیداری گروپی ژیان بریاری لێدرابوو گروپی ژیان گروپێكی پێكهاته‌ جۆراوجۆره‌كانی ژنان كه‌ له‌ نوێنه‌رایه‌تی پارت و پێكهاته‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان پێكهاتووه‌ ، كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌شداری ژنان ده‌كه‌ن له‌ كۆی ناوه‌نده‌كان و به‌ره‌وپێشبردنی پرسی ژنان .

PUKmedia راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی

1414.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket